khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۷) ????قۆناغی سێیەم: جێگیربوون ✍️ئیمامی حەڕەمەین ـ ئەبولمەحاسینی ڕەویانی ئیمامی غەزالی ـ ئیمامی بەغەوی ـ ئیمامی عیمڕانی Empty مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۷) ????قۆناغی سێیەم: جێگیربوون ✍️ئیمامی حەڕەمەین ـ ئەبولمەحاسینی ڕەویانی ئیمامی غەزالی ـ ئیمامی بەغەوی ـ ئیمامی عیمڕانی

الأربعاء أبريل 24, 2024 8:43 pm
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۷) ????قۆناغی سێیەم: جێگیربوون ✍️ئیمامی حەڕەمەین ـ ئەبولمەحاسینی ڕەویانی ئیمامی غەزالی ـ ئیمامی بەغەوی ـ ئیمامی عیمڕانی Kmc_2011

📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (۷)
📖قۆناغی سێیەم: جێگیربوون
✍ئیمامی حەڕەمەین ـ ئەبولمەحاسینی ڕەویانی
ئیمامی غەزالی ـ ئیمامی بەغەوی ـ ئیمامی عیمڕانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍٤. ئیمامی حەڕەمەین (و٤٧٨ك)

ناوی تەواوی: ضیاء الدین ئەبولمەعالی عبد الملك کوڕی یوسفی جوەینی نەیسابوریە.
شێخەکەی: ئەبو محمدی جوەینی باوکی خۆیەتی (و٤٣٧ك).

🔸بەناوبانگترین قوتابیەکانی: کەیا هەڕڕاسی (و٥٠٤ك)، ئیمامی غەزالی (و٥٠٥ك).

📚چەندەها دانراوی هەن، یەکێ لە کتێبەکانی لە فیقهـ: (نهاية المطلب في دراية المذهب)ـە.
هەیتەمی لەبارەیەوە دەفەرمووێ: "لەنێو هاوەڵان و پێشەوایانی مەزهەب ئەم وتەیان بڵاوبۆتەوە: "لەوەتەی ئیمام کتێبی ـ نهاية المطلب ـ داناوە خەڵکی خۆیان سەرقاڵ نەکردووە ئیللا بە وتەکانی ئیمام نەبێ".
شیرازیش لەبارەیەوە فەرموویەتی: "چێژ لەو ئیمامە وەرگرن چونکە پوختەی زەمانە".

✍٥. ئەبولمەحاسینی ڕەویانی (و٥٠٢ك)

ناوی تەواوی: ئەبولمەحاسین عبد الواحیدی کوڕی اسماعیل ئەحمەدی کوڕی محمدە.

شێخەکانی: ئەبولعەبباسی ڕەویانی باپیری (و٤٥٠ك)، کە خاوەنی (الجرجانیات)ـە.

بەناوبانگترین قوتابیەکانی: حافیزی سیلەفیە (و٥٧٦ك).

ئیمامی ڕەویانی دەفەرمووێ: "ئەگەر بێت هەموو کتێبەکانی شافیعی بسووتێن ئەوە هەموویان دەڵێمەوە لەحیفزم".

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:
١ـ بحر المذهب في شرح مختصر المزني، لەپەنددا گوتراوە: (حدث عن البحر لا حرج)، واتە: چی دەڵێی بیڵێ لەبارەی کتێبی بەحڕەوە هیچ نالەباری و تاوانی تێدا نیە.
۲. الکافي في شرح مختصر المزني.
۳. حلية المؤمن واختيار الموقن.

✍٦. ئیمامی غەزالی (و٥٠٥ك).

ناوی تەواوی: ئەبو حامید محمدی کوڕی محمدی کوڕی محمدی غەزالی طوسیە، ناسراوە بە حوججەتولئیسلام.

شێخەکەی: ئیمامی حەڕەمەینە (و٤٧٨ك).

لە بەناوبانگترین قوتابیەکانی: ئەبو سەعید محمدی کوڕی یەحیای مەنصوری نەیسابوریە (و٥٤٨ك)، کە خاوەنی کتێبی (البحر المحیط في شرح وسیط الغزالي).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی: البسیط، الوسیط، الوجیز، الخلاصة في اختصار مختصر المزني.

✍۷. ئیمامی بەغەوی (و٥١٦ك).

ناوی تەواوی: ئەبو محمد حوسێنی کوڕی مەحمودی کوڕی محمدی کوڕی فەڕڕائە، ناسراوە بە مُحي السنة.

لە شێخەکانی: ئەلفوڕانی (و٤٦١ك)، وە قازی حوسێنە (و٤٦٣ك).

سوبوکی دەفەرمووێ: "بەغەوی ناسناوەکەی (مُحي السنة، زیندووکەرەوەی سوننەتە، وە رکن الدین، پایەو کۆڵەگەی ئایینە)، نەهاتووەتە بەغداد، ئەگەر بێت و بهاتبایە ئەوە پێناسەکەی فراوانتر دەبوو".

📚لە کتێبە فیقهيەکانی:
١. التعلیق في شرح مختصر المزني
۲. التهذيب في فقه الإمام الشافعي، ئەویش پوختی کردووەتەوە لە تەعلیقاتی قازی حوسێنی شێخی لەسەر موختەصەڕی موزەنی.

٨. ئیمامی عیمڕانی (و٥٥٨ك).

ناوی تەواوی: ئەبولحوسێن یەحیای کوڕی ئەبولخەیڕە، خاوەنی فەزائیل و دانراوی مەشهورە، گەشتەکان بۆ لای ئەو بوون، زانستەکەی بڵاوببووەوە لەوڵاتان، بەجۆرێ کە قوتابی لەهەموو لایەکەوە گەشتیان ئەکرد بۆلای، هەتا لەبارەیەوە گوتراوە: "ئەو زاناترین کەسە بە دانراوەکانی شێخ ئەبو ئیسحاقی شیڕازی لە فیقهو ئوصوڵ و خیلافدا".

شەڕحی کتێبی (مهذب الشیرازي) کردووە لە کتێبە مەشهورەکەیدا (البیان في مذهب الإمام الشافعي). کەسێک بووە قیاس و هەڵێنجانی زۆربووە. زەبیدی لەبارەیەوە دەفەرمووێ: "کاتێ هێنرایە بەغداد لەسەر شتێکیان دانا کە لەزێڕ دروست کرابوو، بەبەرزکراوەیی سوڕێندرایەوە، وە بەدەستوخەتی عولوانیش نوسرابوو (وادیارە ناوەکەی نوسراوە)، وە عولوانیش خۆشنوسێکی کاراما بوو لە نوسیندا، خەڵکی بەغداد گوتیان: وا گومانمان نەبرد کە لەیەمەندا مرۆڤێک هەبێ هەتا ڕوونکردنەوەکەمان بینی بەدەستوخەتی عولوانی".

#ماوە...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى