فەرموودەناسی
الخميس أبريل 28, 2022 9:12 pm
فەرموودەناسی یان زانستی فەرموودە (بە عەرەبی: علم الحدیث، زانستی حەدیس) ئەو زانستەیە کە گرنگی بە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام دەدات. فەرموودەکان بەپێی بەهێزی و لاوازی یان دروستی و هەڵبەستراو جیادەکاتەوە. بنەمای جیاکردنەوەی فەرموودەکان بەپێی یاسا، باری دەروونی، زیرەکی و ڕاستگۆیی ئەو کەسەیە کە فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە.
مێژوو و سەرەتای ڕێسا و یاساکاندەستکاری
سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمامی شافعی لەهەردوو کتێبی (الرسالة، والأم). پاش ئەویش ئیمامی موسلیم لە کتێبەکەیدا هەندێک یاسای باسکردووە. پاش ئەویش ئیمامی ئەبو داودی سەجستانی و دوای ئەویش ئیمامی ترمزی. چەندین زانای تر نووسراوی تایبەت بەم زانستە نووسیوەتەوە.
کتێبە تایبەتەکانی زانستەکەدەستکاری
لەساڵانی نیوەی یەکەمی سەدەی چوارەمی کۆچی یەکەم کتێبی تایبەت بەڕێسا و زاراوەکانی ئەو زانستە نووسرایەوە.
یەکەم کتێب بەناوی (المحدث الفاصل بين الراوي و الواعي) لەنووسینی (القاضي أبو محمد الحسن بن عبدالرحمن بن خلاد الرامهرمزي) قازی موحەممەدە لحەسەنی عەندولڕەحمانی رامەهورموزییە، زۆرێک لەبابەتەکانی تێدایە بەڵام گشتگر نیە.ئیمامی حاکمی نەیسابووری کتێبێکی دانا و تێیدا باسی پەنجا جۆر زاراوەی فەرموودەی کرد و ناوی (معرفة علوم الحديث) بوو.ئەبو بەکر ئەحمەد عەلی ثابت کەناسراوە خەتیب بەغدادی کتێبێکی دانا بەناوی (الكفاية في علم الحديث) و دواتر کتێبێکی تری دانا لەسەر ئادابی ئەو کەسانەی کە فەرموودە دەگێڕنەوە بەناوی (الجامع لآداب الشيخ و السامع).کوردی کوردستان تەقیەدین ئەبو عەمرو سەڵاحەدین عەبدولڕەحمان عوسمان کوردی شارەزووری شافعی کتێبێکی نووسی بەناوی (علوم الحديث) و دواتر بە (مقدمة إبن صلاح) ناوی دەرکرد.چەندین زانای تر هەستاون بەکورتکردنەوەی کتێبەکەی ئیبن سەڵاحی شارەزووری و لەوانە حافزی عێراقی هەستاوە کردوویەتی بەهۆنراوە و شتی تریشی بۆ زیادکردووە و بە (ألفية العراقي) ناوی دەرکردووە.لەساڵانی سەدەی یانزدەیەمی کۆچیدا عومەر موحەممەد بەیقوونی هۆنراوەیەکی کورتی لەسەر زانستی فەرموودە دانا و بە (متن المنظومة البيقونية) دانا.ئەمجەد موحەممەد زاهید شێخ موحەممەد کەدانشتووی شاری دەربەندیخانە هۆنراوەیەکی کوردی لەسەر زانستەکە نووسیوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە: کتێبی (فەرموودەناسی ڕوونکردنەوەیەکی بەسوودە لەسەر (هۆنراوەی بەیقوونی) لەزانستی فەرموودە) لە نووسینی (ئەمجەد موحەممەد زاهید شێخ موحەممەد)

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى