khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????هەندێ زانیاری پێویست لەبارەی زەکاتی ئاژەڵ????. Empty ????هەندێ زانیاری پێویست لەبارەی زەکاتی ئاژەڵ????.

الأربعاء مارس 20, 2024 1:34 pm
📚هەندێ زانیاری پێویست لەبارەی زەکاتی ئاژەڵ📚.

👈هەرچی ئاژەڵە لەو سێ ڕەگەزەی کە باسی لێوە کرا (🐪حوشتر + 🐂ڕەشەوڵاغ + 🐑مەڕو 🐐بزن) زەکات لێدەرهێنانیان واجبە هەموو ساڵێ یەک جار.

✋مەرجەکانی واجببوونی زەکات لەو ئاژەڵانە
بریتیە لە شەش شت:

👈یەکەم: ئیسلامەتیە، واتە: زەکاتدەرەکە موسڵمان بێ، جا منداڵ بێ، یان گەورە، شێت بێ، یان عاقڵ بێ.

👈دووەم: ئازاد بێ، واتە: زەکاتدەرەکە کۆیلە نەبێ.

👈سێیەم: ئاژەڵەکە بەتەواوی موڵکی خۆی بێ.

👈چوارەم: ئاژەڵەکان بگەنە ڕادەی زەکات.

👈پێنجەم: ئاژەڵەکان ساڵێکی ئیسلامی بەسەردا بڕواو، هەر لە موڵکی خاوەنەکەیدا بێ (بۆ نموونە: چل سەر مەڕی کڕی و تا شەش حەوت مانگ یان کەمتر لە ساڵێک لای مایەوەو، دواتر هەموویانی فرۆشت، ئەوەی کە کڕیویەتی کاتەکەی لەدەست پێکی کڕینەکەوە دەست پێ دەکات تا دەبێتە ساڵێک لەلای بمێنێتەوە)[١].

👈شەشەم: ئەو ئاژەڵانە بلەوەڕدرێن لە پووش و گیای گشتی، جا ئەگەر ماوەیەک خاوەنەکەی عەلەف (ئالیکی) ئەدانێ، یان بە پارە گەڵای دارو پووش و گیای بۆ ئەهێنان، ئەوە تێبینی ئەکەین: ئەگەر نرخی عەلەفەکە کەمتر بوو لە بەرووبوومی ئاژەڵەکان، یان لە نرخی ئاژەڵەکان ـ ئەگەر بەروبوومیان نەبوو ـ یان بە ئەندازەی یەکتری بوون، ئەوە واجبە زەکات بدا، بەڵام ئەگەر نرخی عەلەفەکە زۆرتر بوو لە بەرووبوومەکە، یان لە نرخی ئاژەڵەکان ـ ئەگەر بەربووم نەبوو ـ ئەوە زەکاتی لەسەر نیە.

🔸ئینجا بزانە:
مەبەست لە بەربووم: بێچووەکان و، شیرو، خوری و، مووەکەیە بە تێکڕایی.

ئاگاداری📢
ئەو ئاژەڵەی بە زەکات ئەچێ:
👈نابێ نەخۆش بێ و،
👈 نابێ کەم و کوڕی هەبێ و،
👈 نابێ نێرینە بێ،
مەگەر هەر ئەو ئاژەڵانەی هەبن، ئەو کاتە هەر لە وێنەکەی خۆیان زەکاتەکەیان ئەدا.

👐هەروەها ئەو کەسەی کە زەکات وەرئەگرێ (واتە: کرێکاری زەکات وەرگر لەخەڵک)
👈نابێ داوای ئاژەڵی بە بێچوو بکاو،
👈نابێ داوای ئاژەڵی ئاوس بکاو،
👈 نابێ داوای دابەستەی خواردن بکاو،
👈 نابێ داوای ئاژەڵێکی لە هەمووان باشتر بکا.

🔸بەڵگەش
(لە ئیبن و عەبباسەوە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بە موعازی فەرموو: ئاگاداربە: نەکەی ماڵە باشەکەیان ـ لە زەکات ـ لێ وەربگری) بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە.

🔴تێبینی: بەڵام ئەگەر خاوەنەکەی ڕازی بێ، ئەو کاتە دروستە ماڵە باشەکە وەربگرێ.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١٠٥)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[١] 🪶ڕوونکردنەوەی باوکی غەزالیە
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى