گرینگی دەستگرتن بەیەکێ لەو چوار مەزهەبە
السبت أبريل 27, 2024 1:10 pm
هەرکاتێ وازمان لەو چوار مەزهەبە هێنا، ئەوە بەئەندازەی ژمارەی ئیماندارەکان مەزهەب دروست دەبێ بەزاناو عەوامیانەوە، چونکە هەموو دەڵێن وەڵا ڕەئیم وایە، نا ئاوایە، بەڕەئی من ئەوە نەکرێ، نا با ئەوە بکرێ.....
زەبتکردنی کاروباری خەڵک بەو چوار مەزهەبە هەریەکەو لەناوچەی خۆی ئەوە واجبێکی شەڕعیە.
یەک مەزهەب لە هەر ناوچەیەک هەبێ باشترە لەبوونی چەند مەزهەبێک یاخود بەبێ ژمارە، چونکە خیلاف دروست نابێ و، خەڵک سەریان لێ تێک ناچێ.
ئێستاکە هەزارو یەک مەزهەب دروست بوونە.
هەریەکەو بووەتە موجتەهید.
با نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە سەبارەت بەبڕیاری شەڕع بۆ بابەتێک و ڕەئی خەڵکی.
ئەگەرهاتوو ئاو گەیشتە قولــلەتێن واتە نزیکەی دوو سەد لیترێک واتە بەرمیلێکی نەفت ئەوە پیس نابێ مەگەر تام یان ڕەنگی یان بۆنی گۆڕابێ... جا ئەگەر سەگێک چووە ناو بەرمیلەکەو هاتە دەرێ خەڵکێک دیتیان چەند کەس بێزی دێ لەو ئاوە خۆی بشوات یان دەست نوێژی بگرێ؟
بەخوای کەس نیە بەخۆشم ڕا، چونکە هەموومان سەگمان لەلا پیسە، کەچی لەڕووی شەڕعەوە ئەو ئاوە پاکەو ئیعتیباری پاکی بۆ دەدرێ، جا ئەگەر هاتوو هیچ ئاوێک نەبوو جگە لەو بەرمیلە نەبێ واجبە بەو ئاوە دەست نوێژ بشۆرێ یان غوسلی جەنابەت بکات. جا لێرەدا بۆچوونی من و تۆ بەرامبەر شەڕع چیە تا بڕیاری پیسی بۆ ئەو ئاوە بدەین؟
ئیمامی عەلی جوانی فەرمووە: ئەگەر دین بەڕەئی و بۆچوون بوایە ئەوە شایەنتر بوو کە ژێرەوەی خوف مەسح بکرێ نەک سەرەکەی.
چونکە بەعەقڵ دیارە کە ژێرەوەی خوف پیس دەبێ نەک سەرەکەی.
جا خەڵکی ئەم سەردەمە وەکوو موعتەزیلەکانیان لێ هاتووە بەعەقڵی خۆیان شت دەکەن و مەزهەب بۆخۆیان دروست دەکەن.
چاکی ئەو چوار مەزهەبە زەبت کردنی کاروباری خەڵکەو ڕەحمەتە، ئەو چوارە لادە دەبێتە زەحمەت.

- #وەڵامێک_بۆ_بانگەشەکەرانی_ئەهلی_بیدعە. ئایە صەحیحی بوخاری و موسلیم و سونەن و مەسانیدەکان نەبایە دین لە ناو دەچوو؟ هەروەک هەندێ وا گومان دەبەن بۆ تانەدان لە چوار مەزهەبەکە.
- ئایە_فەرموودەکانی_محمدی_مەهدی_صەحیحن؟ #بەشی_دووەم | جەڕح و تەعدیلی چوار ڕیواتەکەی تری ئەبو داود لەسەر فەرموودەی (لَوْ لَمْ يَبْقَ مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا يَوْمٌ لَطَوَّلَ اللَّهُ ذَلِكَ الْيَوْمَ)
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى