khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی زنجیرەی (١) باسی یەکەم: مانای فیقهـ (فقە) ن: شێخ عبد اللە ئەڕغەوانی و: باوکی غەزالی Empty مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی زنجیرەی (١) باسی یەکەم: مانای فیقهـ (فقە) ن: شێخ عبد اللە ئەڕغەوانی و: باوکی غەزالی

الجمعة أبريل 05, 2024 2:55 pm
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی زنجیرەی (١) باسی یەکەم: مانای فیقهـ (فقە) ن: شێخ عبد اللە ئەڕغەوانی و: باوکی غەزالی Kmc_2013


مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
زنجیرەی (١)
باسی یەکەم: مانای فیقهـ (فقە)

ن: شێخ عبد اللە ئەڕغەوانی
و: باوکی غەزالی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە دەفەرمووێ: (ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ)(۱). واتە: ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بۆتان کامڵ کرد، وە نازو نیعمەتی خۆشم بۆتان تەواو کرد و، ڕازیم بەوەی که ئیسلام ببێته بەرنامەو دین و ئاینتان. زاناکان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کەوا ئەو شتەی کە خودا کامڵی کردووە ئەوە بنەماکانی شەڕع و ڕێساکانیەتی.

جا کاتێ بنەماکان سنووردار بوون و، ڕووداوەکانیش زۆر بوون و، سنووردار نەبوون، ئیتر بەهۆیەوە خوای گەورە ئەم ئیسلامەی وا لێ کردووە کەوا بانگی هەموو خەڵکی بکاتن هەتا ڕۆژی دوایی، وە گونجاویشە بۆ هەموو کات و شوێنێک، چونکە خوای گەورە گونجاوێتی ئەو ئیجتیهادەی بەڕەهایی لکاندووە بە پەیامەکەیەوە.

خوای گەورە ئیجتیهادی واجب کردووە لەسەر  هەندێ کەس بەهۆی ئەم فەرمایشتەوە (فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةٖ مِّنۡهُمۡ طَآئِفَة لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ)(٢) واتە: ڕەوا نیه هەرچی ئیمانداران هەیه بەجارێک بچن بۆ غەزا، دەی بۆچی له هەر هۆزو دەستەیەک، کەسانێک نەچوون بۆ خوێندن تا شارەزابن له ئایین تێبگەن و، قەومەکەشیان تێبگەیەنن و، فێریان بکەن کاتێک که گەڕانەوه بۆ لایان، بۆ ئەوەی ئەوان هوشیار ببنەوه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نەڕەنجێنن. وە هەروەها شوێنکەوتنی ئەو موجتەهیدانەشی واجب کردووە بەهۆی ئەو فەرمایشتەوە: (فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ)(۳)
واتە: ئەگەر شتێکتان نەزانی لەبارەی ئاینەکەتانەوە ئەوە پرسیار لە زانا موجتەهیدەکان بکەن. جا یەکدەنگی ئوممەت دامەزراوە هەر لەسەردەمی هاوەڵانەوە تا ئیمڕۆکە کەوا ئیجتیهاد واجبە لەسەر ئەهلەکەی، وە شوێنکەوتنیش واجبە لەسەر ئەهلەکەی، ئەگەرچی دەلالەتی ئەو دوو ئایەتە لەسەر هەردووکیان زەننیە.

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەرحەق بە کەسی موجتەهید فەرموویەتی: "اذا حكم الحاكم فاجتهد ثم أصاب فله أجران، واذا حكم فاجتهد ثم أخطأ فله أجر". رواه الشیخان واتە: هەرکاتێ زانایەکی موجتەهید تێکۆشاو ئیجتیهادی کرد لە بابەتێکی فیقهی و، حوکمێکی شەڕعی هەڵێنجا، جا ئەگەر پێکای لەو حوکمە ئەوە دوو ئەجری بۆ هەیە، بەڵام ئەگەر نەیپێکا ئەوە یەک ئەجری بۆ هەیە. لەم فەرمایشتەوە چوار فرمانی سەلماند:

١. هەموو موجتەهیدێک فەرمان پێکراوە بە پێکانی حەق (واتە: ئیصابەی حەق بکات و، بگاتە دەرەنجامی ڕاست و دروست لە حوکمە شەڕعیەکان).
۲. لەناو موجتەهیدەکان چۆن کەسی پێکاو هەیە، ئاواش کەسی هەڵەی نەپێکاویش هەیە.
۳. کەسی موجتەهید فەرمان پێکراوە بە شوێنکەوتنی ئەوەی کەزاڵە بەسەر زەننیدا، ئەگەرچی لە هەمان کاتیشدا هەڵەش بێ، چونکە تاوان لەسەر موجتەهیدی ئاوا هەڵگیراوە.
٤. ئەو بۆچوونەی کەوای لە موجتەهید کردووە ئیجتیهادی تێدا بکات ئەوە لە زاراوەی زاناکانی شەریعەت پێی دەگوترێ: (فیقهـ)، جا ئەوەی واجبیشە کە ئێمە بیزانین لەبارەی لەفزی (فقە الشافعي) تەڕجیح کردنی ئەو حوکمەیە لە چەند بۆچوونێکی دژ بەیەک، بەهەمان شێوە لەسەرمان واجبە بیزانین دەکرێ ئەو بۆچوونە هەڵەبێ، یاخود پێکاو بێ، ئەوەتە ئیمامی شافیعی وەک ئاماژەیەک بەوە وتە بەناوبانگەکەی فەرمووە: (رأیي صواب ويحتمل الخطأ، ورأیي غيري خطأ ويحتمل الصواب) واتە: بۆچوونی من بەنەزەڕی من ڕاست و پێکاوە بەڵام دەشکرێ هەڵە بێ، وە بۆچوونی غەیری خۆشم بەنەزەڕی من هەڵەیە، بەڵام دەشگونجێ ڕاست و پێکاو بێ.

موتابەعە بکەن....
ــــــــــــــــــــــــــــ
[۱] سورة المائدة: ۳
[٢] سورة التوبة: ۱۲۲
[۳] سورة النحل: ٤۳


خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی
https://t.me/khanayfiqhimazhabishafiie
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى