khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

نیەت پاکی شێخ عبد اللە هەڕشەمی (رحمە اللە) Empty نیەت پاکی شێخ عبد اللە هەڕشەمی (رحمە اللە)

السبت أبريل 27, 2024 1:07 pm
نیەت پاکی شێخ عبد اللە هەڕشەمی (رحمە اللە) Qxbkf_10

با ئەو کەلیمەش بنوسم

دەگێڕنەوە شێخی خواناس و دونیا نەویست و زانا شێخ عبد اللە کوڕی شێخ موستەفای نەقشبەندی ڕەحمەتی خوایان لێ بێ کەسێ دەنگی شێخ عبد اللە تەسجیل کردبوو لەناو نوێژەکەیدا کە پێشنوێژی دەکرد بەڕێزیان، دواتر بە شێخ عبد اللە گەیشتەوە کەفڵان کەس دەنگەکەی تەسجیل کردووە، بەشەخسی خۆی ڕۆیشت و داوای لەکەسەکە کرد کە دەنگەکەی ڕەش بکەنەوە ئەمەیە وەڕع و تەقوا.
هەندێ خەڵکی ئەم سەردەمە لەپێش نوێژیەکان پێشبڕکێ دەکەن لەدەنگ و ڕەنگ و مۆنتاجی دەنگەکانیان، پەرستشەکانیان هەمووی کەشف بووە دەبێ ڕاستەوخۆ خەڵک ئاگاداری بن. دواتر ئەوانەی کە کامیرە دادەنێن چەندە ئاگاداری حوزوری نوێژەکەو نیەت پاکیان دەبن؟
ئەوانەی کە دەچنە حەج و عومڕە چ پێویست دەکات شتەکانی خۆیان چ بەڕاستەوخۆ یاخود بەناڕاستەوخۆ بڵاو بکەنەوە؟
ئایە عیبادەت شتێکی شەخسی نیە لەنێوان خوداو بەندە؟
ئەم تەئویلە شەیتان باش فریوی داون کەدەڵێن با خەڵک سوودی لێ ببینێ، کاکەگیان بەخۆت خەریکە ببیە پردێک بۆ خەڵکەکەو دواتر دەخرێیتە دۆزەخەوە چونکە ڕیا شیرکە...خودا عەمەلی شیرکی ناوێ، دوو نیەت و سێ و هتد نابێ بەشدار بێ لە عیبادەت. ئێمە کەس تۆمەتبار ناکەین بەنیەت خراپیان بەس عیبادەتی ئەوسەردەمە بووەتە شتێکی ڕاستەوخۆ و نهێنی تێدا نەماوە ئیللا کەم نەبێ خودا ئەوانی پاراستوون.

زۆربەی مونافیقەکانی ئەم ئوممەتە قاریئەکانن. ئیمامی احمد ڕیوایەتی کردووە.

قارئ: هەم بەخوێنەر لێکدەدرێتەوە هەمیش بەقوڕئان خوێن، بەس زیاتر بەلای قوڕئان خوێندا دەڕوا واللە اعلم

ئامۆژگاریم ئەوەیە کاکە واز لەو کامیرەیە بێنن قوڕئان بۆخوا بخوێنن لەناو نوێژەکانتان.
لەیوتوبیش ناوی کوردی لەخۆتان مەنێن، هەتا عارەبەکان و خەڵکی تری دونیا لەنیەتت وابێ وا هەست بکەن کە کوردیش قوڕئان خوێنی چاکی هەیەو دەنگ خۆشیان هەیە... ماشاء اللە لەم هەموو فڵان الکوردی...

خودایە لەدووڕوویی بمان پارێزە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى