khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 124
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

#وەڵامێک_بۆ_بانگەشەکەرانی_ئەهلی_بیدعە. ئایە صەحیحی بوخاری و موسلیم و سونەن و مەسانیدەکان نەبایە دین لە ناو دەچوو؟ هەروەک هەندێ وا گومان دەبەن بۆ تانەدان لە چوار مەزهەبەکە. Empty #وەڵامێک_بۆ_بانگەشەکەرانی_ئەهلی_بیدعە. ئایە صەحیحی بوخاری و موسلیم و سونەن و مەسانیدەکان نەبایە دین لە ناو دەچوو؟ هەروەک هەندێ وا گومان دەبەن بۆ تانەدان لە چوار مەزهەبەکە.

الخميس مارس 28, 2024 7:45 pm
📚خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی📚:
#وەڵامێک_بۆ_بانگەشەکەرانی_ئەهلی_بیدعە.
ئایە صەحیحی بوخاری و موسلیم و سونەن و مەسانیدەکان نەبایە دین لە ناو دەچوو؟ هەروەک هەندێ وا گومان دەبەن بۆ تانەدان لە چوار مەزهەبەکە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بسم اللە الرحمن الرحیم

#گوێم لە یەکێ لە مەغڕوڕەکان بوو شانازی بە دیڕاسەکردنی فەرموودەو وەرگرتنی فەرموودە دەکرد، کە پوختەی وتەی ئەوەبوو ئەیگوت: "تەصەوڕی ئەوە بکەن ئەگەر بێت و صەحیحی بوخاری مەوجود نەبایە، ئەبوایە حاڵی ئوممەت چۆن بێ لە وەرگرتنی ئەحکامە شەڕعیەکان، وە بەهەمان شێوە ئەگەر صیحاح و سونەنەکان مەوجود نەبانە ئایە ئێمە ئەحکامە شەڕعیەکانمان دەزانی؟!

#منیش ڕاستەوخۆ وەڵامم دایەوە بەبێ هیچ دوو دڵیەک: واللە یاشێخ ئەگەر بێت و بوخاری مەوجود نەبایە ڕەزای خوای لێ بێ، وە صەحیحەکەشی مەوجود نەبایە ئێمەی ـ گڕۆی حەنەفیەکان ـ هیچ زیانێکمان پێ نەدەگەیشت، چونکە مەزهەبی ئێمە ڕاگیرەو لێکۆڵدراوەتەوەو، وردەکاری کراوەو، ڕاستکراوەتەوەو، پاڵفتەکراوە، پێشەواکانمان نێوان ڕەئی پەسندو پەسندترو پەسندکراویان ڕوونکردووەتەوە بەر لە دەرکەوتنی ئیمامی بوخاری بەنزیکەی سەد ساڵ ڕەحمەتی خوای لێ بێ، وە لێشی ڕازی بێ.

بەهەمان شێوە لای مەزهەبی هەردوو ئیمامە بەڕێزەکەش ئیمامی مالیک و ئیمامی شافیعی هەروایە ڕەزای خوایان لێ بێ، کە ئەحکامەکانیان لێکۆڵدراوەتەوەو، پاڵفتەکراوەو، بڕیاری لەسەر دراوە بەر لە دەرکەوتنی صەحیحی بوخاری بە دەیەها ساڵ.

بوخاری و غەیری ئەویش لە موحەددیسەکان دەرکەوتن لە کاتێکدا کە وتەی پێشەواکان پشت پێ بەستراو بوو لە فیقهو ئوصوڵو فڕوعدا، وە هیچ سوودێکیشیان لە صیحاح و سونەن و مەسانیدەکانیش وەرنەگرتووە جگە لە زیادەی شایەتیدان نەبێ لەسەر بەڵگەی وتەکانیان و ئوصوڵەکانیان، وە فەڕعەکانی فەتوا فیقهیەکان.

#جا_ڕەزای خوا لە گەورەمان و مەولامان ئیمامی پێشەواکان و فەقیهی ئوممەت ئەبو حەنیفەی نوعمان بێ، وە لەسەر فوقەها ناودارەکانی ئوممەتیش بێ، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە لەسەر ئێمەو ئیسلام و موسڵمانان بە چاکترین پاداشت لە دونیاو دواڕۆژ.

#ئەی هاوارکەر! پاشان وا دانانێ کە وەرگرتنی سونەناکان لەگەڵ دەستپێکی نوسینەوەی فەرموودەکانی بوخاری و موسلیم غەیری ئەوانیش بووبێ یاخود دوای نوسینەوەی، ئایە مەعقولە تێکڕای تابیعیەکان و شوێنکەوتەی تابیعیەکانیش لە دینەکەی خۆیان خەلەلیان هەبووە؟ وە لە فیقهو عیبادەتیشیان هەڵخلیسکانیان هەبووە؟ چونکە ئەوانە لە صیحاحەکانیان وەرنەگرتووە لە کاتێکدا کە دوای ئەوان دەرکەوتووە بە دەیەها ساڵ....، ئەمە چ حوکمێکە ئەیدەن؟!!!

#ئەی_هاوارکەر: ئایە ئەزانی زۆربەی شێخەکانی بوخاری وە گەورەترینیان لە هەمووان ئەوانەن کە شوێنکەوتەی مەزهەبی حەنەفین؟!

#ئەی_نەدار، وە ئەی هەژاری زانست و فیقهو مێژوو ! ئایە ئەزانی پێشەواکانی جەڕح و تەعدیل وە گەورەترینیان بە ڕەهایی و بێ ناکۆکی ئەوانەن: یەحیای کوڕی سەعیدی قەتتان، وە یەحیای کوڕی مەعین، وە غەیری ئەم دووانەش کە لە شێخەکانی بوخاری بوونە، وە شێخی شێخەکانی بوخاریش بووە، کە ئەوانەش گەورەترو بەرزتر بوونە لەو بە دەرەجات، وە دەرەجاتانێک لای تێکڕای موحەددیسینەکان، هەموو ئەوانەش لەسەر مەزهەبی ئیمامی ئەعزەم ئەبو حەنیفەی نوعمان بوونە ڕەحمەت و ڕەزامەندی خوای لەسەر بێ.

#ئایە_ئەزانی حافیزەکانی دونیا وەکوو عبد اللە کوڕی موباڕەک و، وەکیعی کوڕی جەڕڕاح و، ئەبو یوسف و، محمدی کوڕی حەسەنی شەیبانی و، تەحاوی ئەوانەی کە دونیا لێیانەوە نزیکبوونەوە بەهۆی زانستەکەیان و، فیقهەکەیان و، لەبەرکردنەکەیان بۆ ئەسەرەکان کە هەمووشیان قوتابی ئەبو حەنیفەن، وێڕای ئەوەش هەندێکیان موجتەهیدی موتڵەق بوونە ئیللا ئەوەنەبێ کە مانەوە لەسەر مەزهەبی ئیمام و مامۆستا مەزنەکەیان ئەبو حەنیفە، ئەمەش وەک ئیعتیڕافێک بە فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەریانەوە، وە هەروەها وەک گوێڕایەڵی کردنێکیش بۆ زانستەکەی کە بڵاوی کردووەتەوەو خستوویەتە نێو عەقڵ و دڵەکانیان...

#ئەی هەژاری زانست و دین! ئایە ئەزانی بەندە خواپەرستەکانی ئەو ئوممەتەو زاهیدەکانی ئەوانەی کە ئوممەت لەسەر گەورەیی و ڕێزداریان یەکدەنگن لە زانست و تەقواو تەواتوڕو یەک بەدوای یەکی کەڕاماتەکانیان، ئەوانەن لە مەزنەکانی سەلەفن لە گەورەکانیانن بەڕەهایی وەکوو گەورەم ابراهیمی کوڕی ئەدهەم و، گەورەم فوزەیڵی کوڕی عیازو، وە گەورەم ڕاهیبی ئەم ئوممەتە داودی طائی و، گەورەم بیشری حافی و، گەورەم مەعڕوفی کەڕخی و، وە..... ڕەزای خوایان لێ بێ وە سوود مەندمان کات بەهۆی بەرەکەت و زانست و تەقوای ئەوان لە دونیا و دواڕۆژ ئەوانەن کە لەوانەوە فێر بوون و، فێری فیقهـ بوون لەسەر  دەستی ئیمامی ئەعزەم ئەبو حەنیفە ڕەزای خوای لێ بێ، وە نهێنیشی پیرۆز بکات..

#من نازانم ئەمانە چۆن جورئەتیان کردووە کەوا دەم درێژی بکەن بەسەر ئەو چیایانە، ئەوانەی کە وێنەیان نیە لە نێو مرۆڤایەتیدا.

#ئامۆژگاریمان

باوکی غەزالی:
بێگومان چاکبوونەوەی کێشەی ئوممەت و حەلکردنی ئەو پەرتەوازەییەی بەگەڕانەوەمانە بۆ لای فیقهی ئوممەت کە میراتێکە بۆمان ماوەتەوە ئەو میراتە مەزهەبی (حەنەفی و مالیکی و شافیعی و حەنبەلیە)، بۆیە واجبە بگەڕێینەوە بۆ فەهم و تێگەیشتن و، تەقواو وەڕعی ئەوان بۆ دینی خوا، چونکە گەڕانەوەمان بۆ لای ئەوان گەڕانەوەیە بۆ فەهمی ساغ و دروست بۆ قوڕئان و سوننەت، هەروەکوو خوای گەورەش تەئکید دەکاتەوە کە ئەفەرمووێ: (وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ)، واتە: ئەگەر ئەوان کێشەو کاروبارەکانیان بیگەڕێنەوە بۆلای پێغەمبەرو زاناکانیان ئەوە حەلی کێشەکان و پرسیارەکانیان بۆیان هەڵئەهێنجن، وە لەوەوە فێری زانستەکەش ئەبن. وە هەروەها ئەفەرمووێ: ( فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ)واتە: ئەگەر شتێکتان نەزانی ئەوە پرسیار لە زاناکان بکەن چونکە ئەوان ئەهلی زیکرن.

#بۆیە_پەرتەوازەیی دروست مەکەن بەناوی قوڕئان و سوننەت و خەڵکیش چەواشە مەکەن، دەست بە مەزهەبێکەوە بگرن، خودا پەرتەوازەیی خۆشناوێ، خودا لە ئێوەو ئێمەش ببوورێ.

وەرگێڕانی: باوکی غەزالی
ناوی نوسەری پۆستەکە نەنوسرابوو، نەمزانی کێ نوسیویەتی.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى