khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

✋هەندێ فەتوای گرینگ سەبارەت بە زەکات ✍️بەشی ۲ Empty ✋هەندێ فەتوای گرینگ سەبارەت بە زەکات ✍️بەشی ۲

الثلاثاء أبريل 02, 2024 10:07 pm
✋هەندێ فەتوای گرینگ سەبارەت بە زەکات
✍بەشی ۲


🔸١. دروستە هەژارێک سەرفیترەی خۆی بداتە هەژارێکی تر، ئینجا ئەو هەژارەش سەرفیترەی خۆی بداتە ئەو، هەر چەند ژمارەی خێزانیشیان وەکوو یەکتر نەبێ.

🔹۲. ئەگەر ئافرەتێک لە مێردەکەی خۆی تۆرابوو (واتە: زیز ببوو)، یان بە بێ ئیزنی مێردەکەی لە ماڵەوە دەرچوو بوو، ئەوە سەرفیترەی لەسەر مێردەکەی واجب نیە.

🔸۳. ئەگەر دایک و، باوک و، کوڕ و، کیژی بالغ ئەیانتوانی خۆیان بەخێو بکەن، دروست نیە بە  بێ ئیزن سەرفیترەیان بۆ بدا؟ چونکە زەکات خواپەرستیە و، پێویستی بە نیەت هەیە، جا ئەو ئیزندانە ئەبێتە نیەتهێنان، هەروەها دروست نیە بەبێ ئیزن سەرفیترەی خوشک و برا، یان ژنی برای، یان ژنی کوڕی، یان خوشکی ژنی، یان هەر بێگانەیەکی تر بدا، هەر چەند ماڵیشیان لەگەڵ یەکدا بێ.

🔹٤. ئەوەی ڕۆژووش ناگرێ، هەر واجبە سەرفیترە بدا (لە ئیبن و عەبباسەوە ڕەزای خوایان لێ بێ گێڕدراوەتەوە کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەرفیترەی واجب کردووە بۆ ئەوەی ببێتە پاککەرەوەی مرۆڤی بەڕۆژوو لە قسەی پڕوپووچ و ناشەڕعی، هەم بۆ ئەوەی ببێتە خۆراکی هەژاران.

🔸٥. دروستە ئافرەت زەکاتەکەی خۆی بداتە مێردەکەی خۆی، هەروەها دروستە باوک زەکاتی خۆی بداتە ئەو جۆرە کوڕەی کە منداڵ  و، خێزانی هەنە و، پێی بەخێو ناکرێن.

🔹٦. پێویستە کە کاتی زەکات واجببوون هات، بەزووترین کات زەکات بدا.

🔸۷. ناپەسندە ئەو شتەی کە لە زەکات داویەتە کەسێک، یان بەخێر داویەتێ، لێی بکڕێتەوە.

🔹٨. دروستە وەکیلگرتن بۆ زەکاتدان و، بۆ زەکات وەرگرتن.

🔸۹. کارکردن بەهەژار و گەدا، یان باسکردنی زەکات ڕووبەڕووی زەکات وەرگرەکە، یان منەت لەسەر کردنی، لە خێرەکەی کەم دەکاتەوە (نەک هەر کەم دەکاتەوە بگرە بەتاڵیشی دەکاتەوە بەدەقی ئایەت [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالْأَذَىٰ] البقرة ۲٦٤. واتە: ئێوە صەدەقەکانی خۆتان بەتاڵ مەکەنەوە بەهۆی ئەزیەتدان و، منەت کردن بەسەر ئەوانەی کە پێتان داون)[١].

🔹۱۰. هەرکەسێ دەرۆزە بکا و، زەکات وەربگرێ بۆ ئەوەی ماڵی زۆر ببێ، ئەوە پەنگری جەهەننەم بۆ خۆی ئەکاتەوە، جا با کەم بکا، یان زۆر بکا. موسلیم ڕیوایەتی کردووە.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١١٨/ ١٢٢)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔻[١] ئەوەی ناوکەوانەکە ڕوونکردنەوەی باوکی غەزالیە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى