khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 123
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????دووەم???? ????زەکاتی زێڕو زیو، پارەو پوول???? Empty ????دووەم???? ????زەکاتی زێڕو زیو، پارەو پوول????

الإثنين مارس 25, 2024 9:29 pm
🪙دووەم💰
🪙زەکاتی زێڕو زیو، پارەو پوول💰

ماڵی بازرگانی هەموو ساڵێ یەک جار زەکاتی تێدا واجبە بدرێ.

ڕادەی زەکاتی زێڕ 💰

🔶ڕادەی زەکاتی زێڕ (۲۰) میسقاڵە، هەر میسقاڵێک حەفتا و دوو دەنکە جۆیە ـ بەو مەرجەی لە هەردوو لایەوە ـ زلکە باریکەکەی لێ قرتابێ، جا لە (٢٠) میسقاڵ زێڕدا واجبە چارێکی دەیەک زەکات بدات، کە دەکاتە نیو میسقاڵ زێڕ، واتە: لە (٢٠) میسقاڵ نیو میسقاڵ زەکاتە.

🔶هەروەها ئەگەر لە ئەندازەی (٢٠) میسقاڵ زیاتر زێڕی هەبوو، ئەوە بەگوێرەی زێدەیەکە زەکاتەکەی ئەدا.

ڕادەی زەکاتی زیو🪙

ڕادەی زەکاتی زیویش (٢٠٠) دیرهەمە، کە بە کێشانە ئەکاتە چل میسقاڵ، جا لە (٢٠٠) دیرهەمی زیو (واجبە) چارێکی دەیەک زەکات بدا، کە دەکاتە: پێنچ دیرهەمی زیو.

🔷هەروەها ئەگەر لە ئەندازەی (٢٠٠) دیرهەم زیاتری هەبوو، ئەوەش بەگوێرەی زێدەیەکە زەکاتەکەی ئەدا.

بەڵگەش👇

(لە ئیمامی عەلیەوە (کرم اللە وجهە) گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: کاتێ (٢٠٠) دیرهەمی زیوت هەبوو، ساڵیشی بەسەردا ڕۆیشت، ئەوە پێنچ دیرهەم زەکاتی تێدا واجبە، بەڵام ئەگەر زێڕ گەیشتە (٢٠) دینار (واتە: بیست میسقاڵ زێڕ)و، ساڵی بەسەردا ڕۆیشت، ئەوە نیو میسقاڵ زەکاتی تێدا واجبە، جا ئەو ئەندازەی لە ڕادەی زەکاتی زێڕو زیاترە، بەگوێرەی زێدەیەکە زەکاتی تێدا واجبە، هەر چەند کەمیش بێ) ئەبوداود ڕیوایەتی کردووە و، بوخاریش بەصحیحی داناوە.

📢ئاگاداری

پارەو پوولی ئەم سەردەمە (💴💷💸💰💶) ـ بۆ زەکاتدان ـ بەرانبەر بە زیو🪙 ئەقرسێندرێ، نەک بەزێڕ، چونکە زەکات بۆ بەرژەوەندی هەژاران داندراوە و، ئەوهاش بۆ هەژاران بەسوودترە، هەروەها پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە چەند فەرموودەیەکدا زیوی بە پارەیەکی سەرەکی داناوە.

🔻بۆ زانینی نرخی زێڕ

بۆ نموونە: (لە عبد اللە کوڕی مەسعودەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا بەپێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گوترا: چی مرۆڤ دەوڵەمەند دەکات لە دەرۆزەکردن؟ فەرمووی: پەنجا دیرهەمی زیو، یان نرخی ئەو پەنجایە لە زێڕ). ئەبوداود و، ترمذی و، نەسائی ڕیوایەتیان کردووە.

👈کەوابوو: هەر کەسێک بە ئەندازەی نرخی سەد و چل میسقاڵی زیو پارەی هەبوو، زەکاتی لەسەر واجب دەبێ و، واجبە: بە ئەندازەی لە سەدا ٪٢٫٥ دوو نیو زەکاتی لێ بدا، واتە: لە هەر هەزارێک بیست و پێنچ.

👈هەروەها واجبە نیە لە خشڵی زێڕ و زیوی حەڵاڵ زەکات بدا (لە ئیبن و عومەڕەوە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا بە خشلی زێڕ کیژەکانی و، کارەکەرەکانی ئەڕازاندەوە، ئینجا زەکاتی ئەو خشلەی نەئەدا). ئیمام مالیک و، ئیمام شافیعی ڕیوایەتیان کردووە.

👈بەڵام ئەگەر خشلەکە حەڕام بوو: ئەو خشلەی پیاو بیکاتە بەر خۆی، یان ئافرەت، بەڵام لە ئەندازە بەدەر بوو و، ئیسڕافی تێدا کرابوو، ئەوە ئەبێ زەکاتی بدا (لە عەمری کوڕی شوعەیبەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا ئافرەتێک هاتە لای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، وە کیژەکەی خۆیشی لەگەڵدابوو، دوو بازنی گەورە لە دەستی کیژەکەیدا بوون، واتە: لە ئەندازە بەدەر بوون، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ئایە زەکاتی ئەو بازنانە ئەدەی؟ ئافرەتەکە گوتی: نا. پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ئایە پێت خۆشە خوای گەورە بە هۆی ئەو دوو بازنانە لە ڕۆژی قیامەت دوو بازنی ئاگر بخاتە دەستت؟ واتە: چونکە زەکاتەکەیان نەدراوە) ئەبوداود و، ترمذی و، نەسائی ڕیوایەتیان کردووە.

📢ئاگاداری

👈ئەگەر پیاو خشلی زێڕ و زیو بکڕێ و، لە ماڵەوە دایبنێ تاکوو لە مەودوا بیکاتە بەر ژنی خۆی، یان ئافرەتێکی تر، ئەوە حەڕام نیە و، زەکاتی لێ ناکەوێ.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١١٢)
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى