khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

چەند جۆر تەڕجیحمان هەیە؟ Empty چەند جۆر تەڕجیحمان هەیە؟

السبت أبريل 27, 2024 1:08 pm
دوو جۆر تەڕجیح هەیە
تەڕجیح لەناو چوار مەزهەبە فیقهیەکە کە ئەمە موجتەهید بڕیاڕ دەدات کەکامە مەزهەب لەم ڕایە پێکاوە یان نا بەتایبەتی ئیمامی سەرمەزهەب...ئینجا موجتەهیدە مونتەسیبەکان.
دووەم: تەڕجیح لەناو خودی وتەکانی ناو مەزهەب سەبارەت بەقەولەکانی ئیمامی سەرمەزهەب و ڕای ڕاجیحی خاوەن وەجهەکان لەناو مەزهەب.

جا ڕاستەوخۆ بچیتە سەر قوڕئان فەرموودەو لەخۆتەوە بڵێی ئەو مەزهەبە هەڵەیەو ڕاجیح ئاوایا هەڵەیە

چونکە هەر ئیمامێک لەو چوار مەزهەبە ئوصوڵی تایبەت بەخۆیان هەیە لەچۆنیەتی مامەڵە کردن لەدەقەکان، بۆ نموونە فەرموودەی موڕسەل بەقەتعی لای ئیمامی شافیعی مەقبول نیە جگە لە موڕسەلاتی سەعیدی کوڕی موسەییەب نەبێ، جا ئێستاکە تۆ بێی حەدیسێکی موڕسەل لەغەیری سەعیدی موسەییەب بهێنی و پیشانی مەزهەبی شافیعی بدەیی و بڵێی ئەوەتا بەڵگەی فەرموودە..!

ئەو کاتە ئەوانیش دەڵێن کاکە لەگوێی گایە خەوتووی جارێ تۆ لەمەزهەبی سەلەف و ڕێساو بنەماکانی زاناکانی سەلەف نەگەیشتووی باسی چیم بۆ دەکەی...

تەڕجیحی پێکەنیناوی هەندێ لەتوێژەرانی سەردەم😂

ڕەئی مەزهەبەکان دەهێنێ لەسەر مەسئەلەکە دواتر بەڕەئی خۆی دەڵێ: ڕای پەسند واللە اعلم ئاوایە"،  ئاوا نیە باوکەکەم...

هەموو دونیا خڕ ببێتەوە ناتوانێ بڵێ ڕای پەسند ئەوەیە دەست نوێژ لە خێزانی خۆت ناشکێ، چونکە بەهەموو بەڵگەکانیانەوە ناتوانن ڕووبەڕووی هەموو ئەو بەڵگە بەهێزانەی مەزهەبی شافیعی ببنەوە، ئیتر نازانم کوو کوویی تەڕجیحی کردووە...!

خودایە ڕێگای ڕاستمان لێ ون مەکە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى