khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٨) ????قۆناغی چوارەم: لێکۆڵینەوە ئیمامی ڕافیعی ـ ئیمامی نەوەوی Empty ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٨) ????قۆناغی چوارەم: لێکۆڵینەوە ئیمامی ڕافیعی ـ ئیمامی نەوەوی

الجمعة أبريل 26, 2024 9:50 pm
????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٨) ????قۆناغی چوارەم: لێکۆڵینەوە ئیمامی ڕافیعی ـ ئیمامی نەوەوی Kmc_2013


📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (٨)
📖قۆناغی چوارەم: لێکۆڵینەوە
ئیمامی ڕافیعی ـ ئیمامی نەوەوی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔷هەوڵدان و تێکۆشانەکانی قازی ئیبن و سوڕەیج ڕێگەی مەزهەبی گۆڕی، کردیە قۆناغێکی نوێ لەقۆناغەکانی، ئیتر مەزهەب لەو قۆناغەو لەسەر ئەو مەنهەجە ڕۆیشت کە چوار سەدە بوو وێنەی بۆ کێشابوو، هەتا سەرەتای سەدەی حەوتەم، ئەوەی کە دیارە بۆ مەنهەجەکەی بریتیە لە: کۆکردنەوەی وتەکان، وە تەخریج کردنی بابەتەکان، جا لەسەرەتای سەدەی حەوتەمدا خوای گەورە زانایەکی زاهیدی بۆ مەزهەب ڕەخساند کە توانی خۆی بۆ یەکلایی بکاتەوە، ئەو زانایەش دەستێکی درێژ و ئەزموون و مەلەکەیەکی چاکی هەبوو، کە ئەویش ئیمام عبد الکریمی ڕافیعیە، خوای گەورە وای دانا کە ئەو زانایە بێتن تەصەڕڕوف بکات لە مەزهەبدا بەهۆی تەعدیلات و تەصحیحات و نەهێشتنی ناڕێکی و ناپوختی لە وتەکاندا، هەتا وای کرد کە لەنێوان وتەکاندا ڕای پەسند پەسند بکات و، وە کامە (الأوجە الأصحاب) وتەکانی زانایانی مەزهەبیش کە چەندە زۆرن ئەو پەسندی بکات، وە توانی لێکۆڵینەوە بکات لە دانەپاڵی ئەو وتەو خاوەن ئەلئەوجوهانە بۆ لای مەزهەب، وە پلەکانیانی ڕوونکردەوە، هەموو ئەوانەی کۆکردەوە لە کتێبەکەی خۆی (فتح العزیز بشرح وجیز للغزالي)، کە بەناوبانگە بە (الشرح الکبیر).

پاشان پوختی کردەوەو وردەکاری و چاککردنی تێدا کرد لە موختەصەڕێکدا ناوی لێنا (المحرر).

پاشان بەدوای ئەودا بۆ تەواوکردنی کارەکانی ئیمامی نەوەوی هات و شەڕحی کەبیری پاڵفتەکردو دەستکاری کردو ناوی لێنا (روضة الطالبين)، وە هەروەها کتێبی موحەڕڕەڕیشی پاڵفتە کرد و ناوی لێنا (منهاج)، ئیمامی نەوەوی هەندێ بابەتی پەی پێ برد کە لە ڕافیعی ون بوون (واتە: ئیستیدڕاکی بەسەردا کرد)، جا بینای مەزهەب و وەستانەکەی لەسەر کتێبی ئەم دوو ئیمامە بەرزەنە بەتایبەتی لەسەر کتێبەکانی نەوەوی، وە هیچ یەکێکیش لەزانایان خزمەتی مەزهەبی شافیعیان نەکردووە بەئەندازەی خزمەتی ئەو دوو ئیمامە.

✍۱. ئیمامی ڕافیعی (و٦٢٣ك)

ناوی تەواوی: ئەبولقاسم عبد الکریمی کوڕی محمدی کوڕی عبد الکریمی قەزوینیە.

شێخەکەی: فیقهی لە باوکی خۆی وەرگرتووە.

لە بەناوبانگترین قوتابیەکانی:
۱. حافیزی مونذیریە (و٦٥٦ك)، کە خاوەنی کتێبی (الترغیب والترهیب)ـە.
۲. قەزوینیە (و٦٦٥ك) کە خاوەنی کتێبی (الحاوي الصغیر)ـە.

سوبوکی لەبارەی ڕافیعیەوە دەفەرمووێ: "ڕێزو شەڕەف بۆ ئەو بەسە بەهۆی کتێبی (فتح العزیز)ەوە، چونکە بەڕاستی بەهۆیەوە بەرزبوویەوە گەیشتە چڵەپۆپەی ئاسمان و هێشتاکەش بەس نیە، لەبەرئەوەی لە هیچ یەکێک لە مەزهەبەکان لە وێنەی ئەو دانەندراون".

پاشان کتێبی موحەڕڕەڕی دانا کە قەبارەی بچووکترە لە شەڕحی کەبیر، کە مەزهەبی تێدا پوخت کردەوە.

✍۲. ئیمامی نەوەوی (و٦٧٦ك)
ناوی تەواوی: محي الدین ئەبو زەکەریا یەحیای کوڕی شەڕەفی نەوەویە.

لە شێخەکانی: تاج الدینی فەزاریە کە بەناوبانگە بەفەڕکاح، ئەمەش لەبەرئەوەبوو لاریەک هەبوو لە پێیەکانی.

لە قوتابیە بەناوبانگەکانی:
شێخ علاء الدینی کوڕی عەتتاڕە (و٧٢٤ك).

📚چەندەها دانراوی هەیە لە فیقهو حەدیس و زاراوەکانی و قەواعید و مەقاصیددا.
سەبارەت بەو خزمەتانەی کە پێشکەشی کردوون بەمەزهەب ئەمانەن:
١. روضة الطالبين، کە تێیدا شەڕحی کەبیری ڕافیعی تەهذیب کردووە.
٢. المنهاج، ئەویش لە موحەڕڕەڕی وەرگرتووەو تەهذیبی کردووە.

وەک دەشگوترێ: ئەگەر بوخاری نەبوایە ئەوە موسلیمیش نەدەهات. جا ئەو دەستەواژەیە بەو دوو شێخەش دەگوترێ ڕافیعی و نەوەوی (ئەگەر ڕافیعی نەبوایە نەوەویش نەدەهات).

کامەیان پێشخراوترە لە کاتی هەبوونی ڕاجیایی لە نێوانیاندا؟

یەکدەنگی هاوەڵان لەسەر ئەوەیە کەوا لەکاتی هەبوونی ڕاجیاییاندا ئەوە نەوەوی پێشخراوترە بەسەر ڕافیعیدا، لەبەرئەوەی شارەزایی لە فەرموودە و باڵادەستی لە فەرموودە لای نەوەوی بەهێزترە لەچاو ڕافیعیدا.

🔴 هەرکاتێ لەناو مەزهەبی شافیعیدا گوترا: شەیخان، واتە: هەردوو شێخەکان ئەوە مەبەست بە ڕافیعی و نەوەویە (رحمهما اللە).

#ماوە...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى