khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٦) ????قۆناغی سێیەم: جێگیربوون ئیبن و سوڕەیجی بەغدادی ـ ئیمامی ماوەردی ئیمامی بەیهەقی ـ ئیمامی شیرازی Empty مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٦) ????قۆناغی سێیەم: جێگیربوون ئیبن و سوڕەیجی بەغدادی ـ ئیمامی ماوەردی ئیمامی بەیهەقی ـ ئیمامی شیرازی

السبت أبريل 20, 2024 10:14 pm
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٦) ????قۆناغی سێیەم: جێگیربوون ئیبن و سوڕەیجی بەغدادی ـ ئیمامی ماوەردی ئیمامی بەیهەقی ـ ئیمامی شیرازی Kmc_2017

📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (٦)
📖قۆناغی سێیەم: جێگیربوون
ئیبن و سوڕەیجی بەغدادی ـ ئیمامی ماوەردی
ئیمامی بەیهەقی ـ ئیمامی شیرازی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚جێگیربوونی بنەماکانی مەزهەب و هەڵێنجانی حوکمەکان تیایدا لە کۆتایی سەدەی سێیەمەوە دەستی پێ کرد، دەستە سپیەکان لەم قۆناغەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەبولعەبباسی ئیبن و سوڕەیجی بەغدادی (و٣٠٦ك)، کتێب گەلێکی زۆری هەیە لە مەزهەب، هەتا وای لە هاوەڵان کردووە کە بەگەورەتری دابنێن بەسەر موزەنیشدا، چونکە ئەو هەڵگری ئاڵای ئەم قۆناغەیە، ئەو زنجیرەیەکی زێڕینەیە لە مەزهەبدا، کۆتایی سەنەدیش بۆلای ئەو دەگەڕێتەوە، وە هەر لەسەر ئەویشدا دەخولێتەوە، زەوی پڕ کرد لە قوتابی، وە هەر لەویشەوە مەزهەب بڵاو بوویەوە بە جیهاندا، وە قوتابیەکانی وە قوتابی قوتابیەکانی زۆربەیان ئەگەر نەڵێین هەموویان شەڕحی موختەصەری موزەنیان کردووە، وە هەر یەکێک لەوان وەکوو موجتەهیدێک دانراوە لە مەزهەبدا، وەک دەگوترێ: ئەبو حامیدی ئیسفەڕایینی شەڕحی موختەصەری کردووە لە پەنجا بەرگدا هەروەک لەتەعلیقاتە مەشهورەکەیدا هاتووە، وە حەوت لە قوتابیەکانی ئەویش بەهەمان شێوە شەڕحی موختەصەریان کردووە، وە بەهەمان شێوە قازی حوسێن و قەففالی گەورە و قەففالی بچووکیش، هەتا خەریکە پێداگربین لەسەر ئەوەی کەوا هەر زانایەک هەبێ ئیللا فیقهەکەی ئەوی کۆکردووەتەوە لە ماوەی شەڕحەکەیدا کە بۆ موختەصەری موزەنی کردوویەتی.

🔻لێرەدا کورتەیەک لە پێناسەی ئەو زانایانە دەهێنین کە لەم قۆناغەدا کتێبەکانیان بە ئێمە گەیشتووە لەوانە:

✍۱. ئیمامی ماوەردی(و٤٥٠ك)
ناوی تەواوی: ئەبولحەسەنی عەلی کوڕی محمدی کوڕی حەبیبی بەصریە.
لە شێخەکانی: ئەبولقاسمی صەیمەریە (و لە دوای ٣٨٦ك)، وە ئەبو حامیدی ئیسفەڕایینیە (و٤٠٦ك).
لە بەناوبانگترین قوتابیەکانی : خەطیبی بەغدادیە (و٤٦٣ك).
شیڕازی لە (الطبقات)دا لە بارەیەوە فەرموویەتی: "حافیزی مەزهەبە".

لە کتێبە فیقهیەکانی:

۱. الحاوي الكبير في شرح مختصر المزني.
۲. الكافي في شرح مختصر المزني.
۳. الإقناع في الفقه الشافعي.
٤. الأحكام السلطانية.

✍۲. ئیمامی بەیهەقی (و٤٥٨ك)
ناوی تەواوی: ئەحمەدی کوڕی حوسەینی کوڕی عەلی، ئەبو بەکری بەیهەقی نەیسابوریە.
شێخەکانی: ناصری عومەریە (و٤٤٤ك).
لە قوتابیەکانی: ئیبن و مەندەیە (و٤٧٠ك).
وە چەندەها کتێبی هەن، ئەوەی کەلێرەدا کە مەبەستمانە ئەوە (معرفة السنن والآثار)، گرینگی ئەو کتێبە لەوەدایە کە دەورەدانی دەقەکانی ئیمامی شافیعی لەخۆیدا بشارێتەوە، سەرەتا فەرموودەیەک لە فەرموودەکانی ئەحکام دەهێنێ دواتر وتەکانی شافیعی لەژێرەوەیدا دەهێنێ، بەهەمان شێوە لە هاوەڵانی شافیعیشەوە نەقڵ دەکات، لە حەڕمەلە (۲٤۷) نەقڵ، لە بوەیطی (٦٧)، لە موزەنی (٣٨٧)، سەبارەت بەڕەبیعیش (٢٨٤٠) جار باسی کردووە لەو کتێبەدا.

هەربۆیەش کتێبی (المعرفة) زۆر گرینگە بۆ کەسێک ئەگەر بیەوێ شارەزای وتەکانی ئیمامی شافیعی بێ، یاخود شارەزای بەڵگەکان بێ لەسەر وتەکانی.

ئیمامی حەڕەمەین لەبارەیەوە فەرموویەتی: "هەر شافیعیەک کە هەبێ ئیللا شافیعی لەگەردەنی ئەودا مننەتێکی هەیە، جگە لە بەیهەقی نەبێ، چونکە ئەو لەسەر شافعیدا مننەتی هەیە، ئەمەش لەبەر کتێبەکانی لە سەرخستنی مەزهەبەکەیی و وتەکانی".

✍۳. ئیمامی شیرازی (و٤٧٦ك)
ناوی تەواوی: ئەبو ئیسحاقی ئیبڕاهیمی کوڕی عەلی فەیرۆزئاباذیە.

لە شێخەکانی: ئەبو طەییبی طەبەڕیە (و٤٥٠ك).
لە قوتابیەکانی: ئەبو بەکری شاشیە (و٥٠٧ك).

لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. المهذب في فقه الإمام الشافعي.
۲. التنبيه في الفقه الشافعي.

سوبوکی لە پێناسەکەیدا دەفەرمووێ: "وەکوو ئیبن و سوڕەیج وابوو لەڕۆیشتندا بۆ بەدەستهێنانی فیقهو فەڕعەکانی، وەکوو ئەوی دەکرد لە بڵاوەپێکردنی قوتابی لە ئاوەدانیەکان بەگشتی".

وە لێشیەوە نەقڵی کردووە کە فەرموویەتی: "دەرچووم بۆ خۆڕاسان و نەچوومە هیچ شارێک و لادێیەک ئیللا قازی و موفتی و وتاربێژەکەی قوتابی من بوو، یان لە هاوەڵانی من بوو".

#ماوە...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى