khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

بە چ ڕێسایەک دەزانی کۆنکان و شەتڕەنج و دۆمینەو وێنەی ئەوانیش حەڕامن یان ناپەسند (مەکروهـ)؟ Empty بە چ ڕێسایەک دەزانی کۆنکان و شەتڕەنج و دۆمینەو وێنەی ئەوانیش حەڕامن یان ناپەسند (مەکروهـ)؟

الجمعة مايو 03, 2024 7:59 pm
بە چ ڕێسایەک دەزانی کۆنکان و شەتڕەنج و دۆمینەو وێنەی ئەوانیش حەڕامن یان ناپەسند (مەکروهـ)؟

هەر گەمە کردنێک وەکوو تاوڵەی بی بەگۆترەو خەملاندن بێ بۆ نموونە وەکوو دۆمینە کە خەملاندن و لەگۆترەیە ئەوە حەڕامە کردنی هەرچەندە هیچ ماڵێکیشی لەسەر وەرنەگیرێ، کابرای گەمەکەر پێی فاسق دەبێ و شاهێدیشی لێ وەرناگیرێ، بەڵام ئەگەر وەکوو شەتڕەنجی بەلێکدانەوەو بیرکردنەوەبێ وەکوو دامەو سێڕێچاکانەو نۆڕێچکانە ئەوە حەڕام نیە، بەڵکوو مەکروهە ناپەسندە، چونکە بیری مرۆڤ بەهێز دەکات بۆ جەنگ، بەڵام بەمەرجێک ئەو گەمانە لەسەر ڕێگاو چایخانان و لەبەرچاوی خەڵکی نەکات، چونکە مروئەتی لە دەست دەچێ، جا لەبەر لەدەستچوونی مروئەتی شاهێدی لێ وەرناگیرێ، وە ئەگەر شتی لەسەر وەربگرێ ئەوە دەبێتە قوماڕ

ئیمامی هەرتەلی..

ڕێسای زەبت لەمەزهەبی شافیعی بۆ گەمەو یاریەکان بریتین لەم دوانە
۱. گۆترەو خەملاندن. (وەکوو تاوڵەو کۆنکان و وێنەی ئەمانەش) ئەوەی بێتە ناو ئەوڕێسایەوە ئەوە کردنی حەڕامە.
۲. لێکدانەوەو بیرلێ کردنەوە (وەکوو شەتڕەنج)، ئەوەی بێتە ناو ئەو ڕێسایەوە ئەوە مەکڕوهە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى