khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

زەکات بە کێ دەدرێ؟ Empty زەکات بە کێ دەدرێ؟

الجمعة مارس 29, 2024 5:32 am
💸🌾زەکات بە کێ دەدرێ؟🌴🍇

🔻زەکات بە هەشت چینە خەڵک دەدرێ:

👈١. هەژار (فەقیر): کەسێکە ئەوەندە ماڵی نەبێ و، کارێکی وەهاشی پێ نەکرێ: کە جێگای نیوەی پێویستیەکانی ژیانی بۆ پڕ بکاتەوە، بۆ وێنە: پێویستی بەسەد دینار هەبێ، بەڵام ئەو تەنها سی دینار، یان دیناری دەست بکەوێ.

👈۲. گەدا (میسکین): کەسێکە ماڵی هەبێ، یان بتوانێ کارێکی وەها بکا: کە جێگای پێویستیەکانی ژیانی لە نیوەی زیاتر بۆ پڕ بکاتەوە، بەڵام بەشی نەکا، واتە: پێویستی بە سەد دینار هەبێ، بەڵام ئەو تەنها حەفتا یان هەشتا دیناری دەست بکەوێ.

⚪ئینجا بزانە:

👈ئەگەر هاتوو ئەیتوانی کار بکات، بەڵام لەبەر خوێندن ڕێگەی نەبوو کار بکات، یان کاری حەڵاڵی دەست نەئەکەوت، یان نە ئەگونجا خۆی ئاشکرا بکات و کار بکات، ئەوانە گشتیان بە گەدا، یان بە هەژار دادەنرێن.

👈هەروەها ئەگەر کەسێک پێویستی بە ژن هێنان هەبوو، بۆی دروستە بە ئەندازەی ئەرکی ژن هێنان زەکات وەربگرێ.

📢ئاگاداری:

🔴هەرکەسێک لەلایەن دایک و باوکی، یان لەلایەن منداڵەکانی بەخێو بکرێ و، پێویستیەکانی ژیانی بۆ دابین بکرێن، ئەوە نە بەگەدا و، نە بە هەژاریش ناژمێردرێ، هەرچەندە هیچیشی نەبێ.

🔴هەروەها ئەو کەسەی بەناوی خواپەرستی واز لە ئیش و کار ئەهێنێ، هەم ئەو ژنەی لە مێردەکەی تۆراوە، ئەوانەش بە گەدا و هەژار ناژمێردرێن و، نابێ زەکات وەربگرن.

بەشەکانی تری ماوە چاوەڕێ بن ان شاء اللە.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار(١١٩)
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى