ته‌خریجی فه‌رمووده‌ی (نموونه‌ى شه‌یتانی وه‌كوو نموونه‌ى ئاژه‌ڵی ده‌ڵه‌ك وایه)
الأحد أبريل 24, 2022 12:38 am
ئیمامی سیوطى له خاوه‌نی كتێبی (الذم الوسوسة لإبن أبي داود) هێناویه‌تی: (أخرج ابن أبي داود عن ابن عباس في قوله :الوسواس الخناس قال: مثل الشيطان كمثل ابن عرس واضع فمه على فم القلب فيوسوس إليه فإذا ذكر الله خنس وإن سكت عاد إليه فهو الوسواس الخناس )[1] واته: ئه‌بوكری كوڕی ئه‌بو داود[2] له ئیبن و عه‌بباسه‌وه ڕیوایه‌تی كردووه سه‌باره‌ت به ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌ته‌ى (الوسواس الخناس) ئه‌وه ده‌فه‌رمووێ: نموونه‌ى شه‌یتانی وه‌كوو نموونه‌ى ئاژه‌ڵی ده‌ڵه‌ك وایه, ده‌می خۆی خستووه‌ته سه‌ر دڵی مرۆڤـ, جا ئه‌گه‌ر زیكر‌و یادی خواى گه‌وره‌ى كرد ئه‌وه ده‌می خۆی لاده‌باو دوور ده‌كه‌وێته‌وه, وه ئه‌گه‌ر زیكر‌و یادیشی نه‌كردو بێ ده‌نگ بوو ئه‌وكاته بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئا ئه‌مه‌یه پێی ده‌گوترێ (الوسواس الخناس). وه هه‌روه‌ها دووباره ئیمامی سیوطی هه‌ر له ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌م ڕیوایه‌تانه‌شی هێناوه: سه‌عیدی كوڕی مه‌نسوڕو ئیبن و ئه‌بی دونیا‌و ئیبن و مونذیر له عوڕوه‌ى كوڕی ڕووه‌یمه‌وه ڕیوایه‌تیان كردووه كه‌وا حه‌زره‌تی عیسا داواى له خواى گه‌وره‌ى كرد شوێنی شه‌یتانی له نێو جه‌سته‌ى مرۆڤدا پێ نیشان بدات, ئه‌وه‌بوو خواى گه‌وره‌ش بۆی ده‌رخست سه‌ری وه‌كوو مار وابوو, وه خستبوویه سه‌ر دڵی مرۆڤی, جا ئه‌گه‌ر بێت و زیكر‌و یادی خوا بكات ئه‌وه دوور ده‌كه‌وێته‌وه, وه ئه‌گه‌ر یادیشی نه‌كات ئه‌وه سه‌رى ده‌خاته سه‌ر دڵ و قسه‌ى بۆ ده‌كات. وه دووباره ده‌فه‌رمووێ: سوهه‌یلی له عومه‌رى كوڕی عبد العزیزه‌وه ڕیوایه‌تی كردووه كه‌وا ده‌فه‌رمووێ: "پیاوێك داواى له خواى گه‌وره كرد كه‌وا شوێنی شه‌یتان له نێو جه‌سته‌ى مرۆڤ پێ نیشان بدات, ئه‌وه‌بوو لاشه‌یه‌كم بینی له ده‌ره‌وه ناوه‌وه‌ى ده‌بینرا (واته: شه‌فاف بووه یاخود بڵێین وه‌كوو ووزه یاخود وه‌كوو ڕووح بووه له شه‌فافیان), جا شه‌یتانم بینی له شێوه‌ى بۆقا كه له نێوان شانی و دڵیدا بوو, وه لووتێكی هه‌بوو وه‌كوو لوتی مێش ـ پێشووله, جا خستبوویه نێو دڵیه‌وه‌و وه‌سوه‌سه‌ى بۆ ده‌كرد"[3].
_________________________
[1](تفسير الدر المنثور للإمام السيوطي)(ب15/ل805) ط. مركز هجر.
[2] تێبینی: حافیزی ئه‌بوبه‌كری كوڕی ئه‌بو داود ئه‌وه كوڕی حافیزی ئه‌بو داوده كه خاوه‌نی كتێبی (سنن أبی داود)ه.)
[3] ئەتوانی سەيرى ئەو كتێبةشی بكەی (لقط المرجان في أحكام الجان للحافظ السيوطي)(ل84).
نوسینی: باوكی غه‌زالی
_________________________
[1](تفسير الدر المنثور للإمام السيوطي)(ب15/ل805) ط. مركز هجر.
[2] تێبینی: حافیزی ئه‌بوبه‌كری كوڕی ئه‌بو داود ئه‌وه كوڕی حافیزی ئه‌بو داوده كه خاوه‌نی كتێبی (سنن أبی داود)ه.)
[3] ئەتوانی سەيرى ئەو كتێبةشی بكەی (لقط المرجان في أحكام الجان للحافظ السيوطي)(ل84).
نوسینی: باوكی غه‌زالی
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى