khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 124
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

ئەوانەی کە دایک و باوکی سەروەرمان بەجەهلەوە کافر دەکەن.  Empty ئەوانەی کە دایک و باوکی سەروەرمان بەجەهلەوە کافر دەکەن.

الأربعاء مايو 18, 2022 9:38 pm
ئەوانەی کە دایک و باوکی سەروەرمان بەجەهلەوە کافر دەکەن.  Fb_img16

ئەوانەی کە دایک و باوکی سەروەرمان بەجەهلەوە کافر دەکەن.
پرسیار؟
باوکی غەزالی
ئەو ئەعڕابیەی کە پرسیاری لەسەروەرمان کرد (باوکم لەکوێیە؟ ئەویش فەرمووی: باوکی من و تۆ لەناو ئاگردان..)، ئایە باوکی ئەعڕابییەکە ئەهلی فەترەیە؟ یاخود گەیشتووە بە خۆشەویستمان و ئیمانی پێ نەهێناوەو دواتر مردووە؟

وەڵام:
مامۆستا نافع گرتکی

سەرەتا بزانە:
1. ئەم فەرموودەیە لای پێشەوا موسلیم حالی موقارەنەی بۆ نەکرایە.

2. ئەم فەرموودەیە یان بە کورتی ڕیوایەت کراوە یانیش بە مانا، چونکە لەفزێکی تری هەیە ئەویش کاتێک ئەعڕابیەکە لێی دەپرسێ : اين ابوك، باوکت لەکوێیە؟ پێغەمبەریش ـ صلی اللە علیە وسلم، وەلامی دەداتەوە : حيثما مررت بقبر كافر فبشره بالنار ثم اسلم الرجل... الخ. هەرکاتێ بەلای گۆڕی کافرێکدا ڕۆیشتی ئەوە موژدەی بدێ بەئاگری دۆزەخ، پاشان پیاوەکە موسڵمان بوو... هتد.. فەرموودە.

3. ئەم لەفزە لەوانەیە لایەق تر بێت بەم فەرمودەیە هەر چەندە مەشهور نییە وەک ئەوەی خۆی.

4. پاشان حەممادی کوری سەلەمە لەو زەخمانە نییە کە بەڕەهایی تەوثیق بکرێ بەلکوو فەرموودەکانی مەراتیبە پلە پلەیە... هتد.

5. ئەممان بابی ئەعڕابیەکە ئەوە چەند ڕایەکی تێدایە:
_ هەندێک دەڵێن: ئەهلی فەترەیە، لە ئەهلی جاهیلیەتە.
_ هەندێکی تریش دەڵێن: جووە یان ئەهلی کیتابە.
_ هەندێکی تریش دەلێن: کافر بووە یان لەسەر کوفر مردووە... هتد.

6. ئەهلی فەترەش سێ جۆرە:
_ جۆرێکیان بە زیرەکی خۆیان پاش گەڕانێکی زۆر گەیشتوونەتە یەک خوا پەرستیەکی زۆر..
_ جۆرێکی تر هەن قەزیەکەیان پێنەگەیشتووە و بۆیان ڕوون نەکراوەتەوە.
_جۆرێکی تر هەن کە ئیشیان کردووە لەسەر گۆڕینی دینەکە و برەویان داوە بەبت پەرستی و شتی تر، واتە: دینەکەیان گۆڕی.

7. جا باوکی ئەعڕابیەکە دیار نییە سەڕاحەتەن، بەڵام خودی ووشەی ئەعڕابی دەلالەتێکی زۆر گرینگی تێدایە، بەڵکوو ئەگەر ئەعڕابی نەبوایە هەر یەکێکی تر بوایە ئاوا جواب نەدەداوە.

8. پاشان سەیری تەسەڕڕوفی فەرموودەناسەکان بکە لە باری تەبویبەکان بزانە کێ نوسیویەتی: باب كفر أبوي النبي او اب النبي ــ صلى الله عليه وسلم، و أنه في النار... هەر لە 100هیجری تا 450 هیجری.

9. ئینجا لەسەر ووشەی (واباک فی النار)یش کێشە هەیە، چونکە هەندێک دەلێن: مەبەستی مامیەتی، یان باپیریەتی، یان هەندێکی تریش دەلێن: مەبەستی بابی خۆیەتی بەڵام ئەو کات نەیزانیبوو کە ناجییە (ڕزگاربووە) پاشان زانی.... هتد.

10. بابەتی لێنەگەڕانی اللە لە بۆ پێغەمبەر ــ صلی اللە علیە وسلم، کە نەچێتە سەر گۆڕی دایک و باوکی لەبەر ئەوە نییە کە کافرن بەڵکوو لەبەر ئەوەیە کە نەبێتە سووننەت هەرچی هەبێ بچێتە سەر قەبری دایک و باوکی خۆی کە وەختی خۆی لە جاهیلیەتدا مردوون.

11.ئەممان ئیستغفاری پێغەمبەر ــ صلى الله عليه وسلم، کاتێک اللە ئیزنیدا ئیستیغفاری بۆ بکات پێ دەچێ تایبەت بوو بێت بە پێغەمبەری خوا ــ صلی اللە علیە وسلم، نەوەک گشتی بێت، لەوانەشە گشتی بێت بەلام لێرە کەس لە هاوەڵان نابینێتەوە کە وای کردبێ تەنها پێغەمبەر نەبێت ـ صلی اللە علیە وسلم.

12. وا چاکە ئەم بابەتە نەکرێتەوە، چونکە پێغەمبەری خوا ــ صلى الله عليه وسلم، پێ عاجز دەبێت، واللە تعالاش بەموتڵەقی ئەزیەتدانی پێغەمبەری بە لەعنەت بەستووەتەوە هەر وەک دەفەرمووێت لە قورئانی پیرۆزدا: {إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا} [الأحزاب : 57]. واتە: ئەوانەی کە ئەزیەتی خواو پێغەمبەری خوا دەدەن صلی اللە علیە وسلم، ئەوە لەعنەتی خوایان لەسەرە لەدونیاو دواڕۆژ، وە سزایەکی بەئێش و ئازاریشی بۆ ئامادەکردوون.
ئەمەش کافییە بۆ ئەو کەسەی کە ئەلیفێکی بەس بێت. واللە اعلم
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى