khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
avatar
Admin
المساهمات : 61
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضوhttps://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان بەشی (٢) Empty مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان بەشی (٢)

الخميس مايو 12, 2022 4:19 am
مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان بەشی (٢) Captur11


#مەنهەجی_تەعلیلی_لای_فەرموودەناسان (مەنهەجی دۆزینەوەی دەردو عیللەت لە فەرموودە)
#بەشی_دووەم
#نوسینی: شێخ نافع عبد اللە گرتکی
باوکی غەزالیش: پێداچوونەوەو ڕێکخستن و وەرگێڕانی چەند بەشێکی عەرەبی ناو بابەتەکەی کردووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەو مەنهەجە پێمان باش بوو لەبەشی دووەمیشدا زیاتر ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو مەنهەجە بدەین.

مەنهەجی تەعلیلی: بریتییە لە تێگەیشتنی ڕێچکەی فەرمودەناسان لە تەعلیل کردن. بریتییە لە زانینی شێوازی داڕێشتنی پەرتوکەکانیان کە لەسەر چ مەنهەجێک دانراون. بریتییە لە نەرمی نەنواندن لەگەڵ ڕاوییەکانی فەرموودە، بەڵام لە فەزائیلدا (واتە: کردەوەی خێرو چاکەو خواپەرستی) کەمەک ئاسانکاری دەکرێت. فەرمودەناسە ڕەخنەگرەکانی پێشوو لەسەر پەیڕەوی ئەهلی تەعلیل دەڕۆیشتن بەڵام فەرمودەناسە پاشینەکان (موتەئخیرین) لەسەر مەنهەجی ئیستدلالی دەڕۆن و، وەڕۆیشتووشن.

ئەم پەیڕەوە بریتییە لە دابەشکردنی فەرموودە بە پێی پەیڕەوی جۆراو جۆری ڕۆژانەی موسوڵمان، کە لە ڕاویەکاندا هاتووە.

ئەم پەیڕەوە دەفەرمووێت: ڕاوی دەبێت زەبتی لە سەدی دانەبەزێ یان لە کەسانی موتقین و حیفز و ئیستیقامەتدا بێت، با کەمێکیش ڕاجیایی هەبێت یان کەمێک لێکترازان هەبێت، گرینگ ئەوەیە زۆر نەبێت و هەست پێنەکراو بێت.

وە فەرموودەی ڕاویەکی زەبت شل ئەوە هەندێکی بۆ بابەتە فیقهیەکان و هەندێکی تریشی بۆ کاروباری خێرو چاکەو خواپەرستی و تەڕغیب (هاندان) و تەڕهیب (ترساندن) بەکاردێت، مادەم فەرموودەکە لە جۆری فڕێدراو (تەرکراو) نییە.

جا خۆشەویستان: سەبارەت بەمەنهەجی تەعلیلیی بە بابەکان یان بابەکانی تەعلیلی یان بەراوردکردنی بابەکان لەبەر ڕوونکردنەوەی دەردو عیللەتە.

ئەم پەیڕەوە هەر هەبووە تا سەردەمی پێشەوا بەیهەقی بۆ نموونە بڕوانە: (السنن الصغير البیهقي)( ژ٤٣ ، ١/١٥) لە لای فەرموودەی ( لا تنتفعوا من الميتة باهاب.....).

وە هەروەها دۆزینەوەی عیللەت بەهۆی بەراوردکردنی ڕیوایەتەکان ئەوە خۆی لەخۆیدا مەنهەجێک بووە لای پێشینە موتەقەددیمینەکان، وە هەتا لای هەندێک لە پاشینەکانیش وەکوو بەیهەقی بڕوانە: (معرفة السنن و الآثار)(ژ٥١٦٢) فەرموودەی ( اذا زنت فاجلدوها...).

وە سەبارەت بە ئیمامی موسلیمیش ئەوە مەنهەجەکەی مەنهەجێکی تەعلیلی بووە، بڕوانە (كتاب غرر الفوائد المجموعة) هی ئیبن و عەمماڕی شەهید. فەرموودەی ئەبی ئیسحاقی سوبەیعی لە بەڕڕائی کوڕی عازەبەوە (أصبنا حمرا يوم خيبر...).
ئەم فەرموودەیە عیللەتدارە لە (مسند الحسن بن سفیان) کە فەرموودەیەکی موڕسەلە، کەچی فەرموودەکە موتتەصیلە لە (صحیح مسلم)[١].

ئێمەیش دەیڵێین[٢]: ئەگەر بێت و بگەڕێینەوە بۆ موسلیم دەبینین کە موسلیمیش عیللەتداری کردووە ئەمەش بەهۆی مەنهەجی بەراوردکاری ڕیوایەتەکان، وە هەڵیشی دەبژێرێ، ئەم فەرموودەیەش جێگای ئیستیدلال و ئیش پێ کردنە لای پێشەواکان، چونکە زانستخوازان دەستاودەستیان پێ کردووە لە نێوان خۆیاندا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[١] وتەی ئیبن و عەمماڕە.
[٢] وتەی مامۆستا نافیعە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى