khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (١٢) کۆتایی ????قۆناغی شەشەم: فەتوادان قازی زەکەریای ئەنساری ـ ئیمامی ئیبن و حەجەری هەیتەمی ـ ئیمامی خەطیبی شەڕبینی ـ ئیمامی شمس الدینی ڕەملی Empty مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (١٢) کۆتایی ????قۆناغی شەشەم: فەتوادان قازی زەکەریای ئەنساری ـ ئیمامی ئیبن و حەجەری هەیتەمی ـ ئیمامی خەطیبی شەڕبینی ـ ئیمامی شمس الدینی ڕەملی

الأحد مايو 05, 2024 11:16 pm
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (١٢) کۆتایی ????قۆناغی شەشەم: فەتوادان قازی زەکەریای ئەنساری ـ ئیمامی ئیبن و حەجەری هەیتەمی ـ ئیمامی خەطیبی شەڕبینی ـ ئیمامی شمس الدینی ڕەملی Kmc_2016

📚خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی📚:
📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (١٢) کۆتایی
📖قۆناغی شەشەم: فەتوادان
قازی زەکەریای ئەنساری ـ ئیمامی ئیبن و حەجەری هەیتەمی ـ ئیمامی خەطیبی شەڕبینی ـ ئیمامی شمس الدینی ڕەملی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹نزیکەی دوو سەدە تێپەڕی و زاناکانیش لەسەر هەمان مەنهەج دەڕۆن، کە سەدەی بەراوردکردنە لە نێوان کردەوەکانی هەردوو شێخەکان (ڕافیعی و نەوەوی)، وە توێژینەوەش لە پرسە نوێیەکان، بەجۆرێ وای لێ هات کە هەڵێنجانەکان زۆر بوون و بۆچوونەکانیش جیاوازبوون، ئیتر شێخولئیسلام زەکەریای ئەنساری بەدەمەوە هات و لە هەمبەری وەستا بۆ دەرخستنی صەحیح و زەعیف لەناو ئەم هەموو بۆچوونانەو هەڵێنجانانەدا، هەتا وای لێ هات شێخ زەکەریا بووە هەڵگری ئاڵای فەتوادان لە مەزهەبدا، ئەم قۆناغە پێی دەگوترێ: قوتابخانەی شێخولئیسلام، چونکە هاوەڵانی ئەو قۆناغە قوتابیەکانی ئەون، ئەوانیش هەمان ڕێگای شێخولئیسلامیان گرتەبەر لە ئیجتیهادو تەڕجیح داندا، ئەگەرچی لە هەندێ جوزئیاتدا پێچەوانەی ئەویان کردووە.

✍١. شێخولئیسلام زەکەریای ئەنساری (و٩٢٦ك)

ناوی تەواوی: زین الدین، ئەبو یەحیا، زەکەریای کوڕی محمدی کوڕی ئەحمەدی زەکەریای میسریە.

🔺لە شێخەکانی: ئیبن و حەجەری عەسقەلانییە (و٨٥٢ك)، وە مەحللی (و٨٦٤ك).

🔻لە قوتابیەکانی: شهاب الدینی ڕەملی (و٩٥٧ك)، وە هەیتەمی (و٩٧٣ك)، وە شەربینی (و٩٧٧ك)، وە شەمس الدینی ڕەملی (و١٠٠٤ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. منهج الطلاب في إختصار المنهاج.
٢. فتح الوهاب بشرح منهج الطلاب.
۳. تحریر تنقیح اللباب.
٤. تحفة الطلاب بشرح تحرير تنقيح اللباب.
٥. أسنی المطالب في شرح روض الطالب.
٦. الغرر البهية في شرح البهجة الوردية في نظم الحاوي الصغير لابن الوردي الجد (و۷٤۹ك).

✍۲. ئیمامی ئیبن و حەجەری هەیتەمی (و٩٧٤ك)

ناوی تەواوی: شهاب الدین، ئەبولعەبباس، ئەحمەدی کوڕی محمدی کوڕی عەلی کوڕی حەجەری میسرییە.

🔺لە شێخەکانی: زەکەریای ئەنساری (و٩٢٦ك)، وە شهاب الدینی ڕەملی (و٩٥٧ك).

🔻لە قوتابیەکانی: ئیبن و قاسمی عەببادی (و٩٩٤ك) کە خاوەنی حاشیەی سەر توحفەیە، وە میلیباری (و١٠٢٨ك) خاوەنی (فتح المعین)، وە نوری زەییادی (و١٠٢٤ك).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:
۱. تحفة المحتاج بشرح المنهاج.
۲. المنهج القويم بشرح المقدمة الحضرمية. وە دوو شەڕحیشی هەیە (الکبیر) وە (الصغیر) لەسەر ئیڕشادی ئیبنولموقری.
٣. فتح الجواد بشرح الإرشاد، ئەمە بچووکە.
٤. الإمداد بشرح الإرشاد، ئەمە گەورەیە.
٥. حاشية علی مناسك النووي.

✍۳. ئیمامی خەطیبی شەربینی (و٩٧٧ك)

ناوی تەواوی: شمس الدین، ئەلخەطیب، محمدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی محمدی میسرییە.

🔺لە شێخەکانی: زەکەریای ئەنساری (و٩٢٦ك)، وە شهاب الدینی ڕەملی (و٩٥٧ك)، وە بەڕلیسی کە مەشهورە بە عومەیڕە (و٩٥٧ك).

🔻(دانەر زیکری قوتابیەکانی نەکردووە).

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. مغني المحتاج في شرح المنهاج.
۲. الإقناع في شرح أبي شجاع.
۳. شرح التنبيه.
٤. شرح البهجة لابن الوردي.
٥. سێ کتێب لە (مناسك الحج) گەورەو ناوەندو بچووک.

✍٤. شمس الدینی ڕەملی (و١٠٠٤ك)

ناوی تەواوی: شمس الدین، محمدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەمزەی میسرییە.

🔺لە شێخەکانی: ئیبن و قاسمی عەببادی (و٩٩٤ك)، وە نوری زەییادی (و١٠٠٢٤ك)، وە قەلیوبی (و١٠٦٩ك) خاوەنی حاشییەیە لەسەر شەڕحی مەحەللی، وە خەطیبی شەربینی لە وانەکانی قەلیوبی ئامادەدەبوو.

🔻لێرەش هەروا

📚لە کتێبە فیقهیەکانی:

١. نهاية المحتاج في شرح المنهاج.
۲. غاية البيان بشرح زبد ابن رسلان (و۸٤٤ك).
۳. شرح البهجة الوردية.
٤. حاشية علی مناسك الحج.
٥. حاشية علی العباب للمزجد.
٦. حاشية علی تحفة الطلاب.

🔹واقیعی فیقهی شافیعی لە کاتی ئێستادا🔸

نزیکەی پێنچ سەد ساڵ تێپەڕی و بۆ فەتوای مەزهەبی شافیعی پشت بەستراوە بەو چوار زانایە (شێخولئیسلام و سێ قوتابیەکەی)، ئەگەرچی خاوەن ئەو حاشیانەی کە لەدوای ئەوانەوە هاتوون هەندێ ئیعتیڕازاتیان لەسەریان هەبووە بەڵام ئەوە وای نەکردووە کە فەتوا لە نێو ئەو چوارانە دەربچێ هەتا ئیمڕۆکەمان.

(ئێمە) ئێستاکە لە سەدەی تەکنەلۆژیای نوێین، گۆڕانکاریەکانیش زۆرن، زانستیش لە هەموو بوارەکانی ژیان پێشکەوتووە، لە ڕووی پزیشکی و ئابوری و ئەندازیاری...، جا پرسگەلێکی نوێ سەریان هەڵداوە بەجۆرێ کە ئەو پرسانە نەهاتووەتە پێش ئەو زانایانەی پێشووتر، لە کاتێکدا وا لە زاناش دەکات کە حوکمەکانی بۆ دەربخات، هەروەها هەندێ بابەتی کۆنیش هەنە پێویستی بە دووبارە تێڕامان هەیە؛ چ بەگۆڕینی حوکمەکەی بێ یاخود بە گۆڕینی دەستەواژەی لەفزەکەی بێ لە نوێوە ئەمەش بۆ نزیکخستنەوەیان لە زیهنەکاندا، خەڵکیش بەرامبەر ئەو واقیعە بوونە سێ چین:

🔸ـ چینێکیان بانگەشەی ئیجتیهاد دەکەن لەگەڵ پشت نەبستنیش بەوەی کە ئەوانەی لە ڕابووردوودا (زاناکان) نوسیویانە، ئەمەش بەهۆکاری کۆمەڵە بانگەشەیەکی جیاواز (کە دەیکەن).

🔹ـ چینێکیش دەستیان گرت بەوانەی کە لە ڕابووردوودا نوسراون، وە دەمارگیریان کرد بۆیان هەتا بۆ عاداتەکانیشیان بۆ هەرکەسێک کە پێچەوانەی ئەوان بکات.

🔸ـ چینێکیش درکیان بەوەزعەکەو داخوازیەکانی کرد، وە درکیان بە بەرپرسیاریەتەکە کرد بەرامبەری، وایان کرد کە هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئەوانەی کە ڕابووردوون بیکەنە بنچینەو بیناغە، پاشان پرسە نوێیەکانیان لەسەری بونیات نا ئەمەش بەگوێرەی مەنهەجەکانیان.

جا لەو بوارەدا هەوڵ و تێکۆشانێکی چاک و موباڕەک دەرکەوتن وەکوو (کتاب المعتمد، والفقه المنهجي)، ئیللا ئەوە نەبێ ئەمانەش بەگوێرەی حاجەت نین، چونکە کێشە هەر بەردەوامەو لەپێ وەستاوەو داوای پیاوانێک دەکات کە حەلیان بکات.

📨ئەمەش پەیامێکە پێشکەشی دەکەم بۆ ئەو کەسەی کە خودا پشتیوانی لێ دەکات بۆ بەدەمهاتنەوەی بۆ ئەو مەقامە، وە ئەوەش دڵنیا دەکەینەوە بۆی (ناتوانێ شتێکی نوێ بێنێتە ئاراوە ئیللا کەسێ نەبێ کە ئیتقانی ئەو زانستەی ڕابووردووی کردبێ).

🤲خوای گەورە لەدوای هەموو خواستەکانەوەیە لە وتەو کردەوەکاندا، وله الحمد في البدء والختام، وعلی نبيه الكريم الصلاة والسلام، ورحماته علی سلفنا الكرام.

۲/ذو الحجة/۱٤۳٦، الموافق ۱٥/ ۹/ ۲۰۱٥
شێخ عبد اللە ئەڕغەوانی.

الحمدللە بەندەش لە وەرگێڕان و پوختەکردنی ئەو ریسالەیە بووەوە لە
٢٦/شوال/١٤٤٥، بەرامبەر ٥/ ٥/ ٢٠٢٤

باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
مواضيع مماثلة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى