khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 102
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

#مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان Empty #مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان

الأربعاء مايو 11, 2022 5:27 am
#مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان Captur10


#مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان (مەنهەجی دۆزینەوەی دەردو عیللەت لە فەرموودە)
#بەشی_یەکەم
#نوسینی: شێخ نافع عبد اللە گرتکی
باوکی غەزالیش: پێداچوونەوەو ڕێکخستن و وەرگێڕانی چەند بەشێکی عەرەبی ناو بابەتەکەی کردووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
المنهج التعليلي یاخود مەنهەجی دۆزینەوەی دەردو عیللەت لە فەرموودە

بریتییە لەو پەیڕەوەی کە هەندەکیان پێی دەڵێن: مەنهەجی تەعلیلی کۆن یاخود مەنهەجی ڕەخنەگرەکان(منهج النقاد) یانیش مەنهەجی فەرموودەناسە پێشکەوتووە یەکەمینەکان (منهج المتقدمین الأوائل).

ئەم پەیڕەوە پشت دەبەستێت بە بنەما ڕەخنەگرەکانی پێشەوایەکان کە زانیاریەکی تەواویان هەبووە لەسەر هەموو ڕاویەک، وە ناسراویش بوون بەم کارە، واتە: کاری ڕەخنەگرتن لە لەزمەیەک کە ڕاویەک هەیبوبێت، هەر جووڵەیەک یان هەڵسووکەوتێک کە لە قاڵبی مەقبولیەتدا نەبوایە ڕەتیان دەکردەوە، واتە: ڕیوایەتەکەیان لێ وەرنەدەگرت، واتە: کارتی زانیاری ووردو درشتی ڕاویەکەیان دەزانی بەجۆرێک دەگەیشتە ئاستی ئەوەی کە فەرمودەناسەکە لە ماموستاکەی زیاتر شارەزای مەرویاتەکانی بوو... بۆ نموونە پێشەوا زوهری دەیفەرموو: من لە هیشام شارەزاترم بە ڕیوایەتەکانی عوڕوە، هەر چەندە هیشام قوتابی دەستاودەستی عوڕوەیە.

واتە: لەم پەیڕەوەدا هیچ شتێکی هەڵە لە ڕاویەکە قەبوڵ ناکەن هەر کێ بێت، جا هەڵەکەش بە قەد سەری دەرزیش بێت وەری ناگرن... بەڵام لە پەیڕەوەکانی تر کەمەک لێبوردەیی هەیە.
با نمونەیەک بهێنینەوە بۆ ئەوەی ئەو مەنهەجە ڕوونتر بێتەوە لە بەرامبەر مەنهەجی ئیستدلالی کۆن و سەردەم:

عبد اللە دەفەرمووێ: هاتمەوە ماڵی خۆمان، بینیم یەحیای کوڕی مەعین و خەڵەفی کوڕی سالم لەوێ بوون، جا یەحیای کوڕی مەعین بانگی کردم: ئەی عبد اللە لەکوێ بووی؟ منیش گوتم: لەولایە بووم لای بەششاری کوڕی موسا، یەحیاش گوتی: چی بۆ گێڕانەوە؟ منیش گوتم: بۆی گێڕاینەوە لە یەزیدی کوڕی زوڕەیعەوە، لە شوعبەوە، لە عەمری کوڕی موڕڕەوە، لە عبد اللە کوڕی سەلەمەوە، ئیتر منیش فەرموودەکەم بۆی گێڕایەوە، یەحیاش گوتی: بۆی نەبوو وا بکات، خودا ئاواو ئاوای لێ بکات، سوێند بەخوا هەرگیز یەزیدی کوڕی زوڕەیع ئەوەی نەگێڕاوەتەوە، وە شوعبەش گوێی لێ نەبووە لە عەمری کوڕی موڕڕەوە". جا بزانە ئەمە لەسەر پەیڕەوی تەعلیلیە _ پاشان داوای بەلگەی لێ دەکات لەسەر ڕەتکردنەوەی، چونکە لای هەندەکان مەقبولە . بەڵگەکەش: خەڵەفی کوڕی سالم فەرمووی: ئەی ئەبو زەکەریا، بەڵگە چییە لای تۆ؟ فەرمووی: ئەو فەرموودەی دزیوە لە هەیثەمی کوڕی عەدی لە ئیبن و عەمری کوڕی موڕڕە لە باوکییەوە.

واتە بەو شێوازە:
سەنەدی بەششاڕ
۱. یەزیدی کوڕی زوڕەیع.
۲. شوعبە.
۳. عەمری کوڕی موڕڕە.
٤. عبد اللە کوڕی سەلەمە.

هەستاوە فەرموودەکەی دزیوەو بەو سەنەدە بەششاڕ گێڕاویەتیەوە.

بەڵام یەحیای کوڕی مەعین بەدزی داناو ڕاستی سەنەدەکەی بەو جۆرە خستیە ڕوو:
١. هەیثەمی کوڕی عەدی.
۲. ئیبن و عەمری کوڕی موڕڕە.
۳. لە موڕڕەوە کە دەکاتە باوکی عەمر.

سەیرکەن ئەم سەنەدەی بەششاڕ لەسەر مەنهەجی ئیستدلالی (واتە: کردنە بەڵگەو ئیش پێ کردن) تا حەددێک قەبوڵە، بەڵام لەسەر مەنهەجی ئەهلی تەعلیلی قەبوڵ نییەو حەدیسەکە سەنەدی عیللەتدار کراوە.

نموونەیەکی تر کە ماموستاکەم لێمی قەبوڵی کردو ووتی: "نافع دەڵێ: ئەو فەرموودەیەی خوارەوە عیللەی هەیە، کەچی بە بێ عیللەش بڵاو بۆتەوە".

‏...بيان البر و الإثم...
أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْبِرِّ وَالْإِثْمِ ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " الْبِرُّ حُسْنُ الْخُلُقِ، وَالْإِثْمُ مَا حَاكَ فِي نَفْسِكَ وَكَرِهْتَ أَنْ يَطَّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ ".
صحيح سنن الترمذي.

...ڕوونکردنەوەی چاکەو خراپە...
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خوا کرد ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ لەبارەی چاکەو خراپەوە؟ ئەویش فەرمووی: چاکە خووڕەوشت جوانییە، خراپەش ئەوەیە کە لەدەروونتدا هات و چۆ بکات و پێشت ناخۆشبێ خەڵکی ئەو خراپەیەی ناو دەروونت ببینن. ئەم فەرموودەیە صەحیحە لەسەر مەنهەجی ئیستیدلالی (واتە: ئیش پێ کردن).

وە بە پێی ( مەنهەجی تەعلیلی)
ڕیوایەتی: پرسیارم لە پێغەمبەری خوا کرد ــ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ــ لەبارەی چاکەو خراپە... تا کۆتایی فەرموودەکە. ئەمە ئەحمەد و داڕەمی هەدووکیان گێڕاویانەتەوە لە ئەبی نوغەیرەی خەولانی عبد القدوس لە صەفوانەوە کە فەرمووی یەحیای کوڕی جابر بۆی گێڕامەوە لە نەوواسەوە.
ئەم فەرموودەیە هەڵەیە، چونکە ئیبن و جابر بە نەوواس نەگەیشتووە، هەڵەکەش لە ئەبی نوغەیرەیە[١].

جا رێگاکانی عیللە دۆزینەوە بۆ هەر فەرمودەیەک زۆرە، بۆیە ئەگەر بڕیارم دا ئەو فەرموودەیە بە پێی پەیڕەوی ئەهلی تەعلیلی صەحیحە مانای وایە هیچ عیللەتێکی نییە نە لە ژێرەوە، وە نە لەسەرەوە، خاوێن و سافە، ئەمە وەک ئەسڵ و بنەما.

بەڵام هەندێک لە فەرموودەناسان پێیان وایە ئەگەر فەرمودەیەک ناکۆکی لەسەر بوو لە لای فەرموودەناسە پێشینەکان و ناکۆکییەکەش لاواز بوو ئەوە ئەویش داخیلی فەرمودە صەحیحەکان دەبێت لەسەر مەنهەجی ئەهلی تەعلیلی.

بۆ ئەم جۆرە مەنهەجە پەرتووکیان بۆ دانەنا، بەڵکوو لەژێر چەتری مەنهەجی ئەهلی ئیستدلال شاردیانەوە بەڵام لە تەصەڕڕووفاتیان زۆر یاسایان بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی بزانین و درک پێ بکەین کە دەیان زانی و هەشیان بووە. بەڵام لە دوای ٣٠٠ کۆچییەوە پەرتوکیان دانا لەسەر ئەم مەنهەجە وەک پەرتوکەکەی (ابن عمار الشهید) کە لەسەر (صحيح المسلم) موستەخرەجێکی داناوە واللە اعلم.

ئاگاداربە ئەم مەنهەجە لەبابەتی جەڕح و تەعدیلدا بە ئاشکرایی دیارە، ئەوەش لە ڕیوایەتەکان دیارە بەڵام وەک پەرتووک دیار نییە، هەروەک باسمان کرد.

بۆیەش کاتێک بڕیاریان دەدا لەسەر ڕاوی مەڕویاتیان (واتە: ڕیوایەتەکانیان) نەدەهێنایەوە لەزۆربەی کاتەکان، تا دوایی پەرتوکیان دانا لە دوای ٢٥٠ کۆچی، بەڵام لە پێشی زۆر کەم بوو، وە بەدەستیشمان نەکەوت.... هتد.

چاوەڕێی بەشی دووەم بن ان شاء اللە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[١] (منقول من رد وتحقيق الشيخ عبدالله نافع ، بتوصية من الشيخ ابوحفص الذي ذكر أن لهذا الحديث علة).

اسماء ابراهيم يعجبه هذا الموضوع

avatar
اسماء ابراهيم
المساهمات : 4
تاريخ التسجيل : 10/05/2022

#مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان Empty رد: #مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان

الأربعاء مايو 11, 2022 10:25 am
خواي گةورة ليتان رازي بيت و پايةداربن ياربي

Admin يعجبه هذا الموضوع

Admin
Admin
Admin
المساهمات : 102
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

#مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان Empty رد: #مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان

الأربعاء مايو 11, 2022 12:50 pm
امین اجمعین، زۆر بەڕێزن

اسماء ابراهيم يعجبه هذا الموضوع

الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى