khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مورید پەروەردە ناکرێ لەسەر گۆڕی پیاوچاکان. Empty مورید پەروەردە ناکرێ لەسەر گۆڕی پیاوچاکان.

الجمعة أبريل 12, 2024 2:59 pm
مورید پەروەردە ناکرێ لەسەر گۆڕی پیاوچاکان. Img_2013

مورید پەروەردە ناکرێ لەسەر گۆڕی پیاوچاکان.
ـــــــــــــــــــــــــــ
بسم اللە الرحمن الرحیم
زۆر جار دەمەوێ بێدەنگ بم، بەڵام کەمەنشووری هەندێ کەس دەبینیم بەواجبی دەزانم ڕەددیان بدەمەوە، وەکوو ئەرکێکی شەڕعی، لەو شوێنە نەمدەتوانی ڕەددیان بدەمەوە چونکە کەناڵەکەیان ڕێگەی نوسین نادەن تا ئەندامەکان تێڕوانین و بۆچوونیان لەمەڕ بابەتەکان بخەنە ڕوو، بۆیە بەپێویستم زانی لێرەدا بڵاوی بکەمەوە.

چەند مەنهەجێک هەیە کەخەڵکی لەسەرینە لەتێڕوانینی ئەولیاکان.
۱. تێڕوانینی خۆشەویستی و چاو داخستن لەئاستیان، هەرچی دەڵێن و کردوویانە جێگای ڕەخنەو توانج نین.
۲. تێڕوانینی ئەدەب، لەبەر زۆری ئەدەب بەرامبەریان دڵ و زمانیان جورئەتی ڕەددانەوە ناکەن، لەخاڵی یەکەم و دووەم مورید بەرگریان لێ دەکات و، تەئویل بۆ وتەو کردەوەکانیان دەکات.
۳. دوژمنایەتی: ئەمەش بەچاوی ڕەخنە گرتن سەیریان دەکات و، پێی وایە شەڕع وا دەڵێ. پەنا بەخوا لەم خاڵە.
٤. پێوەری ڕاست و دروستی شەڕع بەتێگەیشتنی گەورەکان و، لەگەڵ جێ بەجێ کردنی خاڵی یەکەم و دووەم.

ئەمەی چوارەم مەتڵوبەو، خانەوەکەی پاداشت دراوەیە لەدونیاو، ئاخیرەت، بەڵام ئەوانەی لەسەر خاڵی چوارەم کاردەکەن زۆرجار ئەوانەی لەسەر مەنهەجی خۆشەویستی و، ئەدەبن وادەزانن خاوەن مەنهەجانی چوارەم ئەولیاکانیان خۆش ناوێ و ڕەچاوی ئەدەب ناکەن، ئەمەش هەڵەیە. لەبەر چەند هۆکارێک
۱. ئێمە فەرمانمان پێکراوە شوێن شەریعەت و زاهیرەکەی بکەوین و، شوێن وتەو کردارەکانی خاوەنی شەریعەت بکەوین کە حەزرەتی محمد المصطفی یە صلی اللە علیە وسلم، هەربۆیەش وتەو فیعلی هیچ ئەولیایەک نابێتە سەرچاوەی شەریعەت مەگەر ئیللا شەریعەت شاهێدی بۆ بدات، کە شاهێدی بۆدا، ئینجا ئەوکاتە دەچێتە بازنەی ئیجتیهاد وەکوو شەڕعزانەکان، یان دەیپێکن یان نا.
۲. ڕەخنەگرتن بەرگریە لەشەڕع، وە ڕێزگرتنە لەخودی مەنهەجی دروستی ئەولیاکان و، کانگای ئەدەبیشە، وەکانگای خۆشەویستیشە.

جا بەندەی تاوانباری وەکوو منیش لەسەر ئەو مەنهەجەی خاڵی چوارەم دەڕۆم و، پێم وایە ئەوە خاڵی سەرکەوتنە و، دەستگرتنە بەعەینی حەقیقەتی شەریعەت و، حەقیقەت.

بڵاو کراوەتەوە
«أن بعض مشايخه ذكر له أن الله -تعالى- يوكل قبر كل ولي ملكًا يقضي حوائج الناس، كما وقع ذلك للإمام الشافعي -رضي الله عنه-، والسيدة نفيسة -رضي الله عنها- وسيدي أحمد البدوي -رضي الله عنهم أجمعين-.
وتارةً يخرج الولي من قبره بنفسه ويقضي الحاجة؛ لأن للأولياء الإطلاق في البرزخ، والسراح لأرواحهم».

کەوا شێخی شافیعیە جەنابی شێخ عبد الوهابی شەعڕانی صۆفی رحمە اللە کە فەرموویەتی: هەندێ لەمەشایخەکانی بۆیان باسکردووە کەوا خوای گەورە بۆ گۆڕی هەموو ئەولیایەک فریشتەیەک دادەنێ کە پێداویستی خەڵکی جێ بەجێ بکەن، هەروەکوو چۆن بۆ ئیمامی شافیعیش ئەمە ڕوویداوە ڕەزای خوای لێ بێ، وە بۆ سەیدە نەفیسەش ئەمە ڕوویداوە ڕەزای خوای لێ بێ، وە بۆ سەید ئەحمەدی بەدەویش ڕوویداوە، ڕەزای خوا لەهەموویان بێ، جا هەندێ جار وەلی بەخودی خۆی لەگۆڕەکەی خۆی دەردەچێ بۆ جێ بەجێ کردنی پێداویستی خەڵکی، چونکە بۆ ئەولیاکانی خودا ڕەهاییەک هەیە لە جیهانی بەرزەخدا، دەستکراوەیی و هاتن و چوون هەیە بۆ ڕووحەکانیان.

«رأيت في كلام الشيخ أبي المواهب الشاذلي أنه رأى النبيﷺ، فقال: يا محمد إذا كان لك إلى الله حاجةً؛ فانذر لنفيسة الطاهرة ولو بدرهمٍ، يقضي الله -تعالى- لك حاجتك».

وەهەروەها وتەیەکی شێخ ئەبو لمەواهیبی شازلیم بینیوە ڕەزای خوای لێ بێ کەوا پێغەمبەری بینیوە صلی اللە علیە وسلم وە پێی فەرمووە: ئەی محمد ئەگەر پێویستیەکت هەبوو لەلای خوای گەورە ئەوە نەزرێک بکە بۆ خاتوو نەفیسەی پاک ئەگەر چی نەزرەکەت دیرهەمێکیش بێ، چونکە بەهۆیەوە خوای گەورە پێویستیەکەت بۆ جێ بەجێ دەکات.

تێبینیمان لەسەر ئەم دوو وتەیە
۱. ئەم وتەیەی کە گوتراوە لەڕووداوەکەی یەکەم وتەیەکی زەننیە، تەواوتوڕ نیە، واتە: یەکدەنگی ئەولیاکانی لەسەر نیە، تا ببێتە بەڵگەیەکی یەقینی سەدا سەد لە بازنەی حەقیقەت (واتە: سەیروسلوکدا).
۲. ئەم وتەیەی یەکەم: کەسی سەرەتا وا حاڵی دەبێ، ئەگەر پێویستیەکەت هەبوو ئیتر بڕۆ لای گۆڕی ئەولیاکان پێداویستیەکەت بۆ جێ بەجێ دەکەن، حاشا وە کەللا، ئەمە دوورە لە مەنهەجی ڕاستی شەڕیعەت و ئەولیا سەرڕاستەکان. چونکە خاوەنی شەریعەت لەکەلا موعجیزەکەی ئەوەی بۆ بەیان کردینە کە ئەگەر بەندەکانی خوا پرسیاریان لەخوا کرد ئەوە خودا نزیکە لێیانەوەو داواکەیان بۆجێ بەجێ دەکات... وە لەهەموو شەوێکدا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا و، وەڵامی موحتاجەکان دەداتەوە..ئەی غولام ئەگەر داوای شتێکت کرد داوا لەخوا بکە، وە ئەگەر داوای فریادڕەسیشت کرد هەر لەخوا داوا بکە.
جا مورید لەسەر ئەو ئەساسە پەروەردە دەکرێ، نەک لەزیهنیدا بچەقێندرێ بۆ هەموو پێداویستیەکی ئیللا دەبێ بچێتە لای گۆڕی ئەولیاکان ئیتر لەوێ بۆی جێ بەجێ دەبێ. ئەمە زۆر مەترسی و سلبیاتی هەیە
أ. ئەو کەسە تەوەککوولی قەلبی لەسەر خوا بەرەبەرە نامێنێ.
ب. هەست بەوجودی خوا دەکات ئیللا لەڕێی ئەو گۆڕانەوە کە بەردەوام دەیانکاتە ناوەند لەنێوان خۆیی و خوادا.
ج. ئەگەر پێداویستیەکەی بۆ جێ بەجێ ببێ هەست بەوجودی خوای زیاتر دەبێ و، زیاتریش تەوەککولی دەکەوێتە سەر خاوەن گۆڕەکەو لەلای زیاتر گەورە دەبێ و سەردەکێشێ بۆ هاواربردنیش بۆی هەر لەدوورەوە.
د. لەڕووی داخیلی ئیمانەوە کەسێکی بێهێز دەبێ.
ڕ. هەرچی هەڵەو پەڵەش ببینێ خۆی بەناچاری دەخاتە ناو خاڵی یەکەم و دووەم کە لەچوار خاڵەکەی یەکەم کەباسمان لێوە کرد.

۳. خاوەن وتەکان ئەو وتانەیان نەفەرمووە تا خەڵک تەعەللوقی قەلبیان بخەنە سەر ئەولیا مردووەکان و واز لەخوا بێنن..بەڵکوو ئەمە کە گوتراوە بۆ حاڵەتێکی تایبەتی گوتراوە، نەک خەڵکی لەسەر پەروەردە بکرێ و، بکرێتە مەنهەجی تەصەوف. حاشا وەکەللا...بۆ نموونە کەسێکی زانا کە ئیمانێکی بەهێزی هەیە دەزانێ ئەولیاکان بەندەی خوانەو هیچیان بەدەست نیە، ڕێزو حورمەتیان هەیە لەدونیاو قیامەت جا کە سەردانی گۆڕیان دەکات لەخوا دەپاڕێتەوە لەو مەکانە لەبەر حورمەتی چاکێتی ئەو ئەولیایە ئیتر خودا داواکەی ڕەتناکاتەوە، ئەم حاڵەتە بۆ ئەوە نیە بکرێتە مەنهەج و بەردەوام ئەو زانایە لەسەری بڕوات چونکە ئەگەر بەردەوام بێ لەسەری ئەو سلبیاتانە ڕووی تێدەکات کە باسمان لێوە کرد، ئەمە سەبارەت بەزاناکە، ئەی ئەگەر کەسەکە عەوام بێ؟ ئەوە وەڵامەکەی بۆ ئێوە جێ دەهێڵم

٤. وتەکەیان نابێتە سەرچاوەی شەریعەت تاخەڵکی دەستی پێوە بگرن، چ هی یەکەم ، چ هی دووەم کە خاوەنی شەریعەت پێی فەرمووە نەزری بۆ بکە...ئەم حاڵەتانە تایبەتین و مەنهەج نین، بەڵکوو بۆ سات و حاڵێکی تایبەتن...ئەگەر دەرگای ئەو تەوەسسولە بکرێتەوە بەڕووی خەڵکیدا ئیتر خەڵکی واز لە گەورەیی خوداو بەڕێوەبەری گەردوون دەهێنن و، حەوجەی ئەو جۆرە نەزرو، ناوەندانە دەبن لەژیانی ڕۆژانەیاندا، کە بەبێ ئەوان وادەزانن هیچ نین، بەبێ ئەوان خودا هیچیان بۆ ناکات، بەبێ ئەوان هەست بەوجودی خوا ناکەن، بەبێ ئەوان ئاوێنەیەک دەست ناکەوێ بۆ عەکسکردنەوەی نووری خودا لەقەلبیان...
شەریعەت کافیە بۆ دەستگرتن پێیەوە، وە کارکردن بەو شەریعەتە کافیە بۆ ڕزگاربوون لەو دونیا. مزگەوتەکانیش کافین بۆ هاوارکردنە خوداو بەرزڕاگرتنی وتەو دروشمەکانی، وە سەیرو سلوکیش لەزمنی ئەو شەریعەتەدا دەبێ. چونکە لە دەرەوەی ئەو شەریعەتە وتەو کردەوەی هیچ کەسێک قبوڵکراو نیە ئەگەرچی ڕوتبەکەشی زۆر گەورەو بەناوبانگ بێ.

بەیەکدەنگی زانایان تەوەسسول دروستە. ئەمما کە ئەو دەرگایە بەڕەهایی واڵا کرا ئیتر چۆن فرۆشتنی ترێ بەکەسی شەڕاب دروستکەر دروست نیە لە شەریعەت، ئاواش ئەو تەوەسسولە دروست نیە کە سەر بکێشێ بۆ هاواربردنە غەیری خواو، تەعەللوق کردنی قەلب بەغەیری خوا لە هانا بردن و داوای کۆمەکی کردن و ڕەجای خێر کردنی لەو غەیرەو لابردنی ترس و شەڕ بەو غەیرە.

خودا لەمن و هەموو ئیمانداران خۆشببێ.
تەنها ئەو جێگای ڕازو نیازە.
کە تۆ هەموویی من بی من هەموویی تۆم
لەم هەموو هەمووییە لە هەموانم بکا.

خادیمی شەریعەت و حەقیقەت
باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى