تەدلیس چییە؟ بەشی (١)
الثلاثاء مايو 17, 2022 4:02 am
تەدلیس چییە؟
بەشی (١)
نوسینی: باوکی غەزالی
پێداچوونەوە: مامۆستا نافع گرتکی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بسم اللە الرحمن الرحیم
ته‌دلیس, واته: گزی و فێڵ و چه‌واشه‌كاری و شاردنه‌وه, ئیمامی نه‌وه‌وه‌ى ئه‌فه‌رمووێت: "ته‌دلیس دوو جۆره, یه‌كه‌م: ته‌دلیسی سه‌نه‌د به‌وه‌ى كه‌وا ڕیوایه‌ت بكات له كه‌سێكه‌وه كه‌وا هاوسه‌رده‌می بووه كه‌چی گوێبیستی نه‌بووبێ, واته: گوێبیست نەبوونه‌كه‌ى بشارێته‌وه‌و بڵێ: فڵان كه‌س واى گوت یاخود فڵان كه‌س له فڵانه‌كه‌سه‌وه, وه وێنه‌ى ئه‌مانه‌ش, وه له‌وانه‌شه شه‌یخه‌كه‌ى نه‌كه‌وێت یاخود غه‌یرى شه‌یخه‌كه‌ى بكه‌وێت به‌وه‌ى كه‌وا زه‌عیف بێت یاخود بچووك بێت ئه‌مه‌ش بۆیه وا ئه‌كات تاوه‌كوو فه‌رمووده‌كه حه‌سه‌ن بكات (واته: تا خه‌ڵك نه‌ڵێن ئه‌و فه‌رمووده‌یه زه‌عیفه)(ماناى كه‌وتنیش ئه‌وه ئه‌گه‌یێنێ كه‌وا بۆ نموونه شه‌یخه‌كه‌ى متمانه پێكراو بێت ئیتر ئه‌م فه‌رمووده‌ى ساقیط نابێت به‌ره‌و زه‌عیفی نزم بێته‌وه، به‌ڵكوو له‌وانه‌یه شه‌یخی شه‌یخه‌كه‌ى بكه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌روه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وى فه‌رمووی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر زه‌عیفی و بچووكی (له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه).
وه جۆری دووه‌م: ته‌دلیسی شه‌یخه‌كانه به‌وه‌ى كه‌وا ناوێك له شه‌یخه‌كه‌ى خۆی بنێت یاخود ناسناوێكی بۆ دابنێ یاخود نه‌ژادێكی بداته پاڵ یاخود به شتێك وه‌صفی بكات كه نه‌ناسرێت, جا جۆری یه‌كه‌م زۆر مه‌كڕوهو قێزه‌ونه, زۆربه‌ى زاناكان زه‌میان كردووه, ئینجا كۆمه‌ڵێكیان ئه‌فه‌رموون: هه‌ر كه‌سێك به‌و سیفه‌ته بناسرێت ئه‌وه له جه‌ڕحكراوه‌كانه‌و ڕیوایه‌ته‌كه‌شی ڕه‌تكراوه‌یه ئه‌گه‌رچی گوێبیست بوونه‌كه‌شی ڕوونبكاته‌وه (واته: به حه‌قیقی له كێی بیستووه), به‌ڵام ئه‌وه‌ى صه‌حیح بێت ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و بابه‌ته‌یه: ئه‌وه‌ى كه‌وا ڕیوایه‌ت ئه‌كات به له‌فزێكی وا گونجان و ڕێ تێچوونی تیابێ و گوێبیست بوونه‌كه‌ى دیار نه‌خات ئه‌وه موڕسه‌له (جا ئیمامی سیوطی له ڕوونكردنه‌وەكه‌ى ئه‌فه‌رمووێت: "وه‌رگیراو نیه" واته: ڕاویه‌كه له كێی بیستووه دیارنه‌خات به‌مه ئه‌ڵێن ته‌دلیس به‌ڵام جۆره‌كه‌ى موڕسه‌له واته: نێردراو, ئه‌و فه‌رمووده‌ى نێردراوه‌ته پاڵیه‌وه, جا موڕسه‌لیش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه ناكرێ لێره باسیان بكه‌ین), ئینجا ئیمامی نه‌وه‌ى ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ى كه ڕوونیشی ئه‌كاته‌وه وه‌كوو: گوێم لێ بوو, بۆی باس كردین, وه هه‌واڵی پێداین و وێكچووه‌كانى ئه‌مانه‌ش فه‌رمووده‌كانیان وه‌رگیراون و ئه‌كرێنه به‌ڵگه, وه له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری موسلیمدا له‌م جۆره زۆر ئه‌بینرێ, وه‌كوو قه‌تاده‌و هه‌ردوو سوفیانیه‌كه (كه سوفیانی كوڕی عویه‌یینه‌و سوفیانی سه‌وریه), وه غه‌یری ئه‌مانه‌ش, جا ئه‌م حوكمه ئه‌مه‌ش ئه‌گرێـه كه‌وا یه‌كجاریش ته‌دلیسی كردبێت, به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌وا له هه‌ردوو صه‌حیحه‌ین و وێنه‌ى ئه‌وانیش (له كتێبه صه‌حیحه‌كان) كه له كه‌سه ته‌جدلیس كراوه‌كان به (عَنْ, عَنْ) هاتووه ئه‌وه ماناى جێگیربوونی گوێبیست بوونه‌كه‌یه‌تی له ڕێگایه‌كی تره‌وه, جا حوكمی جۆری دووه‌م پێ‌ناخۆش بوون و قێزه‌ونه‌كه‌ى كه‌متره, هۆكاره‌كه‌شی له‌به‌ر سه‌ختی ناسینی ڕێگاكه‌یه‌تی, وه حاڵه‌كه‌ش ئه‌گۆڕێ و جیاوازی تێ ئه‌كه‌وێ له قێزه‌وندان پێی ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى مه‌به‌سته‌كه‌ی, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خودی ناو گۆڕدراوه‌كه زه‌عیفه یاخود بچووكه یاخود وه‌فاتی دواكه‌وتووه یاخود زۆر كه‌س له‌وه‌وه گوێبیست بوونه ئیتر ئه‌ویش نه‌ی ویستووه دووباره بكرێته‌وه له‌سه‌ر یه‌ك شێوه (واته: ئه‌ی شارێته‌وه له‌به‌ر زۆرى شه‌یخه‌كان یاخود وه‌ك به‌كارهێنانی هونه‌ریه‌ك له ده‌سته‌واژه‌كه ئه‌مه‌ش ئاسانه), جا خه‌تیبی به‌غدادی و غه‌یرى ئه‌ویش ڕێگه‌یان به‌وه داوه". بڕوانه: (التدریب الراوی)(ب1/ل113).
شێخمان مامۆستا نافیعیش سەبارەت بەتەدلیس دەفەرمووێ: "تەدلیس بریتیە لە شاردنەوەی عەیبی سەند و چاککردنی لە ڕواڵەتدا تاوەکو مەقبول بێت یان وەک مەقبولی لێ بێت.
یان تەدلیس بریتیە لە (إيهام سماع ما لم يسمع) بصيغة تقتضي السماع. واتە: شاردنەوەی گوێبیست نەبوون بەوەی کەوا گوێبیست بووە.
جا فەرمودەناسە رەخنەگرەکانی پێشوو یان بە گشتی فەرمودەناسە موتەقەددمینەکان ئیتڵاقی زاراوەی تەدلیس یان دەهاوێشتە سەر ئیرسال. دەیان ووت: فلان مودەللیسە، واتە: ئیرسالی هەیە.
بابەتی (التدليس و الإرسال الخفي) لە جۆرەکانی کەوتن لە ئیسناد هەژمار ناکرێت، بەڵکوو ڕێگا چارەیە بۆ ئەوەی بتەوێ کەوتن هەبێت لەسەنەد، واتە: ئەم دوو زاراوەیە وەسیلەیە بۆ کەوتن لە سەند نەوەک خودی خۆیان کەوتن بێت لە سەندەکە..
واتە: ڕاوی دەست دەکات بە تەدلیس بۆ ئەوەی لە سەنەدەکەدا ڕاویەک لە ڕاویەکان بکەوێنێ، جا لەسەرووی تەبەقەی مامۆستاکەی بێت یاننا،
کەواتە: تەدلیس جۆرێک نییە لە جۆرەکانی کەوتن لە سەنەد، بەڵکوو وەسیلەیەکە ڕاویەکە دەیگرێتە بەر تاوەکوو مونقەتیع و موعضەل ومورسەلی.
وەهەروەها (الإرسال الخفي ) وەسیلەیەکە بۆ دروست کردنی جۆری تر وەک ئەوەی پێشەوە.
چاوەڕێی بەشی دووەم بن ان شا‌ء اللە.
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى