ته‌خریجی ناو و سیفه‌تی(القدیم) بۆ خواى گه‌وره
الإثنين أبريل 25, 2022 2:14 am
ته‌خریجی ناو و سیفه‌تی(القدیم) بۆ خواى گه‌وره
نوسینی: باوكی غه‌زالی
____________________________-
(قال أبو داود: حدثنا عبد الرحمن بن مهدي عن عبد الله بن المبارك عن حيوة بن شريح قال لقيت عقبة بن مسلم فقلت له بلغني أنك حدثت عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما عن النبِي صلى الله عليه وسلم, إذا كان دخل المسجد قال أعوذ بالله العظيم وبوجهه الكريم, وسلطانه القديم, من الشيطان الرجيم, قال أقط؟ قلت نعم, فإذا قال ذلك قال الشيطان حفظ مني سائر اليوم.
واته: حه‌یه‌وه‌ی كوڕی شوڕه‌یح ئه‌فه‌رمووێ: به عوقبه‌ى كوڕی موسلیم گه‌یشتم و پێم گوت: پێم گه‌یشتووه كه‌وا له عبد الله كوڕی عه‌مڕی كوڕی عاصه‌وه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله علیه وسلم گێڕاوته‌وه هه‌ر كاتێ بچووبایه‌ته نێو مزگه‌وت ئه‌یگوت: په‌نا ئه‌گرم به‌و خوایه‌ى كه زۆر مه‌زن و گه‌وره‌یه, وه به‌زاتی شكۆمه‌ندی ڕێزداره‌وه, وه به ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه قه‌دیم و هه‌ر هه‌بوويیه‌كه‌ى, له شه‌یتانی ڕه‌جمكراوو دوور خراو له ڕه‌حمی خۆی. جا عوقبه به حه‌یه‌وه‌ى گوت (أقط) به‌ماناى به‌سه, واته: ئه‌وه‌نده‌ى كه له‌منه‌وه پێت گه‌یشتووه له فه‌رمووده به‌س نیه؟ منیش گوتم: به‌ڵێ. ئه‌ویش گوتی: شه‌یتانیش ئه‌ڵێ: ئه‌وه له من پارێزراو بووی له هه‌موو ڕۆژه‌كه.
جا شاریحی سونه‌نی ئه‌بو داود عه‌زیم ئابادی ئه‌فه‌رمووێ: "قه‌دیم, واته: ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی. هه‌ر هه‌بوو هه‌میشه‌یی".
فه‌رمووده‌كه حه‌سه‌نه. ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه. بڕوانه: (عون المعبود شرح سنن أبی داود)(ب1/ل105/ژ462). وه ئه‌بو داود له‌سه‌رى بێ ده‌نگه, ئه‌بو داود خۆی له (رسالة أبي داود لأهل المكة)(ل27) ئه‌فه‌رمووێ: "ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌مدایه له‌و فه‌رموودانه ئه‌گه‌ر زه‌عیفیه‌كی به‌هێزی تێدا بێ ئه‌وه ڕوونم كردیته‌وه, وه ئه‌گه‌ر هیچ شتێكیشم له‌سه‌ری نه‌گوتبێ (واته: بێ ده‌نگ بووبم له‌سه‌ر ڕیوایه‌ته‌كه) ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه‌و چاكه, وه هه‌ندێكیان صه‌حیحترن له هه‌ندێكیان". ئیبن و عبد البریش ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك ئه‌بو داود له‌سه‌رى بێ ده‌نگ بوو ئه‌وه صه‌حیحه لاى ئه‌و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له بابه‌كه‌دا غه‌یرى ئه‌وی نه‌هێنابێ". ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئیمامی نه‌وه‌وى ئیبن و حه‌جه‌رو سیوطى و مونناوى به حه‌سه‌نیان داناوه, وه ئه‌لبانیش به صه‌حیحی داناوه. بڕوانه: (الأذكار)(ل46). (نتائج الأفكار)(ب1/ل277). (فیض القدیر)(ب5/ل156/ژ6669). (صحیح سنن أبی داود)(ژ466).
وه حاكمیش فه‌رمووده‌یه‌كی له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه‌وا ناوی قه‌دیمیش هاتووه له ڕیوایه‌تی ناوه‌كانی خوای گه‌وره, جا له‌و ڕیوایه‌ته‌دا نۆهه‌دو پێنچ ناو باسكراوه
حاكم له (مستدرك حاكم مع تلخیص الذهبِی)(ب1/ل17)ط. دار المعارف النظامیة. حاكم ئه‌فه‌رمووێ: "ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌حفوزه له ڕیوایه‌تی ئه‌یوب و هیشام له محمدی كوڕی سیرینه‌وه له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه به كورتی و پوختی, بێ له هێنانی ئه‌و ناوه زیادانه‌ى كه تێیدایه هه‌موویان له قوڕئان‌دا هاتووه, وه عبد العزیزی كوڕی حوصه‌ینی كوڕی ته‌ڕجومان جێگاى متمانه‌یه ئه‌گه‌ر چی (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان لێوه نه‌كردووه, وه بۆیه‌ش ئه‌وه‌م هێنا تاوه‌كوو ببێته شاهێد له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى یه‌كه‌م". چونكه له پێش ئه‌و فه‌رمووده‌دا فه‌رمووده‌ى نۆهه‌دو نۆ ناوه‌كه‌ى هێناوه. زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێ: "ئه‌و پیاوه‌یان به زه‌عیف داناوه". سیوطى و مونناویش ڕیوایه‌تی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌یان به زه‌عیف داناوه, وه شێخمان ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌ڵێ: "یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر زه‌عیفیه‌تی عبد العزیزی كوڕی حوصه‌ین". وه ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌بو شه‌یخی ئه‌صبه‌هانی و ئیبن و مه‌ڕده‌وویه له (معاني التفسیر) وه ئه‌بو نوعه‌یمش له (الأسما‌ء الحسنى) هه‌موویان له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه. بڕوانه: (فیض القدیر)(ب2/ل494/ژ2369).

- ته‌خریجی ئه‌سه‌ری فیڕاسه‌تی ئیمامی عوسمان
- ته‌خریجی فه‌رمووده‌ی (نوێكەرەوەی دین لە سەرەتای هەر سەد ساڵێك)
- ته‌خریجی فه‌رمووده‌ی (هیچ ئیماندارێ نییه ئیللا له‌سه‌ر دڵی شه‌یتانێك هه‌یه)
- ته‌خریجی فه‌رمووده‌ی (شه‌یتان لووتی خۆی له‌سه‌ر دڵی ئاده‌میزاده‌كان داناوه)
- ته‌خریجی فه‌رمووده‌ی (نموونه‌ى شه‌یتانی وه‌كوو نموونه‌ى ئاژه‌ڵی ده‌ڵه‌ك وایه)
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى