التعاليق من 1 إلى 1 من أصل 1

  1. avatar
    الخميس مايو 12, 2022 1:54 pm
    اسماء ابراهيم - اسوأل
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته أستاذ
    ئةم حديثه صحيحه؟؟؟؟؟؟

    ???? ئایا لێدانی دەف و سرود وتن لەناو مزگەوت و دەرەوەی مزگەوت ، صەحابەکان کردوویانە ؟ ئایا بەڵگەی لەسەر هاتووە ؟

    تێبینی/حەدیسەکان سەحیحی بوخاری و موسلیمن

    ???? پرسیاری یەکەم : ئایا صەحابەکان ڕەزای خودایان لێبێت مەدحی حەزرەتی پێغەمبەریان ﷺ کردووە لە ناو مزگەوتی نەبەوی دا ؟
    ???? وەڵام :
    ١) بەڵێ ، لە ژیانیدا ﷺ و لەکاتی وەفاتیشیدا ، لە صەحیحی موسلیم و بوخاریدا هاتووە دەفەرموێت :
    مَرَّ عُمَرُ في المَسْجِدِ وحَسَّانُ يُنْشِدُ فَقالَ: كُنْتُ أُنْشِدُ فِيهِ، وفيهِ مَن هو خَيْرٌ مِنْكَ، ثُمَّ التَفَتَ إلى أبِي هُرَيْرَةَ، فَقالَ: أنْشُدُكَ باللَّهِ، أسَمِعْتَ رَسولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ يقولُ: أجِبْ عَنِّي، اللَّهُمَّ أيِّدْهُ برُوحِ القُدُسِ؟ قالَ: نَعَمْ
    الراوي : حسان بن ثابت | المحدث : البخاري | المصدر : صحيح البخاري
    الصفحة أو الرقم: 3212 | خلاصة حكم المحدث : [صحيح]
    واتا : حەزرەتی عومەر بەلای مزگەوتی نەبەوی تێپەڕی و بینی حەسانی کوڕی ثابت شیعر دەفەرموێت ، حەزرەتی عومەریش بەشێوەیەک سەیری حەسانی کرد وەک ئەوەی ئینکاری لەم کارەی بکات ، لەوکاتەدا حەزرەتی حەسان فەرمووی : شعرم لە مزگەوت دەوت و لەخزمەت یەکێکدا کە لە تۆ باشترە و لە حزوری ئەو ئەم شعرەم دەوت مەبەستیشی حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ بوو و پاشان حەزرەتی حەسان ڕووی کردە حەزرەتی ئەبو هورەیرە و فەرمووی : سوێندت دەدەم بە خودا ئایا پێغەمبەر ﷺ نەیفەرموو بە شیعر جواب بدە چونکە ڕوحی قودس لەگەڵتدایە ، ئەویش فەرمووی بەڵێ
    ٢)کاتێک پێغەمبەرمان ﷺ تەشریفی لە هات بۆ مەدینە ، خەڵک بە وتنی سرودی (طلع البدر علینا من ثنيات الوداع) پێشوازیان لێکرد
    سەرچاوە :
    ١- أبو الحسن الخلعي في "الفوائد" (2/59)
    ٢- البيهقي في "دلائل النبوة" (رقم/752)
    ٣- ابن حجر في "فتح الباري" (7/261)
    ٤- البداية والنهاية، لابن كثير الدمشقي، الجزء الخامس، صـ 29

    ???? پرسیار : ئایا دەف بەکارهێنراوە و لێدراوە ؟
    ???? وەڵام: بەڵێ
    ١)جاریەیەک نەزری کردبوو کە گەر پێغەمبەر ﷺ بە سەلامەتی بگەڕێتەوە دەفی بەسەردا لێبدات بە ستایش کردنەوە ، پێغەمبەریش ﷺ کە گەڕایەوە پێی فەرموو نەزرەکەت بەجێ بهێنە
    سەرچاوە: صحيح الترمذي - 3690 - صحيح
    ٢)حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ چەند جاریەیەک لە خزمەتی دەفیان لێدەدا و ستایشیان دەکرد و ستایشی باوکی خۆیان دەکرد کە لە بەدر شەهید کرابوون ، هەتا جاریەیەکیان وتی : پێغەمبەرێکمان تێدایە دەزانێت سبەی چی ڕوو دەدات ، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی واز لەوەیان بێنە و بەردەوام بە لەوانەی دەتوت
    سەرچاوە : المصدر : صحيح البخاري | 4001 | [صحيح]
    ٣) حەزرەتی ئەبوبەکر هاتە ژورەوە بینی دوو جاریە دەف لێدەدەن و ستایش دەکەن ، لێیان توڕە بوو ، پێغەمبەرمان ﷺ فەرمووی : وازیان لێبهێنە چونکە ڕۆژانی جەژنە
    سەرچاوە :صحيح ابن حبان | 5869 | صحيح
    ٤)پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرموێت : ئەوەی لەنێوان حەڵاڵ و حەرامدایە لیدانی دەفە (واتا دەف لێدەدرا کاتێک یەکیک هاوسەرگیری بکردایە بەمەش زەواجەکەی حەڵاڵ دەبوو تا خەڵک بیانزانیایە ئەم زەواجە شەرعیە)
    سەرچاوە : شرح البخاري لابن الملقن | 24/453 | صحيح
    ٥) حەزرەتی معاذی کوڕی جبل دەفەرموێت :لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ بەڕێگادا دەڕۆیشتین بە لێدانی دەفەوە تا بەلای شاخی جمدان تێپەڕین ، پێغەمبەریش ﷺ بە منی فەرموو : ئەگەر حەز دەکەن لە مێرگی بەهەشت بن ئەوا زیکری خودا زۆر بکەن تا پایەتان بەرز بێت
    سەرچاوە : ١- نتائج الأفكار | 1/36
    ٢- صحيح مسلم | 2676 | [صحيح]
    ٦) حەزرەتی عائیشە دەفەرموێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ئەم نیکاحە ئاشکرا بکەن و لە مزگەوتەکاندا دەف لێبدەن بەسەریدا
    سەرچاوە : ١- كشف الخفاء | 1/162 | صحيح
    ٢- الترمذي (1089)، والبيهقي (15095)
Admin