khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۹) ????قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن ئیمامی ئیبن و ڕیفعە ـ ئیمامی تقي الدینی سوبوکی ـ ئیمامی ئیبن و نەقیبی میسڕی ـ ئیمامی تاج الدینی سوبوکی Empty ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۹) ????قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن ئیمامی ئیبن و ڕیفعە ـ ئیمامی تقي الدینی سوبوکی ـ ئیمامی ئیبن و نەقیبی میسڕی ـ ئیمامی تاج الدینی سوبوکی

الإثنين أبريل 29, 2024 5:20 am
????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۹) ????قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن ئیمامی ئیبن و ڕیفعە ـ ئیمامی تقي الدینی سوبوکی ـ ئیمامی ئیبن و نەقیبی میسڕی ـ ئیمامی تاج الدینی سوبوکی Kmc_2014

📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (۹)
📖قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن
ئیمامی ئیبن و ڕیفعە ـ ئیمامی تقي الدینی سوبوکی ـ ئیمامی ئیبن و نەقیبی میسڕی ـ ئیمامی تاج الدینی سوبوکی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📖 دوای ئەوەی کە هەردوو شێخەکان لە کتێبەکانیان بوونەوە ئیتر زانایانیش ڕوویان تێکردن، وە خەریکە پێداگربین لەسەرئەوەی لەدوای ئەمانە ئەوەی کەهاتووە هیچ یەکێکیان ئەوەندە سەرقاڵ نەبووە بەئەندازەی سەرقاڵبوونیان بە کتێبەکانی ئەم دوانە، بەجۆرێ کتێبی (منهاج النووي) بووە دەستاڕێک کە هەموو تێکۆشانەکانی ئەوانە بەدەوریدا بسووڕێتەوە.

👈گرینگترین خاڵی وەرچەرخانی کردەوەکانی هاوەڵان لەم قۆناغەدا بریتی بوون لەمانە:

🔸۱. دانانی ڕێساکانی فیقهی (القواعد الفقهیة)، وە هەروەها ڕێکخستنیان و پاڵفتەکردنیان و دانانی کتێب لەسەریان، ئەمەش بە ئیبن و لوەکیلەوە دەستی پێ کرد (و٧١٥ك)، کۆتاییەکەشی بەسیوطی بوو (و٩١١ك)، هەریەکێک لەمانە کتێبێکی هەیە لە قەواعیدی فیقهی بەناوی (الأشباە والنظائر).

🔹۲. دانانی بەراوردکاریەکی ڕوون و ئاشکرا لە نێوان تەڕجیحاتەکانی هەردوو شەیخەین، بەتایبەتی بۆچوونە جیاوازەکانی نەوەوی کە لە کتێبەکانیدا هاتوون لەبارەی تەڕجیحاتەوە.

🔸۳. توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بابەتە نوێیەکان (المسائل الستجدات) واتە: ڕووداوێکی نوێ دێتە ئاراوە پێویستی بە حوکمی شەڕعی هەیە.

🔻جا خاوەنانی ئەم قۆناغە پێیان دەگوترێ: "المتأخرون"، پاشینەکان یان دواییەکان.

✍۱. ئیمامی ئیبن و ریفعە (و٧١٠ك)

ناوی تەواوی: ئەبولعەباس نجم الدین احمدی کوڕی محمدی میسریە.

شێخەکەی: ئیبن و دەقیقی عیدە (و٧٠٢ك).

بەناوبانگترین قوتابیشی: تقي الدینی سوبوکیە (و٧٥٦ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی

۱. (كفاية النبيه في شرح التنبيه للشيرازي)، لەو کتێبەیدا هەمان ڕێگای ڕافیعی گرتووە، وە لەگەڵ خستنە نێوی تێکۆشانەکانی هەردوو شێخەکە، وە موناقەشەی هەردوو ئیمامیشی کردووە، وە تەعدیلات و وردەکاری و پاڵفتەی لە مەزهەبدا کردووە.

۲. (المطلب العالي في شرح وسيط الغزالي)، بەر لەتەواوکردنی ئەو کتێبە وەفاتی کرد، لەدوای خۆی ئیمامی نجم الدینی قەموولی تەواوی کرد (و٧٢٩ك).

✍۲. ئیمامی تقي الدینی سوبوکی (و٧٥٦ك)

ناوی تەواوی: شێخولئیسلام تقي الدین ئەبولحەسەن عەلی کوڕی عبد الکافی کوڕی عەلی میسریە، کە دەکاتە باوکی تاج الدینی سوبوکی (و٧٧١ك).

لە شێخەکانی: ئیبن و ریفعەیە (و٧١٠ك).

لە قوتابیەکانی: تاج الدینی کوڕیەتی (٧٧١ك)، وە ئیبن و نەقیب (و٧٦٩ك)، وە ئیسنەوی (و٧٧٢ك)، وە ئەذرەعی (و٧٨٣ك).

لەبارەیەوە گوتراوە: غەزالی سەردەم بووە، ئەمەش لەبەر زرینگی و زۆری کتێبەکانی لە سەرخستنی دیندا.

هەتا تاج الدینی کوڕی دەفەرمووێ: "گەیشتە ڕوتبەی ئیجتیهادی موتڵەق"، واتە: وەکوو چوار پێشەواکەی چوار مەزهەب.

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. (تکملة مجموع شرح المهذب للنووي).
۲. (الإبتهاج في شرح منهاج النووي)، لەدوای خۆی تاج الدینی کوڕی تەواوی کرد.

✍۳. ئیمامی ئیبن و نەقیبی میسری (و٧٦٩ك)

ناوی تەواوی: شهاب الدین ئەبولعەباس ئەحمەدی کوڕی لوئلوئی کوڕی عبد اللە ڕۆمی میسریە.

لەشێخەکانی: تقي الدینی سوبوکیە.

لە قوتابیەکانی: زین الدینی عێڕاقیە (و٨٠٦ك)، وە ئەبو زۆڕعەی عێڕاقی (و٨٢٦ك)، وە جلال الدینی مەحەللی (و٨٦٤ك).

ئیسنەوی لەبارەیەوە دەفەرمووێ: "نازانم لەناو ئەهلی عیلمدا کەسێک هەبێ بەئەندازەی ئەو سیفاتەکانی وەکوو ئەو بێ یاخود زۆرینەشیانی لە خۆگرتبێ".

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. عمدة السالك وعدة الناسك.
۲. السراج علي نكت المنهاج.

✍٤. ئیمامی تاج الدينی سوبوكی (و۷۷۱ك)

ناوی تەواوی: تاج الدین ئەبو نەصڕ عبد الوهابی کوڕی عەلی کوڕی عبد الکافی میسریە. ئەمەیان بە سوبوکی کوڕ مەشهورە، ئەوەکەی تریش بە سوبوکی باوک.

لە شێخەکانی: تقي الدینی سوبوکی باوکی خۆیەتی، وە حافیزی میززی (و٧٤٢ك)، وە حافیزی زەهەبی (و٧٤٨ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی

١. توشیح تصحیح النووي.
۲. توشیح تنبیە الشیرازي.
۳. تکملة الإبتهاج بشرح المنهاج للتقي السبكي.

#ماوە...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى