khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

هەندێ فەتوای گرینگ سەبارەت بە زەکات Empty هەندێ فەتوای گرینگ سەبارەت بە زەکات

السبت مارس 30, 2024 10:10 pm
هەندێ فەتوای گرینگ سەبارەت بە زەکات

↩گواستنەوەی زەکات دروست نیە لە شوێنێک ـ کە هەژار و، گەدای تێدابن ـ بۆ شوێنێکی تر لەبەرئەوەی (کاتێ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم موعازی ناردە یەمەن پێی فەرموو: بە خەڵکی یەمەن بڵێ: خوا زەکاتی لەسەر دەوڵەمەندەکانیان واجب کردووە، ئەدرێتەوە هەژارەکانی خۆیان) بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە.

✔بەڵام لە مەزهەبی ئیمامی حەنەفی: دروستە زەکات بگواسترێتەوە، هەروەهاش ئەگەر خزمێکی هەژاری هەبێ، سوننەتە زەکاتەکەی بۆ بنێرێ.

↩دروست نیە ئەو قەرزەی لەسەر هەژارەکەیە: بە بەر زەکاتی بێخێ، واتە: بڵێ: قەرزەکەم مەدەوە وای دائەنێم کە زەکاتم داوەتە تۆ و، زەکات نادەم.

↩هەروەها دروست نیە بڵێتە هەژارەکە: بەو مەرجە زەکاتت ئەدەمێ: کە لە جیاتی قەرزەکەم بیدەیەوە خۆم (بۆ نموونە هەژارەکە دەفتەرێک دۆلار قەرزاری زەکاتدەرەکەیە، زەکاتدەریش دەفتەرێک زەکاتی لەسەرە، کابرای زەکاتدەر بە قەرزدارە هەژارەکە بڵێتن: کاکە ئەتوو پارەت هەر نیە قەردەکەم بدەیتەوە، ئەوە ئەمن دەفتەرێک زەکاتم لەسەرە و، دەیدەمە تۆ، بەو مەرجەی تۆش لەجیاتی قەرزەکەت بمدەیەوە، واتە: پارەکە هەر بێتەوە بەڕکی زەکاتدەرەکە، ئەمە دروست نیە)[١]

🔺هەروەها پێنچ جۆرە کەس هەنە دروست نیە زەکاتیان پێ بدرێ:

🔻١. دەوڵەمەند: لەبەرئەوەی بەشی خۆی ماڵی هەیە، یان لەبەرئەوەی ئەتوانێ ئیش و کار بکا و، گوزەرانی ماڵ و، منداڵی پێ دابین بکا، جا ـ ئەو دەوڵەمەندە ـ هەرچەند خانوو و، موڵکیشی نەبێ، زەکاتی هەر پێ ناشێ (لە عبد اللە کوڕی ئیمامی عومەرەوە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ئەو زەکاتە حەڵاڵ نیە بۆ کەسێک بەشی خۆی ماڵی هەبێ، یان لاشەیەکی بەهێز و، تەواوی هەبێ بۆ ئیش و کار.

🔺۲. کۆیلە: کە نوسراوی پێ نەدرابێ.

🔻۳. نەتەوەی هاشم و نەتەوەی موتتەلیب: چونکە ئەوانە خزمی پێغەمبەرن صلی اللە علیە وسلم (لە عبد اللە کوڕی حاریسەوە ڕەزای خوای لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ئەو زەکاتە بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم حەڵاڵ نیە، وە بۆ خزمەکانیشی حەڵاڵ نیە). موسلیم ڕیوایەتی کردووە.

🔴ئەو سەیدانەی کە لە کوردستان نیشتەجێن و، نەتەوەی فاطیمەی کیژی پێغەمبەرن صلی اللە علیە وسلم دروست نیە زەکات وەربگرن.

⚪بەڵام هەندێ لە زانایان فەرموویانە: چونکە خزمەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئێستاکە لە پێنجێکی بەشیان نیە، دروستە زەکات وەربگرن، کەوابوو: بەم فەرموودەیە سەیدەکانیش دروستە زەکات وەربگرن.

🔺٤. کافر: زەکاتی پێ ناشێ، بگەڕێوە بۆ حەدیسی موعاز.

🔻٥. کەسێکە کە لەسەر زەکاتدەرەکە واجب بێ بەخێوی بکات (نەفەقەی لەسەر بێ): وەک ژن و، باوک و، کوڕ و، کیژ و، ئەو جۆرانە، کەوابوو بەناوی هەژار و، گەدایان، چونکە بەو زاکاتدانە بەخێو کردن لەسەر خۆی لا ئەدا، ئەمەش ئەبێتە فێڵبازی، بەڵام بەناوی قەرزدار و، ڕێبوار و، جەنگاوەری ڕێگای خوا، دروستە زەکاتیان بداتێ.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١٢١)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
⚡[١] ئەوەی ناو کەوانەکە ڕوونکردنەوەی باوکی غەزالیە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى