khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????????زەکاتی مەڕو بزن???????? Empty ????????زەکاتی مەڕو بزن????????

الثلاثاء مارس 19, 2024 11:01 am
🐑🐐زەکاتی مەڕو بزن🐑🐐

یەکەم ڕادەی 🐑مەڕو 🐐بزن
بەم ڕیزبەندیە دەست پێ دەکرێ

لە چل سەر🐑🐐
یەک 🐑کاوڕی مێیەی یەک ساڵە،
یانیش لەجیاتی کاوڕەکە 🐐بزنێکی دوو ساڵە دەدرێ.

لە سەدو بیست و یەکدا🐑🐐
دوو 🐑🐑کاوڕی مێیەی یەک ساڵە دەدرێ.
یانیش دوو 🐐🐐بزنی دوو ساڵە دەدرێ.

لە دوو سەدو یەکدا
سێ 🐑🐑🐑کاوڕی مێیەی یەک ساڵە دەدرێ، یانیش سێ 🐐🐐🐐بزنی دوو ساڵە دەدرێ.

لە چوار سەددا
چوار 🐑🐑🐑🐑کاوڕی مێیەی یەک ساڵە دەدرێ، یانیش چوار 🐐🐐🐐🐐بزنی دوو ساڵە دەدرێ.

ئینجا لە چوار سەد بەرەو سەرەوەتر
لە هەر سەدێکدا 🐑کاوڕێکی یەک ساڵە، یان 🐐بزنێکی دوو ساڵە دەدرێ.

👈بەڵگەش
(لە حەزرەتی ئەبو بەکرەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ـ زەکاتی 🐑مەڕو 🐐بزنی لەوەڕێندراوی بەم جۆرە داناوە: لە چل سەر تا ئەگاتە سەدو بیست، یەک 🐑مەڕ، یان یەک 🐐بزن زەکاتی تێدایە....بەو ڕیزبەندیەی کە لەسەرەوە بۆ ژمارەکان هێنامان). بوخاری ڕیوایەتی کردووە.

🔴ئاگاداری
جیاوازی نیە ـ بۆ واجبوونی زەکات ـ کارەگەلەکە (واتە: مێگەڵەکە): گشتی مەڕ بێ، یان گشتی بزن بێ، یان لە مەڕو بزن پێک هاتبێ و، بەهەردووکیان بگاتە ڕادەی زەکات، ئیتر 🐂گامێش و 🐮مانگاش هەر بەم شێوەیە.

🔴ئاگاداری ۲
دروستە لە جیاتی 🐐بزن: 🐑مەڕ لە زەکات بدرێ، وە لەجیاتی 🐑مەڕیش: 🐐بزن لە زەکات بدرێ، بەو مەرجەی تێبینی نرخ بکرێ.

👈ئەوەش بزانە: لە مەزهەبی ئیمامی حەنەفی دروستە: نرخی ئاژەڵەکە لە زەکات بدرێ.

⚪هەروەها بزانە: ئەو ژمارەیەی ئەکەوێتە نێوان زەکاتەکان: وەک نێوان پێنج و دە، لە زەکاتی حوشتردا، وە نێوان چل و سەدو بیست و یەک، لە زەکاتی مەڕو بزندا، وە نێوان سی و چل، لە زەکاتی ڕەشە وڵاغدا، ئەوە گشتی لێبوردراوە (واتە: شەڕع عەفووی داناوە)و، زەکاتی تێدا نیە.

⚪پاشکۆ
بێچووی ئەو ئاژەڵانە زەکاتی تێدا نیە، تەنها لە دوو کاتدا نەبێ:

👈یەکەم: ئەگەر دایکەکان بمرن بەگشتی، یان هەندێکیان بمرن پێش سەرە ساڵ، ئەوە بێچووەکانیان لە جێی ئەوان دەژمێردرێن، بۆ نموونە: (ئەگەر سی مانگای لێ مردن و، سی بێچوویان لە پاش بەجێمان، یان لە چل مەڕ پانزەیان مردن و، پانزە بەرخیان لە پاش بەجێمان، ئەوە لەو کاتەدا بێچووەکان کەلێنی دایکیان پێ پڕ دەکرێتەوەو، ئەبێ زەکات بدا).

👈دووەم: بۆ تەواو کردنی ڕادەی دووەمی زەکات و بەسەرەوەتر، ئەوە بێچووەکان سەرژمێر دەکرێن، بۆ وێنە (ئەگەر سەد مەڕی هەبوو، لەگەڵ بیست و یەک بەرخ، ئەبێ ئەو بیست و یەک بەرخە بخرێتە سەر سەد مەڕەکە، بۆ ئەوەی دوو زەکاتی لێ بدا).

👈بەڵگەش
(لە ئیمامی عومەرە ڕەزای خوای لێ گێڕدراوەتەوە کەوا بە کرێکارەکەی زەکاتی فەرموو: بەرخە ساوایەکانیش سەرژمێر بکە). ئیمام مالیک ڕیوایەتی کردووە.

🔴ئاگاداری
ڕادەی زەکاتی یەکەم بە بێچوو تەواو ناکرێ، بۆ وێنە (ئەگەر سی مەڕو سی بەرخی هەبێ و، بەرخەکانیش تەمەنیان نەبووبێتە ساڵێک، ئەوە لەو کاتەدا زەکاتی لەسەر واجب نیە)[١].

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١٠٩ / ١١٠)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[١] بەدەستکاریەوە نەقڵمان کرد تا زیاتر پوخت ببێتەوە. باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى