khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
avatar
Admin
المساهمات : 61
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضوhttps://khanay-farmuda.ahlamontada.com

جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە) Empty جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە)

الخميس مايو 12, 2022 4:51 am
جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە) Fb_img14


#جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس سەبارەت بەو کەسانەی کە ئیش بە قوڕئان ناکەن وەکوو تەشریع و ئەحکام، ئەگەر بڕوایان پێ هەبێ کافر نابن، ئەگەر نا کافر ئەبن.

قال الحاكم أخبرنا احمد بن سلیمان الموصلی ثنا علي بن حرب ثنا سفیان بن عیینة عن هشام بن حجیر عن طاوس قال: قال ابن عباس رضي الله عنهمSadلَيْسَ بِالْكُفْرِ الَّذِي يَذْهَبُونَ إِلَيْهِ، إِنَّهُ لَيْسَ كُفْرًا يَنْقُلُ عَنِ الْمِلَّةِ، {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ}كُفْرٌ دُونَ كُفْرٍ‏) رواە الحاکم وقال صحیح الإسناد ولم یخرجاە، ووافقە الذهبی.

حاکم ئەڵێ: ئەحمەدی کوڕی سلێمانی موصڵی هەواڵی پێداین، عەلی کوڕی حەڕب بۆی باس کردین، سوفیانی کوڕی عویەیینە ئەویش لە هیشامی کوڕی حوجەیرەوە ئەویش لە طاوسەوە، کە فەرمووی: ئیبن و عەبباس ڕەزای خوایان لێ بێ فەرمووی: "ئەو کوفرە نیە کەوای بۆ دەچن، ئەو کوفرە نیە کەوا لە بازنەی ئیسلامەتی بیخاتە دەرەوە، (ئەو کەسەی کەوا حوکم بەوە نەکات کە خودا دایبەزاندووە ئەوە کەسانێکی کافرن) ئەمە کوفرێکە جگە لەو کوفرە، واتە کوفری بچووک کە نایباتە دەرەوە لە بازنەی ئیسلامەتی. حاکم بەصەحیحی داناوەو بوخاری و موسلیم تەخریجیان نەکردووە. وە زەهەبیش موافیقە لەسەری. [۱]

هیشامی کوڕی حوجەیر: ئیبن و حەجەر لە بارەیەوە فەرموویەتی: ڕاستگۆیەو وەهمانێکیشی هەیە.[۲]

ئیبن و حیببان متمانەی پێداوە.[۳]

زەهەبیش لە (المیزان)دا ئەفەرمووێ: ئیبن و مەعین ئەو پیاوەی بەزەعیف داناوە، وە لەبارەشیەوە پرسیار لە یەحیای کوڕی قەططانەوە کرا لێی ڕازی نەبوو، وە دای بەسەریدا (واتە: خەتەکی بەسەر فەرموودەکانی داهێنا)، ئیبن و جوڕەیەج لێیەوە گێڕاویەتیەوە، وە ئەوانی تریش بەبەهێزیان داناوە، وە هەردوو شێخەکانیش کردوویانەتە بەڵگە.[٤]

وە دووبارە زەهەبی لە (الکاشف)دا ئەفەرمووێ: کەسێکی مەککەییەو جێگای متمانەیە، لە طاوس و مالیکی کوڕی عامڕەوە ئەیگێڕایەوە، وە ئیبن و جوڕەیج و سوفیانیش لەوەوە ئەیان گێڕایەوە، وە ئەحمەدیش گوتویەتی: بەهێز نیە.[٥]

وە هەروەها نزیکخراوەتەوەش (مەقڕوونە) لە لای موسلیم بە فەرموودەی تر لە (صحیح المسلم) لە کتاب الحج ـ باب جواز تقصیر المعتمر من شعره. موسلیم وەکوو ڕیوایەت تەخریجی لێ نەکردووە، بەڵام نزیکی کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی ڕیوایەتەکەی یاخود بۆ بەراورد کردنی ڕیوایەتەکەی بۆ بەهێز کردنی ڕیوایەتەکەی.

وە ئیبن شاهینیش متمانەی پێداوە. [٦]

وە حافیزی ئەحمەد عیجلیش فەرموویەتی: جێگای متمانەیەو خاوەنی سوننەتە.

ئەم ئەسەرە صەحیحە بە تەصحیحی حاکم و زەهەبی، وە ئەلبانیش بە صەحیحی داناوە، وە شایەتیشی هەیە. واللە اعلم

خۆڵی ژێر پێی فەخری کائینات
باوکی غەزالی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱ـ تلخیص الذهبی علی المستدرك)(ج۲/ص۳۱۳). ط. مجلس دائرة المعارف النظامية. سنة ۱۳٤۰هجرية.

۲ـ (التقریب التهذيب)(ج۱/ص۱۰۲۰/الرقم۷۳۳٨). ط. دار العاصمة.

۳ـ (التقريب الثقات)(ج۱/ص۱۲٤۰/الرقم۱٤٨٤۷).

٤ـ (میزان الإعتدال في نقد الرجال)/(ج٤/ص۲۹٥/الرقم۹۲۱۹) ط. دار المعرفة.

٥ـ (الكاشف في معرفة من له رواية في الكتب الستة)(ج۲/ص۳۳٥/الرقم٥۹٥۸). ط. دار القبلة للثقافة الإسلامية.

٦ـ (تاریخ الأسماء الثقات)(ج۱/ص۲٥۱/الرقم۱٥۳٦) ط. دار السلفية. سنة ۱۹٨٤م.

۷ـ (تاریخ الثقات)(ج۱/ص٤٥۷/الرقم۱۷۲۹) ط. دار الكتب العلمية.

اسماء ابراهيم يعجبه هذا الموضوع

avatar
المساهمات : 4
تاريخ التسجيل : 10/05/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو

جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە) Empty رد: جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە)

الخميس مايو 12, 2022 11:42 am
بارك الله فيك..الله تعالي بةردةواميتان پي بدات

Admin يعجبه هذا الموضوع

avatar
Admin
المساهمات : 61
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضوhttps://khanay-farmuda.ahlamontada.com

جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە) Empty رد: جەڕح_و_تەعدیلی وتەکەی ئیبن و عەبباس (کوفرێکە جیا لەو کوفرە)

الخميس مايو 12, 2022 12:21 pm
امین اجمعین
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى