khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

دەرخستنی نهێنیەکی ورد لە ڕابیطەی نێوان شێخ و مورید Empty دەرخستنی نهێنیەکی ورد لە ڕابیطەی نێوان شێخ و مورید

الجمعة مايو 03, 2024 11:32 am
دەرخستنی نهێنیەکی ورد لە ڕابیطەی نێوان شێخ و مورید Screen12

:
دەرخستنی نهێنیەکی ورد لە ڕابیطەی نێوان شێخ و مورید...
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
مەشهورە لەناو مرۆڤەکان جاری وا هەبووە دایک هەستی بەشتێک کردووە لە دووری ڕۆڵەکەیەوە ئەمە شتێکی حاشا هەڵنەگرە، بەهۆی ئەو پەیوەندیە ڕووحیەی کە هەیەتی لەنێوان خۆیی و ڕۆڵەکەیدا کە لەسەر ئەساسێکی خۆشەویستیە.

شێخی کامڵ لە حاڵ و مەقام حاڵی مەعنەوی سینگی وەکوو دەریا دەبێ دەتوانێ هەزارەهاو ملیۆنەها ماسی لەخۆ بگرێ، واتە: بەئەندازەی ژمارەی مرۆڤەکان پەیوەندیان بە سینگی ئەو شێخە کامڵەوە هەبێ، هەموو ئەوانەش لەسەر ئەساسی خۆشەویستی دەبێ، کامەیان خۆشەویستی زیاتر بێ زیاتر هەست بەیەکتری دەکەن، واتە: پەیوەندیەکە دوو لایەنەیە...

با شی بکەینەوە
موریدێک کە کەسێکی وای خۆش ویست کەسی خۆشویستراو یەکێ لە ئەندامەکانی جەستەی هەست بەوە دەکات بەتایبەتی ئەندامی قەلبی کە کەسێک باسی ئەو دەکات یان بیری لێ دەکاتەوە واتە: پەیوەندیەکی ڕووحی لەگەڵ بەستووە، ئەویش لەشوێنی خۆیەوە حاڵی کەسەکەی لەڕەهەندێکی جیاواز نیشان دەدرێ، جاری وا هەیە لەهەمان ڕەهەندی خۆی پێی نیشان دەدرێ واتە: کەسەکە لەکوێیەو خەریکی چییە، ئەمەش کردەیەکی ڕووحیەو ڕووح زۆر خێرایە...ئەم شی کردنەوەشمان لەسەر ئەو ئەساسە وەرگرتووە.

خۆشەویستمان دەفەرمووێ: ڕووحەکان وەکوو سەربازی ئامادەکراو وان هەریەکێ لەوان یەکتری بناسن هۆگری یەک دەبن واتە: دەکەونە قسەو باس و دڵیان بەیەک خۆش دەبێ، هەریەکێکیش لەوان یەکتری نەناسێ ئەوە لێک جیا دەبنەوە واتە: هەریەکەو بەلای خۆیدا دەڕوا. ئەم فەرموودەیە هەر چەندە زانایان باسی جیهانی بەرزەخ دەکەن کە ڕووحەکان لەوێ حاڵیان ئاوایە. بەڵام هیچ مانیعێک نیە لەوەی کە بەحاڵی زیندوویش هەروابن.

زۆری گرینگیدانی ئیمامی عومەرو خۆشەویستی ئەو بۆ سەربازە موسڵمانەکانی وڵاتی فارس وای لە ئیمامی عومەر کرد لەڕەهەندێکدا لەسەر مینبەر ئەو موسڵمانانە بیبینێ و هاوار بکات ئەی ساریە چیا چیا. ئەمە ناسینی ڕووحەکانەو سوودی ئەو خۆشەویستیەی ئیمامی عومەر دەنگەکەی نەقڵبوو بۆ وڵاتی فارس و هاوەڵەکان گوێیان لێ بوو، ئەمە صەحیحەو لەسوننەدا هاتووە.

سەدان و هەزارەها نموونە هەیە لەناو پەیڕەوانی تەسەوف و غەیری تەسەوفیش بۆ ئەو حاڵەتە، کە سوودو نەفع هەیە لەنێوان ئەو دوو کەسە کە لەسەر ئەساسێکی خۆشەویستیە...ساحیر لەسەر ئەساسێکی پیس ڕەبتی ڕووحە پیسەکەی لەگەڵ جن و شەیتانەکان دەبەستێ و شەڕیان لێ وەردەگرێ هەم بۆخۆیی و بۆ ئەو خەڵکانەی کەدەچنە لایان. ئەی چی بەئیماندارێکی پاک کە ڕەبتی لەسەر ئەساسێکی شەڕعی بێ ؟

نموونەیەکی واقیعی بێنمەوە کە لەژیانی ڕۆژانەمدا بەچاوی خۆم لەهاوڕێیەکی خۆم بینی، ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٣ لەڕۆژی هەینیدا بەپێ دەچوومە مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە هەولێر، قەدەری خوا وا ڕێککەوت کە ئەو هەینیە بچمە ئەوێ، لە جادەکە پەڕیمەوە، هاوڕێیەکی زۆر خۆشەویستم دیت کە ناوی سەربازە، ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەسەر ئەساسێکی خۆشەویستی هاوڕێی و برایەتی یەکتریمان قبووڵ کردبوو، جا لەمێژیش بوو نەمدیتبوو، کە یەکمان بینی زۆر خۆشحاڵ بووین، بەس ئەو شتێکی سەیری پێ گوتم، فەرمووی: "واللە مامۆستا پێش ئەوەی ئەتوو ببینم لەسەر ئەو جادەیە بەپێ دەهاتمە خوارەوە لە چاوەڕوانی تەکسیدا بووم بۆ چوونە بازاڕ، بەس واللە ڕووحی تۆم بینی، ئەتوو هاتیە پێشم"، بەڕاستی زۆرم لەلا سەیر بوو، بەس ئەو حادیسەیە شەڕحی فەرموودەکەی بۆ کردم، وە شەڕحی عیلاقەی ڕابیتەی شەیخ و موریدی بۆ کردم، لە کاتێکدا هەردوولامان نەشێخین نەموریدین.

ئەو تێبینیەی کە هەمە لەسەر ڕابیطە کە چەند جارێکیش شتم لەسەر نوسیوە، بەڕاشکاوی ئەوە دەڵێم: من بڕوام بەو ڕابیطەی سەرەوە هەیە کە شەڕحم کردو ئەوە ئەساسە شەڕعیەکەیەو هیچ زۆر لە موسڵمان ناکات کە دەبێ بەزۆر ڕابیطەی موڕشید بکەی، بگرە ئەو ڕابیطەیە لەناو هەموو هاوەڵان و تابیعی و ئەوانەی دوای ئەوانیش هەر هەبووە ئەدی کامە ڕابیطەیە کە لەدیندا بیدعەیەو کرایە مەنهەج و موریدی پەیوەست کرد؟

مورید پێش زیکر بیر لە هەیکەلی نوورانی شێخەکەی بکاتەوە، واتە: هیچ خەتمەو زیکرێک نیە ئیللا دەبێ سەرەتا پەیوەندی بە ڕووحی ئەو موڕشیدەوە بکات هەتا زیهنی پاک ببێتەوە لە خڵت و خاڵی دونیا ئەمە بەگوێرەی وتەی گەورەکانی ئەوانەی کەدەڵێن ئەو ڕابیطەیە دروستە.

مورید لەکاتی بەڵاو ناخۆشی ئیستیمدادو هاواری ڕووحی موڕشید بکات، ئەویش بێتە هانایەوە، ئەگەر خۆشەویستیەکەی چەند زیاتر بێ ئەوەندە ئیستیمدادەکەی بۆ بەهێزتر دەبێ.

سلبیاتی ئەو جۆرە ڕابیطەیە.
ـ مرۆڤ حەوجەو حەوصەڵەی بەردەوامی بە شێخەکەی دەبێ کە ئەگەر شێخ نەیەتە نێوان خۆیی و خودا کارەکەی بۆ نابێ، یان نوورەکەی بۆ نایێ یاخود تەزکیە نابێ، وە هتد.

جا ئەمەش هاوارکردنی قەلبیە بەو جۆرە کە
مرۆڤ داوای یارمەتی لە غەیری خوا بکات و چاوەڕێی سوود دەکات لەڕووحی موڕشیدی مردووی یاخود زیندووی...لەکاتی زیکرەکانی لەپێش زیکرەکانی هەیکەلی ڕووحانی موڕشیدی لە زیهنی حازر دەکات تا دڵ و ڕووحی نوورانی ببێت و سوود لەو ڕووحە وەربگرێ، ئەمە وا لەمورید دەکات کەبەردەوام قەلبیەن هاوار بۆ ئەو ڕووحە ببات کە تەعەللوقی قەلبی لای خوا نامێنێ و پاڵدەداتەوە سەر ئەو هەیکەلە نوورانیە کەلەزیهنیدا وێنەی بۆ کێشاوە،
ئەمەش حەڕامە، چونکە قاعیدەی شەڕعیمان هەیە هەرشتێک بەرەو مەکڕوهـ بتبات ئەویش مەکڕوهە، هەرشتێک بەرەو حەڕام بتبات ئەویش حەڕامە...جا ئەم هاوارکردنە سەردەکێشێ بۆ ئەوەی کە خودا لەبیر بکرێ و دڵ لای خوا نەمێنێ. هەروەکوو وەسفی موریدێک بۆ شێخی گەیلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێ بەوجۆرە بوو...غەوس فریادڕەسی ئاسمان و زەویە، بەخودای ئەم باوەڕە شیرکە هەتاوەکوو سەد ساڵیش لەپەنای کەعبە پەرستش بکەی.

ئەمەش بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی بابەتەکەیە: بۆ نموونە هاوەڵان کە لەگەڵ سەروەرمان بوون دەچوونەوە سەر حاڵ و باری خۆیان ناو ماڵیان...هەر لەفیکری خوداو سەروەردابوون...بەڵام ڕۆژێ لەڕۆژان ئەو نازدارە...پێی نەفەرموون من لەنێوان خۆتان و خواتان دابنێن لەکاتی زیکرەکانتان، یاخود بیکاتە واجب لەسەریان، لەکاتێکدا ئەوان حەتمەن لائیڕادیەن فیکریان هەربۆ سەروەرمان چووە لەکاتی زیکرەکانیان

بۆ نموونە ژیاننامەی وەلیەک دەخوێندرێتەوە ئەمە ڕابیتەیەو هیچ کێشەیەکی تێدا نیە...

بۆ نموونە سەڵەوات لێدان ڕابیتەیە لەنێوان سەروەرمان و خوداو کەسی خوێنەر هیچ کێشەی تێدانیەو فەرمانی خوداو فروستادەکەیەتی...بەڵام بۆ نموونە ئامادەکردنی حوزوری سەروەرمان لەپێش هەموو زیکرێک...لەنێوان خۆمان و خوادا، وە کردنە واجب بەسەر خەڵکیدا هیچ بەڵگەیەکمان بەدەستەوە نیە تابیکەین...جا ئەگەر بۆ سەروەرمان ئەو ڕابیتەیەمان نەکرد لەپێش هەموو زیکرێک بۆ غەیری ئەو ئەولاترە کە نەکرێ.

ئەو جۆرە ڕابیطەیە مامۆستای بوطی و باوکی مامۆستای بوطیش پێیان دروست نیە.

خۆشەویستی هەر هەبووە لەنێوان موریدو شێخ، شێخ وەسیلەیەک بووە بۆ گەیشتنی مورید بەخوا نەک بکرێتە خواو مەبەستی گشتی و، خوا لەبیر بکرێ، هەموو دڵ بدرێتە ئەو لەبری خوا.

خودایە بەتەوحیدو خۆشەویستیەوە بمان ژیێنەو لەسەریشی بمان مرێنە.

باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى