khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 78
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

دوو جۆر زانست هەیە Empty دوو جۆر زانست هەیە

الإثنين مايو 02, 2022 7:55 pm
دوو جۆر زانست هەیەدوو جۆر زانست هەیە Images11

نوسینی: باوکی غەزالی.
لە جابری كوڕی عبد الله ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە كەوا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: (الْعِلْمُ عِلْمَانِ عِلْمٌ فِی الْقَلْبِ فَذاكَ عِلْمٌ نَافِعٌ, وَعِلْمٌ عَلی اللِّسَانِ فَذاكَ حُجَّةُ اللهِ عَلَی ابْنِ آدَمَ), واتە: دوو جۆر زانست هەیە زانستێك كەوا لە دڵدایە جا ئەم جۆرە زانستە زانستێكی بەسوودە، وە جۆرێكی تریش لە زانست هەیە كەوا لەسەر زمانە ئەمەشیان بەڵگەی خوای گەورەیە بۆ ئادەمیزەكان. خۆشەویستان ئەمە گەورەترین شایەتی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم لەسەر هەبوونی زانستێك كە شوێنەكەی لە دڵدایەو وە چ سوودێكی مەزنی هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حوكمی فەرموودەکە:
حەسەنە. ئیمامی مونذیری لە (الترغیب والترهیب)دا ئەفەرمووێت: "ئیمامی حافیز ئەبوبەكر خەطیب لە (تأریخ بغداد)(ب5_ل568) بەسەنەدێكی حەسەن ڕیوایەتی كردووە, وە ئیبن وعبد البر لە كیتابی (العلم)(ب1_ل661) لە حەسەنەوە بە موڕسەلی بەسەنەدێكی صەحیحەوە ڕیوایەتی كردووە, وە دەیلەمیش لە (مسند الفردوس) وە ئەصبەهانیش لە كتێبی خۆی ڕیوایەتیان كردووە, وە بەیهەقیش لە (شعب الإیمان)(ب2_ل252) لە فوزەیلی كوڕی عیازەوە بە گوتەی ئەو بێ ئەوەی بەرزی بكاتەوە. وە ئیبن و موباڕەك لە (الزهد)(ل407), وە ئیمامی ئەحمەد لە (كتاب الورع)(ل200) . ڕیوایەتیان كردووە. وە هەروەها حافیزی سەخاویش ئەفەرموێت: "حەكیمی ترمذی لە (النوادر) وە ئیبن و عبد البر لە موڕسەلاتی حەسەنەوە بەسەنەدێكی صەحیح ڕیوایەتی كردووە". وە هەروەها ئیمامی عەسكەریش لە (الحكم والامثال) لە فەرموودەكانی فوزەیلی كوڕی عیاز لە هیشامەوە ئەویش لە حەسەنی بەصرییەوە ڕیوایەتی كردووە. بڕوانە (تخریج اڵاحادیث الاربعین السلمی للحافظ السخاوی)(ل55_56). وە ئەبو نوعەیم لە ئەنەسەوە وە ئیبن وئەبی شەیبە لە حەسەنەوە بە موڕسەلی وە داڕەمیش لە حەسەنەوە بە مەوقوفی ڕیوایەتیان كردووە بڕوانە: (مصنف ابن أبی شیبة)(ب7_ل82_ژ34361). وە (سنن الدارمی)(ب1_ل114_ژ364). وە ئیبن و لجەوزی ئەو فەرموودەی بە زەعیف و هەڵبەستراو داناوە لە (العلل المتناهیة)(ب1_ل73) بە دوو ڕێگا هێناویەتی ئەفەرمووێ: "صەحیح نیە". جا حافیزی عێڕاقی ئەفەرمووێت: "سەنەدی ئەم فەرموودەیە (جیدە) چاكە, وە ئیبن و لجەوزی ڕیوایەتەكەی یەحیای كوڕی یەمانی ئیعلال كردووە كەوا ئەحمەد فەرموویەتی ئەو پیاوە فەرموودەكانی جێگای بەڵگە نین, كەچی ئیمامی موسلیم بە بەڵگەی داناوە, وە یەحیای كوڕی مەعینیش ئەفەرمووێت: ئەو پیاوە جێگای متمانەیە, وە ئیبن و مەدینیش فەرموویەتی: "پیاوێكی ڕاستگۆیە". وە حافیزی عێڕاقی ڕیوایەتەكەی حەكیمی ترمذی و ئیبن و عبد البر كە لە حەسەنەوە بەموڕسەلی ڕیوایەتیان كردووە بە صەحیحی داناوە, وە حافیزی زەبیدی و ئیبن و سبوكیش موافیقن لەسەر وتەكانی حافیزی عێڕاقی, بڕوانە: (تخریج الٲحادیث الإحیا‌ء)(ب1_ل169_ژ150). وە حافیزی سیوطی و مونناوی غوماری و سەمهەوەدی بە حەسەنیان داناوە. بڕوانە: (فیض القدیر)(ب4_ل39_ژ5717). وە ئەلبانیش بە زەعیفی داناوە. بڕوانە: (ضعیف الجامع الصغیر)(ژ3878).
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى