khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مردوو دەبیستێ ئەگەر خوا ئیڕادە بکات...ئەمەش بەڵگەکان Empty مردوو دەبیستێ ئەگەر خوا ئیڕادە بکات...ئەمەش بەڵگەکان

الجمعة مايو 03, 2024 11:28 pm
مردوو دەبیستێ ئەگەر خوا ئیڕادە بکات...ئەمەش بەڵگەکان

1- مردوو پاش ناشتنی دەنگی زیندووەکانی دەوروبەری دەبیسێ هەروەکو پێغەمبەری خۆشەویست دەفەرموێSadإن الميت ليسمع قرع نعال المشيعين..)رواه البخاري
واتە:مردوو دەنگی نەعلی خەڵکەکە دەبیسێ کە ئامادەی ناشتنەکەی بوونە.
ئەم فەرموودەش ئەوە ناگەیەنێ کە مردوو تەنها دەنگی نەعلی ئەو خەڵکە دەبیسێ و قسەکانیان نابیسێ بەڵکو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە قسە کانیان بە ئەولا تر دەبیستێ.
2- عن عمربن العاص رضي الله عنه قال:إذا دفنتموني فأقيموا حول قبري قدر ماتنحر جزور ويقسم لحمها حتی أستأنس بكم وأعلم ماذا أراجع به رسل ربي)رواه مسلم (121).
واتە: گەورەمان عەمری کوڕی عاس پێش مردنی فەرمووی:ئەگەر ناشتمتان بەدەوری قەبرەکەمدا دانیشن بە ئەندازەی سەربڕینی ووشترێک و دابەشکردنی گۆشتەکەی بۆ ئەوەی دڵم پێتان بکرێتەوە و بزانم چۆن وەڵامی فریشتەکان بدەمەوە.
لەم فەرموودەیەشدا دەر ئەکەوێ کە مردوو زۆر بەباشی ئاگای لەزیندووەکانی دەوروبەری قەبرەکەی هەیەو زۆریش پێویستی بە مانەوەی خەڵکەکەیە کە بەدەوری قەبرەکەیدا  بمێننەوە ، بۆ ئەوەی هەست بە غەریبی نەکا و وەڵامدانەوەی بۆ ئاسان ببێ .
3_ وما من رجُلٍ يمرُّ بقبرِ الرَّجلِ كانَ يعرفُهُ في الدُّنيا فيسلِّمُ عليْهِ إلَّا ردَّ اللَّهُ عليْهِ روحَهُ حتَّى يردَّ عليْهِ السَّلامَ...رواە ابن عبد البر.

هەر پیاوێک بەلای گۆڕی هاوڕێکەی دابڕوات کەلەدونیا ئەیناسی، وە سەلامی لێ بکات ئیللا خوای گەورە ڕووحەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەتاوەکوو وەڵامی سەلامەکەی بداتەوە. بەلەفزی تریش هاتووە. شەوکانی و ئیبن و تەیمیە بەصەحیحیان داناوە...

4_ دواتر ئایەتی ان اللە یسمع من یشاء وما انت بمسمع من في القبور...لێرەدا خودا کردیتیە بەڵگە کە ویستی لەسەر کێ بێ وای لێ دەکات کە دەنگەکان ببیستێ، بەدەنگ خستنی مردووەکان بەدەست هیچ کەسێک و خودی سەروەرمان نیە...تەفسیری ئایەتەکە ڕوونەو وە حەمل دەکرێتە سەر سوننە...
5_ بەڵگەی پێنجەم کاتێ لە بەدر کافرەکانی قوڕەیش مردن و شاردرانەوە لەناو بیرەکان، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چووە سەر بیرەکان و یەک یەک ناوی سەرانی قوڕەیشی هیناو کە وادەی خوا هات، حەزرەتی عومەر بەجواب هات کە ئەو لاشە بۆگەنانە نابیستن، سەروەرمان فەرمووی: ئەی عومەر ئێوە باشتر گوێتان لەمن نیە لەچاو ئەوان...واتە: ئەوان لەئێوە باشتر گوێیان لە منە.

سوودم لە پۆستێکی مەلا هاوار شافیعی وەرگرت، ئەویش دوو فەرموودەکەی سەرەتام لەوەوە نەقڵ کرد باقی ئەوەکەی تر ئیزافاتی بەندەیە...

هەموو ئەو شتانەم بۆ ئەوە نەهێناوە تا بیشەڕعێنم بۆ کەسانێک تا بچن داوا لەگۆڕی پیاوچاکان بکەن، نەخێر، ئەمە ڕەددی ئەوانەن کە نەفی کوللی دەکەن لە نەبیستنی مردووەکان بۆ زیندووەکان.

باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى