پێغەمبەر ﷺَ جل و بەرگى كوردي وەردەگرێ
الثلاثاء مايو 10, 2022 1:18 pm
[ پێغەمبەر ﷺَ جل و بەرگى كوردي وەردەگرێ ]
[عن عائِشَةَ-رضى الله عنها- صَلَّى رَسُولُ اللهِﷺَفِى خَمِيصَةٍ لَهَا أَعْلاَمٌ، فَقالَﷺَ: شَغَلَتْنِي أَعْلاَمُ هَذِهِ، اِذْهَبُوا بِهَا إِلَى أَبِى جَهْمٍ وَأْتُونِي بِإِنْبِجانِيَّتِهِ -وَفِى رِوايَةٍ عَنْها:- وَأَخَذَ كُرْدِيّاً كانَ ِلأَبِى جَهْمٍ، فَقِيلَ: يا رَسُولَ اللهِ اَلْخَمِيصَةُ كانَتْ خَيْراً مِنَ الْكُرْدِيِّ]حديث حسن رواه أبوداود فى باب النظر فى الصلاة، وشطرةالأول فى البخاري ومسلم، پێغەمبەر ﷺَ نوێژى كرد و پەشتەماڵێكى ڕەنگاوڕەنگى لەبەردا بوو، جا فەرمووى: ڕەنگاوڕەنگى ئەم پەشتەماڵە سەرقاڵى كردم و بيرى لە نوێژ لادام، پەشتەماڵەكە بۆ (أبِى جَهْم) ببەنەوەو پەشتەماڵە سادەكەيم بۆ بێنن. جا-كە پێغەمبەر ﷺَ پەشتەماڵەكەى بۆ ناردەوە- پەشتەماڵێكى كوردى (أبِى جَهْم)ـى وەرگرت، جا گوترا: ئەى پێغەمبەری خوا پەشتەماڵە ڕەنگاوڕەنگەكە لە كورديەكە باشتر بوو. واتە : قوماشەكەى باشتر بوو.
جا لە (عَوْن الْمَعْبُود) لە شەرحی حەديسەكەدا فەرموويەتى: پەشتەماڵێكى كوردى وەرگرت.
هەروەها لە حەديسێكى (صحيح)ــدا هاتووە : پێغەمبەر ﷺَ شەرواڵى كڕيوە [عَنْ سُوَيْد بنِ قَيْسرَضِيَ اللهُ عنهُ:...جاءَنا رَسُولُ اللهِﷺَفَساوَمَنَا سَراوِيلَ فَبِعْنَاهُ وَثَمَّ رَجُلٌ يَزِنُ بِاْلأَجْرِ فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللهh: زِنْ وَأَرْجِحْ]رواە أصحاب السنن بسند صحيح، پێغەمبەر ﷺَ هاتە لامان مامەڵەى شەرواڵێكى لەگەڵ كردين، ئێمەش پێمان فرۆشت و پێغەمبەر ﷺَ بە پارەدەرەكەى فەرموو: پارەكەى بۆ بكێشەو زيادەشى بدێ .
جا ئيمامى (القسطلاني) فەرموويەتى: (سِرْوال) فارسیيەو كراوەتە عەڕەبى، لە زمانێكدا پێى دەگوترێ : (الشَّرْوال)شەرواڵ . (إرشادالساري لشرح صحيح البخاري) ب(3) ل(109).
لە حەديسێكى تردا حەزرەتى (أبى هُرَيرة)رَضِيَ اللهُ عنهُ فەرموويەتى : [لەگەڵ پێغەمبەر ﷺَ چومە بازار ، پێغەمبەر ﷺَ شەرواڵێكى كڕى بە چوار ديرهەم، گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا تۆ شەرواڵ دەبەر دەكەى ؟! پێغەمبەر ﷺَ فەرمووى: بەڵێ ، لە سەفەر و لە ماڵەوە بە شەو و بە ڕۆژ ، چونكە من فەرمانم پێكراوە : باش خۆم دابپۆشم]. (أبو يعلي والطبراني بسند ضعيف) گێڕاويەتيانەوە .
جا ئاشكرايە بۆيێ پێغەمبەر ﷺَ شەرواڵى كڕيوە تاكو دەبەرى بكا، چونكە بە ئيزنى پێغەمبەر ﷺَ لەو سەردەمدا شەرواڵيان دەبەر دەكرد.
(فتح الباري) ب(1) ل(626)، ب(10) ل(336).
(مێرگ و گوڵزاری بەهار بۆ گەشتیارانی
ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار ﷺَ)
دانراوی :مامۆستا عبداللە هەرتەلی ( رحمەاللە)
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى