khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 102
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

ئەمە وەڵامەکانی مامۆستا نافیعە لەسەر پرسیارەکانی باوکی غەزالی کە ئاڕاستەی کردبوون. Empty ئەمە وەڵامەکانی مامۆستا نافیعە لەسەر پرسیارەکانی باوکی غەزالی کە ئاڕاستەی کردبوون.

الخميس مايو 19, 2022 11:36 am
ئەمە وەڵامەکانی مامۆستا نافیعە لەسەر پرسیارەکانی باوکی غەزالی کە ئاڕاستەی کردبوون. Captur14

#بەشی(١)
ئەمە وەڵامەکانی مامۆستا نافیعە لەسەر پرسیارەکانی باوکی غەزالی کە ئاڕاستەی کردبوون.
تێبینی: پێمان باش بوو بەم جۆرە دارشتنە بێینە خزمەتتان کە هەموو وەڵامەکانی تێدایە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته...

سەرەتا سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە ئەکەم کە هەمیشە بەردەوامن لە بڵاو کردنەوەی زانستە شەڕعییەکان بە رێنماییەکانی سەلەفی صاڵح لەسەر پەیڕەوێکی صەحيح و صاڵح و صەواب.

١. سەرەتا ئێمە نووسیوومانە لەسەر پەڕەی رەسمی پەیجی خۆمان کە ئێمە لێکۆلەرێکین لەسەر رێچکەی(الفقهاء المحدثين يان المحدثين الفقهاء) المتقدمين منهم ومنهما. ئەمەش بەزاتی خۆی وەڵامە بۆ بینەر و خوێنەری بەرێز.

٢. ئەسڵ وایە کە مامەڵەمان لەگەڵ یەکتری بە پێی ڕواڵەتی زاهیری و دەرەکی بێت، هەروەک پێغەمبەری نازدارمان ـ صلی اللە علیە وسلم، تانجی سەرمان و بیلبیلەی چاومان دەفەرمووێت: (مَن صلَّى صلاتنا، واستقبل قِبْلتنا، وأكل ذبيحتَنا؛ فذلك المسلم الذي له ذمَّة الله وذمة رسوله، فلا تخفروا الله في ذمته. (بوخاری لە ئەنەسەوە گێڕاویەتیەوە).
واتە: هەرکەسێ نوێژ بکات وەکوو نوێژی ئێمە، وە ڕوو لە قیبلەکەمان بکات، وە سەربڕاوی ئێمەش بخوات، ئەوە ئەو کەسە موسڵمانەو لەژێر پەناو زیممەتی خواو پێغەمبەرەکەیەتی ـ صلی اللە علیە وسلم، هەربۆیەش ئێوە ئەو زیممەتەی خوای گەورەیە لەبارەی ئەو موسڵمانەوە مەشکێنن و لێی دەرمەچن.

٣. تاقی کردنەوەی کەسێکی دیار لە ناو کۆمەڵگا بە مانای کەشف کردن و زانینی ناواخنی باوەڕی ئەو کەسە و هەڵسەنگاندنی لەڕووی بیروباوەڕ کارێکی داهێنانەو بیدعەیە، هەروەک پێشەوا بوخاری دەفەرمووێت: (امتحان الناس في الاعتقاد احداث) واتە: تاقیکردنەوەی خەڵکی لە ڕووی بیروباوەڕەوە بیدعەیە ( او كما قال) كما في الفتح وخلق افعال العباد. ئەمەش سەت دەرسەت ڕاستە لەبەر ئەوەی کوا ئەو کەسەی کە بیرو باوەی سەت دەرسەت تەواوە و بێ کێشەیە لە لای عاممەو خاسەی مەقبوڵە کە پێغەمبەرانن بێن ئیمتحانی خەلک بکەن! بێگومان نییە.

٤. لێکۆڵینەوە لە پێشنوێژ خوێنەکان بۆ ئەوەی تەواوی بیرو باوەڕەکەی بزانی ئینجا بریاڕ دەدەی کەوا نوێژی لەدوای بکەی یاننا ئەمە بیدعەیە و موخالیفی ڕێچکەی هاوەڵان و شوێنکەوتووانیانە.

٥. بەڵێ ئەگەر حاجەتێک هەبێت بۆ زانینی بیروباوەڕی بەرامبەر ئاساییە لێیبکۆڵیەوە تاوەکوو بزانی بەکەڵک دێت بۆ :
_ وانە پێگوتن.
_ سەفەرکردن.
_ جیرانەتی کردن.
_ بابەتی نیکاح و زەواج.
_ ئیجازە پێدان.
_ تەدریس کردن لە شوێنە گشتیەکان... هتد.

٦. ئەگەر قازی بێت و لە مەحکەمەی شەڕعی بێت یان پێشەوای ئیمانداران بێت و بییەوێ والیەک دابنێ کێشە نییە لێیبکۆڵێتەوە.

۷. بۆیە پێشەوایان جوانیان فەرمووە وەک ئیبن و سيرين کە دەفەرمووێت: "سؤالُ الرجل أخاه: أمؤمنٌ أنت؟ محنة بدعة، كما يمتحن الخوارج. واتە: ئەو پیاوەی کە پرسیار لە براکەی خۆی دەکات کە پێی دەڵێ: تۆ ئیمانداری؟ ئەوە ناخۆشی و بیدعەیە، هەروەکوو چۆن خەواریجەکان خەڵکیان تاقی دەکردەوە.

٨. وەک ئەمەی سەرەوە هاتووە لە ئیبڕاهیمی کوڕی حوسێن ـ کە ناسراوە بە ئیبن و دیزیل (وەفاتی ٢٨١ ك)، کاتێ کە پێی گوترا: ئەبو حاتەمی ڕازی فەرموودە ناگێڕێتەوە هەتاوەکوو تاقی کردنەوە نەکات، ئەویش فەرمووی: ئەبو حاتەم لەلای ئێمە ئەمیری ئیماندارانە واتە پێشەوای ئیماندارانە لە فەرموودە، بەڵام تاقی کردنەوە دینی خەواریجەکانە، هەرکەسێ لە ئەهلی سوننە ئامادەی مەجلیسی من بێ گوێبیستی ئەوە دەبێ کە چاوی پێ گەش دەبێ، وە هەرکەسێکیش لە ئەهلی بیدعە بێ کە گوێبیست دەبێ ئەوە خوای گەورە چاوەکانی گەرم دەکات.
واتە: هەر کەسێک هاتە مەجلیسی من لە ئەهلی سوننە بوو اللە تعالی چاوەکانی پڕ نور بکات، وە هەر کەسێکیش لە خەواریجەکان بوو و هاتە مەجلیسی من اللە تعالی چاوەکانی پڕ گەرمایی بکات. واتە: بێ سوودی بکات.

٩. وە کاتێک پێشەوا بوخاری ڕەحمەتی خوای لێ بێ لە نەیسابوور هەندێکیان تاقییان کردەوە بەپرسیار کردن دەربارەی لەفزی من بەقوڕئان، بوخاریش فەرمووی: "قوڕئان کەلامی خوای گەورەیەو دروستکراو نییە، وە تاقی کردنەوەی خەڵکیش بەو پرسیارانەوە بیدعەیە".

١٠. لە پێشەوا ئەبولعباس تقي الدین ئیبن و تەیمییەشەوە ڕەحمەتی خوای لێ بێ هاتووە کە ئیمتحان کردنی خەڵک بە یەزیدی بیدعەیە، هەر تائیفەی العدوية دەفەرمووێت : "... فالواجبُ الاقتصار في ذلك، والإعراض عن ذِكْر يزيد بن معاوية وامتحان المسلمين به، فإنَّ هذا من البدع المخالفة لأهل السنة والجماعة...الخ. واتە: ئەوەی واجبە لەو بارەوە کورتهێنانی ئەو جۆرە شتانەیە، وە پشتتێکردنە لەناوهێنانی یەزیدی کوڕی موعاوییە، وە تاقی کردنەوەی موسڵمانان بەو جۆرە پرسیارانەوە، چونکە ئەم شتانە بیدعەن و پێچەوانەی مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعەن.

11. ئیمتحان کردنی کەسێک ژیانی خۆی هەموو لە خزمەت زانستە شەڕعییەکان سەرف کردبێت و هیچ خاڵێکی زەقی عەقیدەیی لەسەر نەبێت و بەردەوام لەهەوڵدان بێت کە ئەم ئایەتانە بێنێتە دی( هو سماكم المسلمين)(خودا ناوی لێناون بەموسڵمان) لەگەڵ ( وكذلك جعلناكم وسطا)(ئێوەی کردووەتە ئوممەتێکی مامناوەند)، وە هاوشێوەکانی ئەوە ئەو کات تاقی کردنەوەی بیدعەیە، مادام کوفری لێ وارید نەبووە.

١٢. ئێمە چەندەها پەرتووکی عەقیدەمان شەڕح کردووە، لە اللە تعالی بەزیاد بێت هەر کەسێک پێی خۆشە بزانێ و فیعلەن لە ڕاستی دەگەڕێت نەوەک بۆ زیاد کردنی ڕەشایەتی با بگەڕێتەوە سەر کەناڵەکەمان لە یوتوب، کە وانەیەکی تێدایە بەناوی (المقاصد الجامعة) بەڵام هەمووی گوێ بگرێت، نەوەک یەک دوو دەقە هەر 30 وانەکە. ئەو کات با بڕیار بدات لەسەر عەقیدەی ئێمە، بەڵام گوێ بگرێت نەوەک هەوایی بڕیار بدات.. چونکە ئەمە ئینسافیەتە کە اللە تعالی ئەمری فەرمووە پێی.

١٣. ئیمتحانی خەڵک و بەردەوامیش بی لەسەری یان بە شتە بزرەکان بکەی یان بەو مەسئەلانەی کە خۆی ئەسڵەن لێی شارەزا نییە یان نایزانێ یان نایزانێ تەحلیلی بکات یان ناتوانێ هەزمی بکات یان وای نەبیستووە یان یەک دوو کتێبی خوێندووە هەموو ئەمانە و هاوشێوەکانیشی بیدعەیە نابێت، بۆ نموونە پێشەوا ئەوزاعی ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرمووێت: واز لە تاقیکردنەوەی خەڵک بێنە و هەڵیدە سەر ئەو عەقیدەیەی کە لای تۆ ئاشکرایەیە و دیارە.

١٤. هەڵبژاردنی فیکرێک یان تەریقەتێک یان جۆرێک لە جۆرەکانی عەقیدە و پاشان بێی تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی بزانی لەسەر ڕێبازی تۆیە یاننا ئەمە بیدعەیە، چونکە هەر شتێک دابهێندرێت موسوڵمان یان ئوممەی ئیسلامی لێکبترازێنێ ئێمە پێمان بیدعەیە، بەڵکوو دەبێت هەوڵبدەین لەخۆمانیان بگرین و ڕێگا ڕاستەکەیان پێ نیشان بدەین، نەوەک لە سۆشیال میدیا و گرووپەکان هەتکی بکەین، ئەمە ئیسلامەتی نییە.

١٥. لێدانی کەسانی ناودار و شارەزاو لێهاتوو یان عەللامە بێت یان زانایەکی لێهاتوو بێت و بەجۆرێک سەتری نەکەیی و هەتکی بکەی لە شوێنە گشتیەکان ئەمەیان لە نێوان فیسق و نیفاق دایە یان لە نێوان غەیبەت و نەمیمەت و بوهتاندایە، لە هەمان کاتیشدا بیدعەیە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم داوای لێکردووین نابێت ئاوا بێت.

١٦. ئێمە هیچ کاتێ هەوڵمان نەداوە خەڵکی لێکبترازێنین بەم جۆرە پرسیارانەوە، بۆیە دامانناوە تاوەکوو بەم پرسیارە بگەڕێینەوە سەر ئەسڵی ئەو رێچکەیە کە بۆمان داڕێژراوە لەلایەن سەلەفی سالح تا بەیهەقی و ابن عبد البر و خەتیبی بەغدادی و حافیزی موستەغفری و پێشەوا زیائو سەرتاپای ئەو زانایانەی کە هەموو ژیانایان لەخزمەتی ئەم ئیسلامە بەسەر بردووە.

١٧. زوهێری کوڕی موعاوییە بە زائیدەی کوری قودامە فەرموو: کە زۆر توند بوو لە ئیمتحانی قوتابی کە ئایا لەسەر مەنهەجی ئەهلی سووننەیە یاننا، لێرەدا زوهێر فەرمووی: متى كان الناس هكذا.. ئەمە دەلالەت لەوە دەکات کەوا نابێت وا بێت مادام زاهیڕەن ئەهلی سوننەیە، نابێت ئێمە خەڵکی بخەینە نێو گومان خراپی.

١٨. لێرەدا شتێک هەیە دەبێت ڕوون بکەینەوە ئەگەر وا هات کە ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی بیروباوەڕ لە بنەماکانی عەقیدە پێشێلکراو بڵاوەی کرد و وای لێهات نەمانزانی کێ ئەم ڕوکنەی هەیە یاننا، ئەو کات دەتوانین تاقییان بکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین کامە لایەنە بە تایبەتی ئەگەر بووە سەر گروپێکی دیار و خاوەن دیدگە و شوێن و ناوەند... وەک پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل بەفیتنەی دروستکراوێتی قوڕئان، دەیانگوت: چ دەڵێی بە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل؟ ئەگەر بیگوتبا امام المسلمين يان السنة دەیان گوت: تەواو ئەگەرنا نا. هەروەها بۆ ابو العباس السراجيش هەروا دەڵێن کە خەڵکی تاقی دەکردەوە و دەیگوت: "قُلْ: أنا أبرأ إلى الله تعالى من الكُلَّابية". بڵێ: من خۆم ئەدەمە پاڵ خوای گەورە لە کوللابیەت.

١٩. بابێکی قەشەنگ هەیە لە پێشەکی پەرتوکی (امتحان السني من البدعي) لأبي الفرج الشيرازي الحنبلي رحمه الله
تحقيق الدكتور/ فهد المقرن. دەتوانی بگەرێیەوە شتێکی خراپ نییە بۆ زانینی سەرە ووردەکاریەکانی ئەم بابەتە.

چاوەڕێی بەشی دووەم بن ان شاء اللە
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى