khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
avatar
Admin
المساهمات : 61
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضوhttps://khanay-farmuda.ahlamontada.com

بەسەرهاتێکی پێکەنین ئامێزی موحەددیسین Empty بەسەرهاتێکی پێکەنین ئامێزی موحەددیسین

الأربعاء مايو 04, 2022 6:36 am
بەسەرهاتێکی پێکەنین ئامێزی موحەددیسین Eoi_ay10

#بەسەرهاتێکی_پێکەنین_ئامێزی_موحەددیسین.

خەطیبی بەغدادی لە تاریخەکەی خۆی دەفەرمووێ: صوری بۆی گێڕامەوە، کە ڕۆژێکیان لەلای داڕەقوطنی بووم، خوێنەرێکی فەرموودە، فەرموودەی بەسەردا دەخوێندەوە، لە کاتێکدا داڕەقوطنی خەریکی نوێژ کردنی سوننەت بوو، جا خوێنەر گەیشتە ئەو فەرموودەیەی کە یەکێ لە پیاوەکانی سەنەدەکە ناوی (نەسیری کوڕی ذەعلوق) بوو، خوێنەر گوتی: (بەشیری کوڕی ذەعلوق)، داڕەقوطنیش لەناو نوێژەکە فەرمووی: سبحان اللە 😄 خوێنەر گوتی: (بەشیری کوڕی ذەعلوق)، داڕەقوطنیش فەرمووی: سبحان اللە 😅 خوێنەر گوتی: (یەسیری کوڕی ذەعلوق)😂، ئەمجارە داڕەقوطنی ئەم ئایەتەی خوێندەوە تاوەکوو ئیشاڕەتی بداتێ کە یەکەم پیتی ناوەکەی نوونە، بۆیە فەرمووی: (ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ) سورة القلم. ئەوەبوو خوێنەرەکەش ڕاستی کردەوەو گوتی: نەسیری کوڕی ذەعلوق. (هەرخوا ڕەحمی بەو خوێنەرە کردیە زوو ئایەتەکەی بۆ خوێندووەتەوە ئەگینا دەبوایە هەموو پیتەکانی عەرەبی بۆ بخێندایەتەوە ئەویش هەر سبحان اللە بکردایە)😁

حەمزەی کوڕی محمدی تاهیر بۆی گێڕامەوەو فەرمووی: لەلای ئەبولحەسەنی داڕەقوطنی بووم کە خەریکی نوێژی سوننەت بوو، ئەبو عبد اللە نوسەر فەرموودەیەکی عەمری کوڕی شوعەیبی بۆ خوێندەوە، بەڵام خوێنەر بەهەڵە خوێندیەوەو گوتی: (عەمری کوڕی سەعید)، داڕەقوطنیش لەناو نوێژەکە فەرمووی: سبحان اللە، خوێنەر سەنەدی فەرموودەکەی دووبارە کردەوەو گوتی: عەمری کوڕی سەعیدو لەخوێندنەوە وەستا، ئەوەبوو داڕەقوطنیش ئەم ئایەتەی بۆ خوێندەوە تاوەکوو پێی بڵێتن ناوی شوعەیبە نەک سەعید{ يَا شُعَيْبُ أَصَلاتُكَ تَأْمُرُكَ أَنْ نَتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا } سورة هود ـ ۸۷

نوسینی: باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى