khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
avatar
Admin
المساهمات : 61
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضوhttps://khanay-farmuda.ahlamontada.com

زانای فه‌رمووده‌ناسی كوردی (شێخ محمدی بازلی) رحمه الله Empty زانای فه‌رمووده‌ناسی كوردی (شێخ محمدی بازلی) رحمه الله

الأحد أبريل 24, 2022 2:22 am
شێخ محه‌ممه‌دی بازلی

ناوی: شێخولئیسلام موفتی مسوڵمانان: محه‌ممه‌د كوڕی داوود كوڕی محه‌ممه‌دی بازلی1 ، كوردیی، ته‌برێزی، حه‌مه‌وی، شافیعییه‌. زه‌ركه‌لی ده‌ڵێت: "به‌ئه‌سڵ كورده‌، له‌خه‌ڵكی ئامێدییه‌". شێخ محه‌ممه‌د بازلی كونیه‌ی ئه‌بوعه‌بدوڵڵا بووه‌ و نازناوی: شه‌مسه‌ددین بووه‌. زانایه‌كی شه‌رعزان و ئسوڵی و مێژوونووس بووه‌، ساڵی (845كۆچی – 1441زاینی) له‌شاری جه‌زیره‌ ناسراو به‌جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر له‌دایكبووه‌، (كه‌ئێستا ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای شرناخی كوردستانی باكور). ساڵی (925كۆچی – 1519زاینی) له‌شاری حه‌ما له‌سوریا كۆچی دوایی كردووه‌. كوڕێكی هه‌بووه‌ به‌ناوی محه‌ممه‌د كه‌ماله‌ددین كه‌زانایه‌كی پایه‌رزبووه‌ و قازیی دیمه‌شق بووه‌.
شێخ محه‌ممه‌د بازلی له‌ زێدی خۆی گه‌وره‌بووه‌ و پاشان چووه‌ته‌ شاری ته‌برێز، له‌وێ چه‌ندین كتێبی خوێندووه‌ و له‌به‌ری كردوون، وه‌ك: (الحاوي الصغير، عقائد النسفي، عروض الاندلسي، الشمسية في المنطق، الكافية لابن الحاجب، تصريف العزي)، هه‌روه‌ها لای چه‌ندین زانا خوێندوویه‌تی، وه‌ك مى زه‌هیر و مه‌لا محه‌ممه‌دی قه‌نجه‌فانی و مه‌ولانا عوسمانی باوی و چه‌ندینی دیكه‌. ساڵی (870كۆچی – 1465زاینی) چووه‌ته‌ حه‌ڵه‌ب و ساڵی (875كۆچی) حه‌جی كردووه‌، له‌پاش گه‌شتی حه‌ج چووه‌ته‌ شاری حه‌مای سوریا و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌ و بووه‌ته‌ مامۆستا و زانای به‌ناوبانگی بواری عه‌قڵییات و شه‌رعزان له‌وشاره‌دا، كه‌سایه‌تیی شێخ محه‌ممه‌دی بازلی كه‌سایه‌تییه‌كی دونیانه‌ویست و ده‌ستپێوه‌گر و زۆرخواپه‌رست بووه‌، ڕۆژووی زۆری گرتووه‌ و زیاتر سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه‌ بووه‌.
له‌و قوتابی و فێرخوازانه‌ی كه‌ لای شێخی بازلی خوێندوویانه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانن: شێخ عه‌لوان ئه‌لحه‌مه‌وی، مه‌لا موسای كوردی، عه‌للامه‌ شه‌هابه‌ددینی سه‌فیری، شێخ ئیبنولعه‌مادی، حسه‌ین كوڕی عه‌بدولقادر گه‌یلانی، عه‌لی كوڕی محه‌ممه‌دی حسكه‌فی، ئه‌بوبه‌كری ئه‌ربیلی، ئه‌حمه‌د كوردی قوسه‌یری، زه‌ینه‌ددینی یه‌عفوری و چه‌ندینی دیكه‌2 .

مؤلفاته.
1-غاية المرام في رجال البخاري إلى سيد الأنام.
2-بغية الطالبين في حل مشكلات جلال الدين: وهو حاشية على (البدر الطالع في حل جمع الجوامع-لمحمد بن أحمد المحلي، ت: 864ه-1460م)، في أصول الفقه3 .
3-مقدمة العاجل لذخيرة الآجل: وهو في العقائد4 .
4-تحفة ذوي الارب فيما يرد علينا من استشكال حلب: وهو في العقائد والنحو5 .
5-أجوبة شافية: كانت تورد عليه وأسئلة كانت ترفع إليه6 .
6-التحفة المرضية في المسائل الشامية7 .
7-مناقب أبي الحسن الأشعري8 .
8-بديع البديع في مدح الشفيع: عارض بها بديعية الحلي9 .

یه‌كێك له‌دانراو و نوسراوه‌كانی شێخ بازلی، كتێبێكه‌ له‌بواری فه‌رمووده‌دا به‌ناوی (غاية الـمرام، في رجال البخاري إلى سيد الانام)، كه‌ دوو به‌رگ بووه‌ له‌كتێبخانه‌كانی دبلن له‌ئیرله‌ندا و ئه‌زهه‌رییه‌ له‌میسر و راغب پاشا له‌توركیا و مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانی له‌له‌نده‌ن و له‌كوه‌یت و هیند و سعودییه‌، ده‌ستنوسی هه‌یه‌.

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1رغم البحث عن معنى "البازلي" لم يجد الباحث له معنى، ومع ذلك فإن المصادر والمراجع المتوفرة لدى الباحث والتي ترجمت حياة الشيخ البازلي لم تُشِرْ إلى معنى هذه الكلمة.
2لحياة الشيخ محمد البازلي وآثاره اعتمدنا على: ابن العماد، شذرات الذهب ج8ص138؛ السخاوي، الضوء اللامع ج 7ص240؛ الغزي، الكواكب السائرة ج1ص46، 47؛ حاجي خليفة، كشف الظنون ج1ص596؛ ابن رضا، معجم المؤلفين ج7ص35، ج9ص297؛ إسماعيل باباني، هدية العارفين ج2ص228؛ أبي الطيب، معجم الأصوليين ص459؛ الزركلي، الأعلام ج6ص120؛ أبو المعالي، ديوان الإسلام ج1ص240؛ مردوخ روحاني، ميَذووي ناوداراني كورد-تاريخ علماء الكُرد ج1ص149؛ الصويركي، معجم أعلام الكرد ص603؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد ج4ص79؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلماء الأكراد ج2ص69.
3مخطوط؛ توجد نسخة منه في مكتبة (مركز الملك فيصل للبحوث والدراسات الإسلامية)، السعودية/الرياض، رقم الحفظ: (ب11197-11200)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث-فهرس مخطوطات، الرقم التسلسلي: (113162)؛ حاجي خليفة، كشف الظنون ج1ص596.
4مخطوط؛ توجد نسخة منه في مكتبه (الدولة)، برلين/ألمانيا، رقم الحفظ: (1834)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث-فهرس مخطوطات، الرقم التسلسلي: (46387).
5مخطوط؛ توجد نسخة منه في مكتبة (الدولة)، ألمانيا/برلين، رقم الحفظ: (2443)؛ ونسخة أخرى موجودة في مكتبة (الأزهرية)، مصر/القاهرة، رقم الحفظ: (340 مجاميع)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث-، الرقم التسلسلي: (46388).
6ينظر: ابن العماد، شذرات الذهب ج8ص138؛ ولم يحصل الباحث على معلومات عنه.
7ينظر: رضا كحالة، معجم المؤلفين ج9ص298؛ وبعد البحث في فهارس مخطوطات العالم، لم يحصل الباحث على معلومات عنه، ولكن توجد مخطوطتان مؤلفهما مجهول عنوانهما قريب من هذا التأليف، الأولى: بعنوان "التحفة المرضية في الدولة البكداشية في بلاد الجزائر المحمية"، وهي في المكتبة (الوطنية)، بـالجزائر، محفوظة برقم: (1625)؛ والثانية: بعنوان: "التحفة المرضية بنشر بعض مزايا أفريقية"، وهي في مكتبة (دار الكتب الوطنية)، بـتونس، محفوظة برقم: (265)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (48436)، و(94564).
8مخطوط؛ مكتبة (الأسد-الظاهرية)، دمشق-سوريا، رقم الحفظ: (41689).
9ينظر: الباباني، هدية العارفين ج2ص228؛ وبعد البحث في فهارس مخطوطات العالم، لم يحصل الباحث على معلومات عنه.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى