khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
avatar
Admin
المساهمات : 61
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضوhttps://khanay-farmuda.ahlamontada.com

شێخ محمد إبراهیم عبد الباعثی حوسێنی کەتتانی. Empty شێخ محمد إبراهیم عبد الباعثی حوسێنی کەتتانی.

الأربعاء مايو 04, 2022 6:38 am
شێخ محمد إبراهیم عبد الباعثی حوسێنی کەتتانی. Img_2010

پوختەیەک لە ژیاننامەی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عەللامەو حافیزو موفەسسیری مەزن و موحەددیس
شێخ محمد إبراهیم عبد الباعثی حوسێنی کەتتانی.

ناو و پێگەیشتنی
ــــــــــــــــــــــــــــ
محمدی کوڕی إبراهیمی کوڕی عبد الباعثی کوڕی أحمدی کوڕی غونەیمە، نەژادی بەڕێزیان دەچێتەوە سەر گەورەی گەنجانی ئەهلی بەهەشت و، ڕەیحانەی خۆشەویستمان، ڕۆڵەی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو طالب و فاطیمەی زەهڕاء(سەلامی خوایان لەسەر بێت).

لە شاری ئیسکەندەریەی وڵاتی میسڕ لە ساڵی ۱۹٤٦ زاینی لە خێزانێکی پڕ لە مەعریفەت و زانستخوازو خۆبەکەم زان لە دایک بووە.

باوکی بەڕێزیان: یەکێک بووە لە زاناو شەڕعزانە گەورەکان، دەستێکی بەرفراوانی هەبووە لە سەرجەم زانستەکان لە مەعقول و مەنقولاتەکان، وە هەروەها کەسێکی شاعیریش بووە، وە خاوەن مەشڕەبێکی عیرفانی و ڕەوشتێکی ڕەببانی هەبووە، هەرکەسێک بیدیتبایە لێی دەترسا، بەڵام کە تێکەڵی دەبوو خۆشی دەویست، کەسێک بوو ئەم فەرمایشتەی خۆشەویستمانی بەسەردا جێ بەجێ دەبوو کە فەرموویەتی: ( خيار عباد الله الذين إذا رُؤوا ذكِرَ الله ... ) واتە: چاکرین بەندەی خوای گەورە ئەوانەن کاتێ کە دەبینرێن یادی خوا دەکرێ. ئیمامی ئەحمەدو ئیبن و ئەبی شەیبەو تەبەڕانی لە (کبیر)، وە ئیبن و ئەبی دونیاش بەچەند ڕێگایەک گێڕاویانەتەوە.
گۆڕی موباڕەکی باوکی بەڕێزیان لە مزگەوتەکەی خۆیەتی لە ئیسکەندەریە.

سەبارەت بە دایکی بەڕێزیان کەسێکی خواناس و عابیدو زۆر زیکرکەرو بێ دەنگ بووە، بەردەوام بووە لەسەر قوڕئانی پیرۆزو، صەڵەواتدان لەسەر خۆشەویستمان. زۆر لە خوا دەترساو فرمێسک بەچاوەکانی دەهاتنە خوارەوە، لە مەجلیسی ئەودا ڕێگەی بەشتە قەدەغەکراوەکان نەدەدا.

بەدەستهێنانی زانست
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خودا نەیکردە قیسمەت تاوەکوو لە ئەزهەری شەریف بخوێنێ، بەڵکوو لە قوتابخانە حکومیەکان خوێندوویەتی و، وێڕای زانستەکانی تریش.

باوکی بەڕێزیان پێی فەرموو: زانستت بۆ بەدەست دێ، تۆش لەمەودوا داوای دەکەیت و بەدەستی دەهێنی، قەدەری ئیلاهی قسەی باوکی بەڕێزیانی تەحقیق کردو ئەو زاتە عەزیمەی لێ دەرچوو.

شێخ خۆی بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێ: "دایکم کوڕی بۆ نەدەمایەوەو، دەمرد، ئەویش هەڵسا بە کڕینی صەحیحی بوخاری و، کردیە وەقف بەناوی من و، دابەشی کردە سەر بەشداربوانی خەتمی صەحیحی بوخاری لە مانگەکانی ڕەجەب و شەعبان و ڕەمەزان لە هەموو ساڵێکدا، ئەوەبوو خوای گەورە ئەو بەندە هەژارەی پێ بەخشی لە چاکەو ڕێزی خۆی". هەربۆیەش شێخی پایەبەرز صەحیحی بوخاری بەمەتن و سەنەدو فەهمەوە لەبەرە. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ گەورەیی نیەت و کردەوە چی بەرهەم دەهێنێ.

شێخی پایەبەرزمان لە منداڵیەوە لای باوکی خۆی و، غەیری ئەویش زانستە شەڕعیەکانی خوێندووە، وە قوڕئانی پیرۆزیشی هەموو لەبەرە. زاتێکە زانستە عەقڵی و، نەقڵییەکانی لە نێو چاوانیدا گرتکردووەتەوە بەجۆرێ سەدان موحازەڕەو دروسی شەڕعی و وتاری هەینی هەیە بەبێ ئەوەی سەیری کاغەزو کتێب بکات، یەکێکە لە کەسە عەجایبەکانی سەردەم، عەقڵێکی زۆر فراوان و فەهمێکی زۆر دەقیقی هەیە، لە هەر بوارێک قسە بکات ئەوە بەحرێکە، ئەم زاتە کۆمەڵە شێخێکی بەڕێزی هەبووە بەناوبانگترینیان:

ـ باوکی بەڕێزیان.
ـ حەنەفی مەحمود.
ـ شێخ محمد الشافعي.
ـ حافیزی عبد الله الصديق الغماری.
ـ حافیزی عبد العزیز الصدیق الغماری.
ـ حافیزی عبد الحي الصدیق الغماری.
ـ شێخ إبراهیمی کەتتانی.
ـ شێخ عبد الرحمانی کەتتانی.
ـ شێخ محمد مونتەصەری کەتتانی.
ـ شێخ صاڵحی جەعفەری.
وە جگە لەمانەش.

وە هەروەها لە تەصەوفیشدا شێخ محمد حافیزی تیجانی شێخی بووە، کە هاوەڵایەتی ئەوی کردووە لە زاویەی موغەڕبلین لە قاهیڕە.

لە بواری تەصەوف خۆی موڕشیدێکی بەرزی تەڕیقەتی تیجانییە لە میسر، وتەو کردەوەکانی لە چوارچێوەی (عەقڵ و نەقڵ و حیکمەتی ویلایەتدایە).

نوسینەکانی
ــــــــــــــــــــــ
خۆی دەفەرمووێ: "بیضاعەم کەمە لە دانانی کتێب، وە نامەوێ لە دەرگایەک بدەم کە غەیری من لێیان داوە"، لەبەر زۆری سەرقاڵبوونی بە وتارو، وانە گوتنەوە بۆی نەکراوە بپڕژێتە سەر کتێب دانان، جگە لەم چەند بەرهەمەی نەبێ.

ـ إبراء الذمة بتحقيق القول حول افتراق الأمة.
ـ نقل الأعضاء بين الحِلِّيَة والحرمة.
ـ رد المتشابهات إلى المحكمات في جانب خاتم النبوات صلى الله عليه وآله وصحبه وسلم. بەشی یەکەم.

پێگەی فەرمی شێخ محمد کەتتانی
فەیسبووک

https://m.facebook.com/albaeth/

یوتوب

https://www.youtube.com/c/035048646albaeth


ئەم ژیاننامەیە لە دەست و خەتی خودی
شێخ محمد کەتتانی وەرمگێڕاوە
بەدەستکاری و زیادکردنەوە:
باوکی غەزالی

وصلى الله تعالى على سيدنا محمد وآله وسلم.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى