khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 106
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

تەدلیس چییە؟ بەشی دووەم Empty تەدلیس چییە؟ بەشی دووەم

الخميس مايو 19, 2022 11:37 am
تەدلیس چییە؟ بەشی دووەم Captur15

تەدلیس چییە؟
بەشی دووەم
ن. مامۆستا نافع عبد اللە گرتکی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حوکمی تەدلیس: سێ حوکممان هەیە بۆ تەدلیس:

١. موباح: بریتیە لەو تەدلیسەی کە مەبەستی ساقیت کردنی واسیتەکەی نییە یان مەبەستی زیاد کردنی فەرموودە و سەنەدەکان نییە یان مەبەستی ئەوە نییە بڵێتن شێخم زۆرە بەم تەدلیسە، بەڵکوو مەبەستی گەیاندنی فەرموودەیە، ئەم جۆرەش تەنها لە نێوان هاوەڵاندا هەیە، کە پاشان پێی گوترا ئێرسالی صحابي وەک ابن عەبباس کە نزیکەی 20 تا 40 فەرمودەی هەیە بە سەماع (بیستن) بەڵام ئێستا نزیکەی 1600 فەرموودەی هەیە، ئەمە بۆ؟ ئەمە لەبەر ئەوەی درۆ و خۆ دزینەوە و فرت و فێڵ لە نێویاندا نەبووە لە کاتی گێرانەوەی فەرموودە، هاوەڵانی پێغەمبەریش دروودداری اللە تعالی بێت هەموویان ڕاست و دروستن لە گێڕانەوەی فەرموودە.

٢. مەکروهـ. ئەو تەدلیسەیە کاتێک دەبێت کە ڕاوییەکە واسیتەکەی نێوان خۆیی و شەیخەکەی ساقیت دەکات، بەڵام واسیتەکە سیقەیە و ناسراوە، بەڵام بە ئەنقەست واناکات، بەڵکوو زوو دەیەوێ فەرمودەکە بگاتە سەری سەنەدەکەو بڵێتن قال رسول الله صلى الله عليه وسلم. وەک سوفیانی کوڕی عویەینە، ئەو راویە دەهێنێ کە ریوایەت دەکات لە زوهری، جا کاتێک لێمان پرسی گوێت لە زوهری بووە، ئەویش ووتی نەخێر، پێمان ووت ئەی گوێت لە کوێ بووە، لێرە کاتێک سوفیان وەڵام دەداتەوە: بەردەوام ناوی واسیتەکە کەسێکی متمانە پێکراو و سیقەیە، ئەمەش ناونوسکراوە بە تەدلیسی سیقە.

3. حەڕام، ئەو جۆرە تەدلیسەش پێچەوانەی جۆری دووەمە کەمەک، واتا بە قەستی ساقیتی واسیتەکەی دەکات، بە قەستی سەماعی بەدەردێخی، بەقەستی سەنەدەکان تێک دەدات، بەئەنقەست عەیبەی ئیسناد دەشارێتەوە وەک حەسەنی بەسری لە رووێکەوەو عبداللە ی کوری لەهیعە... الخ....

ئێستا ماوە کەمەک باسی ئیرسالی شاراوە بکەم
ئەم جۆرە ئیرسالە هەر چەندە لایەکی دەگەڕێتەوە سەر تەدلیس هەروەک لە پێشەوە باسمان کرد
بەلام لێی جیابکینەوە باشترە، لێرەدا دەلێین:
ئیرسالی شاراوە؛ خەفی بریتییە لە هەبوونی سەردەمیەتی بەڵام لیقا نییە یان لیقا هەیە بەڵام سەماع نییە.
لای فەرمودەناسان هەندەک جار ووتراوە فڵان تەدلیسی هەیە واتە ئیرسالی خەفی، وەک حەسەنی بەسری، ئەمە لەبەرچی؟
لەبەر ئەوەیە کە ئیرسالی خەفی لەگەل تەدلیس لە خالێکدا کۆ دەبێتەوە ئەویش بریتیە لە شاردنەوەی عەیبی سەنەدەکە و جا لە هەر ڕوویەکەوە بۆی بێت.

تێبینی:
هەموو جۆرەکانی تەدلیس دەگەڕێتەوە سەر دوو جۆر:
_ تەدلیسی ئیسناد
_ تەدلیسی شیوخ.
وە زۆربەی جۆری تەدلیسەکانیش کە لە نێو سەنەدەکاندا هەیە بریتییە لە تەدلیسی ئیسناد کە سەتا 90 زیاتریش هەیە و دەوەران دەکات لە نێو فەرمودەکاندا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: تەدلیسی شیوخ: لەم جۆرە تەدلیسە کەس ساقیت نابێت بەڵکوو تەنها ناوی شەیخەکەی دەگۆڕێت یان کونیەی بۆدادەنێ، بەکورتی شتەکی لە ناوەکەیی و ناتۆرەکەی دەکات تا کەمەک بزر بێت و نەناسراو بێت و ئاوا لە خوێنەران و بیسەران بگەینێت کەوا شێخی زۆرە و ڕیوایەتی زۆرە و سەفەری خڕکردنەوەی فەرموودەی زۆر زۆرە ئەمەش وا لە خەڵک دەکات ڕووی تێ بکەن.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى