khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (١٠) ????قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن ئیمامی ئیسنەوی ـ ئیمامی ئەذڕەعی ـ ئیمامی زەرکەشی ـ ئیمامی ئیبو لمولەققین ـ ئیمامی سراج الدینی بولقینی. Empty مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (١٠) ????قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن ئیمامی ئیسنەوی ـ ئیمامی ئەذڕەعی ـ ئیمامی زەرکەشی ـ ئیمامی ئیبو لمولەققین ـ ئیمامی سراج الدینی بولقینی.

الأربعاء مايو 01, 2024 5:28 am
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (١٠) ????قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن ئیمامی ئیسنەوی ـ ئیمامی ئەذڕەعی ـ ئیمامی زەرکەشی ـ ئیمامی ئیبو لمولەققین ـ ئیمامی سراج الدینی بولقینی. Kmc_2015


📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (١٠)
📖قۆناغی چوارەم: پاڵفتەکردن
ئیمامی ئیسنەوی ـ ئیمامی ئەذڕەعی ـ ئیمامی زەرکەشی ـ ئیمامی ئیبو لمولەققین ـ ئیمامی سراج الدینی بولقینی.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

✍٥. ئیمامی ئیسنەوی (و٧٧٢ك)
ناوی تەواوی: جمال الدین، ئەبو محمد، عبد الرحیمی کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی میسریە.

شێخەکەی: تقي الدینی سوبوکیە (و٧٥٦ك).

قوتابیەکانی: ئیبو لمولەققین (و٨٠٤ك)، زەرکەشی (و٧٩٤ك)، هەتا گوتراوە زۆرترینی زاناکانی میسر قوتابی ئەو بوونە.

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:
١. المهمات في شرح الروضة والرافعي.
۲. جواهر البحرين في تناقض الحبرين.
۳. كافي المحتاج في شرح منهاج النووي، گەیشتە (کتاب المساقاة)، بەڵام بەر لەتەواو کردنی وەفاتی کرد، دواتر ئیمامی زەرکەشی کە یەکێک بوو لە قوتابیەکانی بۆی تەواو کرد.

✍٦. ئیمامی ئەذڕەعی (و٧٨٣ك).
ناوی تەواوی: شهاب الدین، ئەبو لعەباس، ئەحمەدی کوڕی حەمدانی کوڕی ئەحمەدی کوڕی عبد الواحیدی حەلەبیە، دەدرێتە پاڵ (أذرعات الشام).

لە شێخەکانی: تقي الدینی سوبوکیە (و٧٥٦ك)، وە ئیبن و نەقیب (و٧٦٩ك)، وە حافیزی میززی (و٧٤٢ك)، وە حافیزی زەهەبی (و٧٤٨ك).

لە قوتابیەکانی: ئیمامی زەرکەشیە (و٧٩٤ك)

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. التوسط والفتح بين النووي والشرح.
۲. غنية المحتاج في شرح المنهاج ـ ئەمە بچووکە.
۳. قوت المحتاج في شرح المنهاج ـ ئەمە گەورەیە.
٤. الفتاوی.

✍۷. ئیمامی زەرکەشی (و٧٩٤ك)
ناوی تەواوی: بدر الدین، ئەبو عبد اللە، محمدی کوڕی بەهادوری کوڕی عبد اللە میسریە.

لە شێخەکانی: ئیسنەویە (و٧٧٢ك)، وە ئیبن و کەثیر (و٧٧٤ك)، وە ئەذڕەعی (و٧٨٣ك)، وە بولقینی (و٨٠٥ك).

لە قوتابیەکانی: ئیمامی بیڕماوییە (و٨٣١ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:
۱. تكملة شرح الإسنوي علی المنهاج.
۲. خادم الشرح والروضة ـ كتێبێکی گەورەیە ـ بەخادیم ناسراوە، لەسەر ئوسلوبی کتێبی (التوسط)ـی ئەذرەعیە.
۳. خبایا الزوایا.

تێبینی: زەرکەشی: درانەپاڵێکە بۆ لای پیشەی زەرکەش، کە بریتیە لە جوانکردنی جلی ئاوریشم (حەریر) بە داوی زێڕو زیو، ئەم ئیشە کاتی خۆی ئیمامی زەکەرشی پێیەوە سەرقاڵ بووە کاتێ کە بچووک بووە.

✍٨. ئیمامی ئیبن و لمولەققین (و٨٠٤ك)
ناوی تەواوی: سراج الدین، ئەبو حەفص، عومەری کوڕی عەلی کوڕی ئەحمەدی میسریە.

لە شێخەکانی: تقي الدینی سوبوکیە (و٧٥٦ك)، وە ئیسنەوی (و٧٧٢ك).

لە قوتابیەکانی: ئەبو زوڕعەی عێڕاقیە (و٨٢٦ك)، وە ئیبن و حەجەری عەسقەلانی (و٨٥٢ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:
۱. عمدة المحتاج في شرح المنهاج.
۲. تحفة المحتاج في أدلة المنهاج.
۳. عجالة المحتاج إلی توجيه المنهاج.
٤. خلاصة الفتاوی علی الحاوي الصغير.
وە سێ شەڕحیشی هەیە لەسەر کتێبی (التنبیه).

✍۹. ئیمامی سراج الدینی بولقینی (و٨٠٥ك)
ناوی تەواوی: سراج الدین، ئەبو حەفص، عومەری کوڕی ڕەسلانی کوڕی نەصیری میسریە.

لە شێخەکانی: حافیزی میززیە (و٧٤٢ك)، وە حافیزی زەهەبی (و٧٤٨ك)، تقي الدینی سوبوکی (و٧٥٦ك)، وە کوڕەکانی خۆی: بدر الدینی بولقینی (و٧٩١ك)، وە جلال الدینی بولقینی (و٨٢٤ك)، وە عَلم الدینی بولقینی (و٨٦٨ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:
١. تدریب المبتدي وتهذيب المنتهي.
۲. تصحيح المنهاج.
۳. الملمات برد المهمات.
٤. الينبوع في تكملة المجموع.
٥. ترتيب كتاب الأم للشافعي.
٦. الفتاوی.

#ماوە...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى