khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????پێنجەم???? ????????زەکاتدان لە ماڵی بازرگانی???????? Empty ????پێنجەم???? ????????زەکاتدان لە ماڵی بازرگانی????????

الثلاثاء مارس 26, 2024 5:42 am
💰پێنجەم💰
💸💶زەکاتدان لە ماڵی بازرگانی💶💸

🔶لە زەکاتی ماڵی بازرگانی کڕین و فرۆشتن بۆ قازانج کردن ئەقرسێندرێ، واتە: نرخ دائەندرێ بۆ کەلوپەلی بازرگانی بەگوێرەی نرخی فرۆشتنی بازاڕ لە کاتی کۆتایی هاتنی ساڵێک لەو ڕۆژەوە کە کڕویەتی بەو جۆرە پارەیەی کە ماڵەکەی پێ کڕاوە: ئەگەر بە پارەی ئێرانی کڕی بووی، بەپارەی ئێرانی نرخی فرۆشتنی بەقازانجەوە بۆ دائەنێ و، ئەگەر بەعێڕاقیش کڕی بووی، ئەوە هەر بەعێڕاقی نرخی فرۆشتنی بەقازانجەوە بۆ دائەنێ، ئینجا ئەگەر بەقازانجەوە گەیشتە ڕادەی زەکات ـ کە نرخی سەدو چل میسقاڵی زیوە ـ ئەوە زەکاتی لێ ئەدا.

👈واجبە: زەکات بدا لە ماڵی بازرگانی چارێکی دەیەک، واتە: لە چلا: یەک، لە سەدا: دوو نیو، بەو مەرجەی بگاتە نرخی سەدو چل میسقاڵی زیو (لە سەموڕەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێ دەکردین: زەکاتی ئەو ماڵە بدەین کە بۆ فرۆشتن ئامادەی ئەکەین). ئەبوداود ڕیوایەتی کردووە.

👈کەوابوو: هەر کەسێک بە ئەندازەی نرخی سەد و چل میسقاڵی زیو پارەی هەبوو، زەکاتی لەسەر واجب دەبێ و، واجبە: بە ئەندازەی لە سەدا ٪٢٫٥ دوو نیو زەکاتی لێ بدا، واتە: لە هەر هەزارێک بیست و پێنچ.

✋ڕوونکردنەوە

👈ئەگەر لە مانگی ڕەمەزان شتێکی کڕی بە هەزار دینار، ئینجا لە کۆتایی ساڵ نرخی بووە دوو هەزار دینار، ئەوە ئەبێ زەکات لە دوو هەزار دینارەکە بدا.

👈جا ئەوەش بزانە: ئەبێ لە زەکاتی بازرگانیدا پارە بدرێ، واتە: دروست نیە کەل و پەل لە جیاتی زەکاتەکە بدرێ.

📢ئاگاداری

👈۱. ئەو شتەی بە نیازی بازرگانی کڕیویەتی، دوایێ لە فرۆشتنی پەشیمان ئەبێتەوە و، بۆ خۆی دا ئەنێ، ئەوە زەکاتی تێدا نیە.

👈۲. هەروەها کەل و پەلی ناو ماڵی خۆی کە دەیفرۆشێ ئەویش زەکاتی تێدا نیە، بەڵام ئەگەر تا ساڵێک پارەکەی لە لا مایەوە، ئەبێ زەکاتی پارەکە بدا.

👈۳. ئامێرەکانی پیشەسازی و کەل و پەلی ناو دوکان ـ کە بۆ فرۆشتن دانەندراون ـ خانووی بەکرێدراو و، ئوتومبێڵی هاتووچۆکردن و، بارهەڵگرتن و، کرێ پێ کردن و، ئامێری کێڵان و، دروێنە، ئەوانە هیچیان زەکاتیان تێدا نیە، بەڵام ئەگەر بەروبوومیان هەبوو و، بۆ ماوەی ساڵێک پاشەکەوت کرا، ئەبێ زەکات لە بەربوومەکە بدا.

👈٤. ئەگەر کەسێک بازرگانی سەرپێی ئەکرد: وەک ئاژەڵ فرۆشتن و، ئوتومبێڵ فرۆشتن و، خانوو فرۆشتن، ئەوە هەر کاتێ ساڵێک ڕۆیشت، ئەبێ زەکاتی ئەوانە بدا: بەگوێرەی نرخی فرۆشتنی بازاڕ.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١١٢ - ١١٥)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔺[١] هەندێ وشە هەبوو لامدا و، پوختم کردەوە، یان گۆڕیم بۆ شێوازە لەهجەیەکی تر.

🔴هەروەها لیژنەی فەتوای کوردستان بۆ ساڵی (١٤٤٥کۆچی ـ ٢٠٢٤ زاینی) لەبەر بەرژەوەندی هەژاران نیصابی زەکاتدانی بەزیو قڕساندووە...بەم شێوازەی خوارەوە

هەر کەسێ ۲۰۰ دیرهەمی زیوی هەبێ واجبە زەکات بدات.
۲۰۰ دیرهەمیشیان بەراورد کردیە کە بەرامبەرە لەگەڵ ١٢٠ میسقال زیو.
جا یەک میسقال زیوی عەیار (١٠٠٠) دەرەجە یەک دەکاتە (١٥٫٠٠٠) دیناری عێڕاقی
١٢٠×١٥٫٠٠٠ = ٢٫١٠٠٫٠٠٠  بەم شێوازە حساب کراوە...جا لە هەر میلۆنێک (٢٥٫٠٠٠) هەزار دەردەهێنرێ و دەبێتە زەکات... واللە اعلم

🪶باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى