khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

وەڵامێکی خێرا بۆ وتەی ئەو بەڕێزە... Empty وەڵامێکی خێرا بۆ وتەی ئەو بەڕێزە...

السبت أبريل 27, 2024 1:03 pm
وەڵامێکی خێرا بۆ وتەی ئەو بەڕێزە... Img_2016

یەکێک لە سلبیاتەکانی ئەو کتێبەی پڕۆفیسۆرە ئەوەیە خوێنەری لامەزهەبیەت دڵی پێ خۆش دەبێ...وە چەواشەی نەزانەکانیش دەکات...

وەڵامێکی خێرا بۆ وتەی ئەو بەڕێزە...

یەکەم: هەموو خاوەن مەزهەبێکی فیقهی لەو چوارمەزهەبە تەڕجیحاتی وتەی ئیمامەکانی خۆیان هەیە، وەتەڕجیحاتی وتەی زاناکانی شوێنکەوتەی ئیمامەکانیشیان هەیە بۆ نموونە: مەزهەبی ئێمە شافیعیە لەناو پێشەوایانی دوایی وتەی ڕاجیح واتە پەسندی مەزهەبیان تەڕجیح کردووە کە ئەمە وتەی ڕاجیحی مەزهەبی شافیعیە، جا بەهەمان شێوە خاوەن سێ مەزهەبەکەی تریش هەروایە... بۆیە هیچ سەختیەکی تێدا نیە بۆ خەڵکی تا ئەو هەموو وتەی زانایانە بشوبهێنم بەدەریایەک نەتوانم مەلەی تێدا بکەم.

دووەم: کاتێ وتەکانی ئەو چوار مەزهەبە وەکوو دەریا دێنە پێش چاومان ئەگەر هاتوو دەستم بەردا لەیەکێک لەو مەزهەبانە، لێرەدا خۆم دەبمە موجتەهیدو خۆم تەڕجیح دەکەم...ئەمەش خاڵی گومڕایی ئەو جۆرە فیقهەیە کە ئەو بەڕێزە بانگەشەی بۆ دەکات.

سێیەم: کە دەست نەگیرا بەیەکێ لەو چوارمەزهەبە خەڵک بیرلەوە دەکاتەوە فیقهێکی نوێ بنوسرێتەوە ، بەکورتیەکەی مەزهەبێکی سەربەخۆ دابنێ و ئیعتیڕاف بەو چوار مەزهەبە نەکات، چونکە وادیارە ئەو چوارمەزهەبە بۆ ئەو سەردەمە ناگونجێن بۆیە وا پێویست دەکات فیقهێکی نوێ بنوسرێتەوە. من لەدوورووە موتابەعەی ئەو پیاوە دەکەم لەمێژە لەبازاڕی بێ مەزهەبیەتدا مەلە دەکات و تەڕجیحات دەکات خۆی وەک موجتەهیدێک نیشان دەدات لەکاتێکدا ئەهلیەتی ئەوەی نیە. بۆیە لەخوا بترسە
سەدان ساڵە کوردستان شافیعی مەزهەبەو خەڵک پەرتەوازە نەبوو هەتا دەستیان پێوە گرتبوو، بەڵام کەدەروونە نەخۆشەکان هاتن بانگەشەی بێ مەزهەبیەتیان کردو، بەگوێی خەڵکیان دادا قوڕئان و سوننەت، ئیتر خەڵکی عەوامیش فریوی خوارد. ئەو فیقهە هاتە بەرهەم کەپێی دەگوترێ فیقهی پەرتەوازەیی...وەکوو ئیمڕۆکە دەیبینین.

کە مەزهەبت لادا بەئەندازەی دکتۆرەکانی جامیعەو پڕۆفیسۆرەکان و مەلاکان مەزهەب دروست دەبێ و خەڵک سەری لێ دەشێوێ.

ئایە ئێوە چاکتان کرد یان خراپ؟

کاکە گیان چاکی مەکە با تێکنەچێ...
.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى