khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 124
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

⁉لە چەند شت زەکات دەبێ لێی دەربکرێ؟ Empty ⁉لە چەند شت زەکات دەبێ لێی دەربکرێ؟

الأحد مارس 17, 2024 1:11 pm
⁉لە چەند شت زەکات دەبێ لێی دەربکرێ؟

🔹وەڵام: زەکات واجبە لە پێنچ جۆرە شتدا:
👈یەکەم: ئاژەڵ
👈دووەم: پارەو پووڵ
👈سێیەم: دەغڵ و دان
👈چوارەم: میوە
👈پێنجەم: کەل و پەلی بازرگانی

⁉چەند جۆر ئاژەڵ دەگرێتەوە؟
🔸وەڵام:
👈یەکەم: حوشتر🐪
👈دووەم: ڕەشەوڵاغ🐂
👈سێیەم: مەڕو بزن🐑🐐

چۆن زەکات لە حوشتر 🐪 دەربێنین؟
🔸وەڵام:
👈یەکەم: ڕادەی زەکاتی حوشتر پێنج سەرە: چ نێر، چ مێ، "لەجابرەوە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: لە پێنچ سەر حوشتر کەمتر بێ، زەکاتی تێدا نیە". موسلیم گێڕاویەتیەوە

🐪 لە پێنچ حوشتر ئەمانە دەدرێن
جا واجبە لە زەکاتی ئەو پێنچ حوشترە بەرخێکی مێیەی یەک ساڵە بدرێ🐑، واتە: کاوڕێک بدا، یان 🐐 بزنێکی دوو ساڵە بدا.

🐪 لە دە حوشتر ئەمانە دەدرێن
🐐🐐🐐سێ بزن،
یان دوو 🐑🐑 کاوڕ بدا.

🐪 لە پانزە حوشتر ئەمانە دەدرێن
🐑🐑🐑سێ کاوڕ،
یان 🐐🐐🐐 سێ بزن بدا.

🐪 لە بیست حوشتر ئەمانە دەدرێن
🐑🐑🐑🐑چوار کاوڕ،
یان 🐐🐐🐐🐐 چوار بزن بدا.

🐪له بیست و پێنچ حوشتر
(بنت مخاض) 🐪فەڕخە حوشترێکی مێیەی یەک ساڵە بدا.

🐪لە سی و شەش حوشتر
(بنت لبون) 🐪حوشترێکی مێیەی دوو ساڵە بدا.

🐪لە چل و شەش حوشتر
(حقَّة) 🐪حوشترێکی مێیەی سێ ساڵە بدا.

🐪لە شەست و یەک حوشتر
(جذعة) 🐪حوشترێکی مێیەی چوار ساڵە بدا.

🐪 لە حەفتاو شەش حوشتر
(بنتا لبون) 🐪🐪دوو حوشتری مێیەی دوو ساڵە بدا.

🐪لە نۆهەدو یەک حوشتر
(حقتان) 🐪🐪دوو حوشتری مێیەی سێ ساڵە بدا.

🐪لە سەدو بیست و یەک حوشتر
(ثلاث بنات لبون) 🐪🐪🐪 سێ حوشتری مێیەی دوو ساڵە بدا.

🐪 لە دوای سەدو بیست و یەک حوشتر تا دەگاتە سەدو سی حوشتر هیچی تر زەکات واجب نیە✖.

🐪 ئینجا کە گەیشتە سەدو سی حوشتر
با ئەوها حساب بکات👇

🐪 لە هەموو چلەکاندا (بنت لبون) 🐪حوشترێکی مێیەی دوو ساڵە بدا.

🐪 لە هەموو پەنجایەکاندا 🐪حوشترێکی سێ ساڵە بدا، واتە: لە سەدو سیدا: یەک پەنجاو، دوو چلی تێدایە، کەواتە: حوشترێکی سێ ساڵەو، دوو حوشتری دوو ساڵە لە بدا.
واتە:
👈🐪٥٠ حوشتر (حوشترێکی سێ ساڵە).
👈🐪 ٤۰ حوشتر (حوشترێکی مێیەی دوو ساڵە).
👈🐪٤۰ حوشتر (حوشترێکی مێیەی دوو ساڵە).
👈🐪= ١٣٠حوشتر

👈بەڵگەش
ئەنەسی کوڕی مالیک دەگێڕێتەوە کەوا ئیمامی ئەبو بەکر ئەوهای بۆ نوسیم کاتێ منی ناردە بەحرەین. بوخاری ڕیوایەتی کردووە[١].


✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار(١٠٤/ ١٠٨)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🔴[١] ئەو بڵاو کراوەیە بە دەستکاریەکی زۆرەوە نەقڵمان کردووەو پوخت کراوەتەوە تاوەکوو زیاتر خوێنەر لێی تێ بگات. باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى