ئایە_فەرموودەکانی_محمدی_مەهدی_صەحیحن؟ #بەشی_دووەم | جەڕح و تەعدیلی چوار ڕیواتەکەی تری ئەبو داود لەسەر فەرموودەی (لَوْ لَمْ يَبْقَ مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا يَوْمٌ لَطَوَّلَ اللَّهُ ذَلِكَ الْيَوْمَ)
الخميس يونيو 02, 2022 11:44 am
#ئایە_فەرموودەکانی_محمدی_مەهدی_صەحیحن؟
#بەشی_دووەم | جەڕح و تەعدیلی چوار ڕیواتەکەی تری ئەبو داود لەسەر فەرموودەی (لَوْ لَمْ يَبْقَ مِنَ الدُّنْيَا إِلَّا يَوْمٌ لَطَوَّلَ اللَّهُ ذَلِكَ الْيَوْمَ حَتَّى يَبْعَثَ فِيهِ رَجُلًا مِنِّي» - أَوْ «مِنْ أَهْلِ بَيْتِي» - يُوَاطِئُ اسْمُهُ اسْمِي، وَاسْمُ أَبِيهِ اسْمُ أَبِي يَمْلَأُ الْأَرْضَ قِسْطًا، وَعَدْلًا كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْرًا).
نوسینی: باوکی غەالی
پێداچوونەوەو تەعلیقاتی: مامۆستا نافع عبد اللە گرتکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا قسەی فەرموودەناسەکان دەهێنین لەسەر هەر چوار ڕیوایەتەکەی تری ئەبو داود، تاوەکوو لای خوێنەر ڕۆشن بێ کە زانا موتەئخیرینەکان لەسەر ئەو وتانەی موتەقەددیمین حوکمیان لەسەر پیاوەکان داوە.
#ڕێگای_دووەم
محمدی كوڕی عه‌لا‌ء له ئه‌بو به‌كری عه‌ییاشه‌وه له عاصمه‌وه له زیڕری كوڕی حوبه‌یشه‌وه له عبد الله كوڕی مه‌سعووده‌وه.
ئەم سەنەدە عاصمی تێدایه‌و ڕاستگۆیەو حیفزه‌كه‌شى خراپه, وه ئه‌بو به‌كری عه‌ییاشیشی تێدایە کە خیلاف هەیە لەسەری، هەیە متمانەی پێداوە، هەشە بەزه‌عیفی داناوە، وە باقی پیاوه‌كانى تریش پیاوانێکن فەرموودەیان لەو پەرتووکانە هاتوون کە مەرجی صەحيحيان لێگرتووە.
١ ـ محمدی كوڕی عه‌لائی كوڕی كه‌ریب, ئه‌بو كه‌ریبی هه‌مه‌دانی كوفی: ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: "متمانه پێكراو حافیزه, وه له چینی ده‌یه‌مه. وه له ساڵی 247كۆچی وه‌فاتی كردووه". زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رمووێت: "حافیزو متمانه پێكراو و ئیمام و شه‌یخی فه‌رمووده گێڕه‌رەوه‌كانه, نه‌سائی و غه‌یری ئه‌ویش متمانه‌یان پێداوه, وه ئه‌بو حاته‌میش به‌ڕاستگۆی داناوه, وه ئه‌بو عه‌مر ئه‌حمەدی كوڕی خه‌ففا ئه‌فه‌رمووێت: له دواى ئیسحاقی كوڕی ڕاهوویە له‌ناو شه‌یخه‌كان وه‌كوو ئه‌بو كه‌ریب حافیزترم نه‌بینیوه", وه ابراهیمی كوڕی ئه‌بو تاڵیبیش ئه‌فه‌رمووێت: "له دواى ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل له ئه‌بو كه‌ریب حافیزترم نه‌بینیوه". بڕوانه: (تقریب التهذیب)(ب1/ل885/ژ6244). (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب11/ل394). مامۆستا نافیع لەبارەیەوە دەفەرمووێ: "بەپێی مەنهەجی تەعلیلی لە حاڵی موازەنە لاوازەو فەرموودەیان بەصەحیح دانەناوە، بەڵام لە مەنهەجی ئیستیدلالی فەرموودەکانی لەهەر شوێنێک بەکەڵک هاتبێ ئەوە وەردەگیرێ و وەرگیراوە مادەم موخالیفی ئوصوڵ نییە بۆیە بەحەسەنیان داناوە". کەواتە: پیاوێکە فەرموودەکانی وەرگیراوە.
٢ ـ ئه‌بو به‌كری عه‌ییاشی كوڕی سالمی ئه‌سه‌دی كوفی, وه گوتراویشه ناوى محمده یاخود عبد الله یه یاخود سالمه یاخود شوعبه‌یه یاخود ڕۆئبه‌یه یاخود موسلیمه یاخود خیداشه یاخود موطەڕڕه‌فه یاخود حه‌مماده یاخود حه‌بیبه, ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: "متمانه پێكراو و خواپه‌رست بوو, به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌بوو كه كاتێ به‌ساڵاچوو حیفزه‌كه‌ى خراپ بوو, وه ئەو ئەصڵەی کە نوسینەکانی لێ نوسیتەوە صەحیحە, له چینی حه‌وته‌مه‌و له ساڵی 194كۆچی وه ئه‌شگوترێ پێش 94 به ساڵێك یاخود دوو ساڵ وه‌فاتی كردووه". زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێت: "شه‌ڕعزان و فه‌رمووده گێڕه‌ڕه‌و شه‌یخولئیسلامه, یه‌حیای كوڕی مه‌عین ئه‌فه‌رمووێت: متمانه پێكراوه, وه له‌كه‌سێك زیاتر گوتوویانه: كه‌وا ڕاستگۆیه‌و وه‌همیشی هه‌یه, وه ئه‌حمه‌دیش فه‌رموویه‌تی: "یه‌حیای كوڕی سه‌عید گرینگی به ئه‌بو به‌كر نه‌ئه‌دا" واته: گوێی پێ نه‌ئه‌دا, وه موهه‌نناى كوڕی یه‌حیا له ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌له‌وه گێڕاویه‌ته‌وه كه‌وا فه‌رموویه‌تی: ئه‌بو به‌كر زۆر هه‌ڵه‌ى هه‌بووه, وه عه‌لی كوڕی مه‌دینیش له یه‌حیای كوڕی سه‌عیدی قه‌ططانه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه كه‌وا فه‌رموویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌بو به‌كرى كوڕی عه‌ییاش له‌به‌رده‌مم بێت هیچ شتێكی لێ ناپرسم, پاشان فه‌رمووی: له‌سه‌رووی ئیسڕائیله‌وه‌یه" واته: له‌سه‌رووى ئیسڕائیلی كوڕی یونسی هه‌مه‌دانیه‌وه‌یە. وه محمدی كوڕی عبد الله نومه‌یریش ئه‌فه‌رمووێت: "ئه‌بو به‌كر زه‌عیفه له ئه‌عمه‌ش و غه‌یری ئه‌ویشه‌وه" واته: ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه له ئه‌عمه‌ش و غه‌یرى ئه‌ویش ڕیوایه‌ت ئه‌كات گشتی زه‌عیفه. وه عوسمانى داڕه‌میش ئه‌فه‌رمووێت: "ئه‌بو به‌كرو براكانى چاكن به‌و شێوازه نیه". بڕوانه: (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب8/ل495). وه ئیبن و ئه‌بی حاته‌میش ئه‌فه‌رمووێت:"صاڵحی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ئه‌فه‌رمووێت: پرسیارم له‌باوكم كرد ده‌رباره‌ى ئه‌بو به‌كر ئه‌ویش فه‌رمووی: "ڕاستگۆیه‌و متمانه پێكراوه‌و هاوه‌ڵی قوڕئان و چاكه‌یه" ئیبن و ئه‌بی حاته‌م دووباره ئه‌فه‌رمووێت: "پرسیارم له باوكم كرد ده‌رباره‌ى ئه‌بو به‌كرو شه‌ریك كه كامه‌یان حافیزتره؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: له حیفزدا یه‌كسانن به‌ڵام ئه‌بوبه‌كرو له ڕووی كتێبه‌وه ڕاستتره". بڕوانه: (الجرح والتعدیل لإبن أبی حاتم الرازی)(ب9/ل350/ژ1565) طبعة دائرة المعارف العثمانیة. کەواتە: ئه‌بو به‌كرى عه‌ییاش پیاوێكە فەرموودەکانی زه‌عیفە بەمەنهەجی تەعلیلی، بەڵام بەمەنهەجی موتەئخیرین فەرموودەکانی وەرگیراوە.
٣. عاصم: لەسەر مەنهەجی تەعلیلی زەعیفە، وە لەسەر ئوصوڵی موتەئخیرین ان شا‌ء اللە کێشەی نییەو فەرموودەکانی حەسەنە".
٤. زیڕڕی کوڕی حوبەیش: پیاوێكە فەرموودەکانی صه‌حیحن.
#ڕێگای_سێیەم
موسه‌دده‌د له عومه‌ری كوڕی عوبه‌یده‌وه له عاصمه‌وه له زیڕری كوڕی حوبه‌یشه‌وه له عبد الله كوڕی مه‌سعووده‌وه.
ئەم سەنەدە عاصمی تێدایه ڕاستگۆیەو حیفزه‌كه‌شى خراپه، لەسەر مەنهەجی موتەئخیرینیش پیاوێکە فەرموودەی حەسەنە، وه عومه‌ری كوڕی عوبه‌یدیش پیاوێکە فەرموودەی حەسەنە, وه باقی پیاوه‌كانى تریش پیاوانێکن فەرموودەیان لەو پەرتووکانە هاتوون کە مەرجی صەحيحيان لێگرتووە.
١. موسەددەد: پیاوێکە فەرموودەکانی صەحیحە.
٢. عومه‌رى كوڕی عوبه‌یدی كوڕی ئومه‌ییه‌ى طەننافیسی كوفی: ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: "ڕاستگۆیه‌و له چینی هه‌شته‌مه, له ساڵی 280كۆچی وه‌فاتی كردووه، وه ئه‌شگوترێ له دواى هه‌شتاوه وه‌فاتی كردووه". بڕوانه: (تقریب التهذیب)(ب1/ل724/ژ4979). زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێت: "ئه‌حمه‌د و یه‌حیای كوڕی مه‌عین فه‌رموویانه: عومه‌رو محمد یه‌علاى كوڕه‌كانى عوبه‌ید متمانه پێكراون", وه داڕه قوطنیش ابڕاهیمیشی له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ ناوه زیاد كردووه‌و گشتیانی به متمانه پێككراو داناوه, وه محمدی كوڕی عبد الله عه‌ممار ئه‌فه‌رمووێت: "محمد و براكانى (أثبات) واته: (دڵ و زوبانیان جێگیر‌و نه‌گۆڕه), جا له هه‌موویان حافیزتر یه‌علایه, وه له هه‌موویان خاوه‌ن بینایی تر محمده, وه عومه‌ریش شه‌یخیتیان", وه (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب19/ل437). #پیاوێكە فەرموودەکانی وەرگیراوە.
٣ ـ عاصم.....قسەمان لەسەری کرد.
٤ ـ زیڕر: پیاوێکە فەرموودەکانی صەحیحە.
#ڕێگای_چوارەم
ئه‌حمه‌دی كوڕی إبراهیم له عبید الله كوڕی موساوه له زائیده‌ى كوڕی قودامه‌وه له عاصمه‌وه له زیڕری كوڕی حوبه‌یشه‌وه له عبد الله كوڕی مه‌سعووده‌وه ئەم سەنەدە عبید الله كوڕی موسای تێدایە تانه‌ى شیعه‌گه‌ڕێتی دراوه‌ته پاڵ. وه هه‌روه‌ها عاصمیش ڕاستگۆیەو حیفزەکەی خراپە, وە باقی پیاوه‌كانى تریش پیاوانێکن فەرموودەیان لەو پەرتووکانە هاتوون کە مەرجی صەحيحيان لێگرتووە.
١ـ ئه‌حمه‌دی كوڕی ئیبڕاهیمی كوڕی كه‌ثیرى كوڕی زه‌یدی ده‌وڕه‌قی به‌غدادی: ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: متمانه پێكراو و حافیزه, له چینی ده‌یه‌مه, له ساڵی 246كۆچی وه‌فاتی كردووه". وه زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێت: "ئه‌بو حاته‌م به ڕاستگۆی داناوه, بڕوانه: (تقریب التهذیب)(ب1/ل85/ژ3). (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب12/ل130). كه‌واته پیاوێكە فەرموودەی صه‌حیحه, وه له‌سه‌ر وته‌كه‌ى ئه‌بوحاته‌میش ئه‌وه فەرموودەی وەرگیراوە .
٢ ـ ئه‌بو محمد عبید الله كوڕی موساى كوڕی ئه‌بو موختاری باذامی عه‌بسی كوفی: ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: متمانه پێكراوه‌و شیعه‌گه‌رێتیشی ئه‌كرد, له چینی نۆیه‌مه, ئه‌بو حاته‌م فه‌رموویه‌تی: "كان أثبت فی إسرائیل من أبی نعیم" واته: له ئیسڕائیلی كوڕی یونسی هه‌مه‌دانی جێگیرتربوو بۆ ڕیوایه‌ته‌كانى ئه‌بو نوعه‌یم, وه به‌بچووكیش دانراوه له سوفیانی سه‌ورییه‌وه, واته: ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه له‌وه‌وه ڕیوایه‌تی كردووه به‌بچووك سه‌یر كراوه". وه زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێت: "چه‌ندین فه‌رمووده‌ى خراپی گێڕاوه‌ته‌وه, وه ئه‌م به‌ڵایانه‌ى ده‌رهێناو باسی ئه‌كردن", وه ئیبن و مه‌عین و كۆمه‌ڵێكیش متمانه‌یان پێداوه, وه ئه‌بو حاته‌م فه‌رموویه‌تی: متمانه پێكراو و ڕاستگۆیه‌و فه‌رمووده‌ى حه‌سه‌نه, وه ئه‌بو نوعه‌یم له‌وی إتقانتر بووه" واته: ئه‌بو نوعه‌یم حیفزه‌كه‌ی و خێرایی گوتنی فه‌رمووده‌كانى له‌و زۆر باشتر بووه. وه ئه‌حمه‌دی كوڕی عبد الله عیجلیش ئه‌فه‌رمووێت: "متمانه پێكراوه", وه له ئه‌بو عوبه‌یده‌ى ئاجوڕڕیه‌وه ڕیوایه‌تكراوه ئه‌ویش له ئه‌بو داوده‌وه كه فه‌رموویه‌تی: عبید الله كوڕی مو‌سا شیعه بووه‌و پیشه‌شی بووه, وه فه‌رمووده‌شی دروسته". بڕوانه: (تقریب التهذیب)(ب1/ل645/ژ4376). (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب9/ل554). كه‌واته: لەسەر مەنهەجی تەعلیلی پیاوێكە فەرموودەی زه‌عیفه چونكه تانه‌ى شیعه‌گه‌رێتی دراوه‌ته پاڵ، لەسەر ئوصوڵی موتەئخیرینیش حەسەنە.
٣ ـ ئه‌بو صیڵتی كوفی زائیده‌ى كوڕی قودامه‌ى سه‌قه‌فی: ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: "متمانه‌پێكراو ثەبته, وه خاوه‌نی سوننه بوو له چینی حه‌وته‌مه, له ساڵی 160كۆچی وه‌فاتی كردووه هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن له‌دواى شه‌سته‌وه وه‌فاتی كردووه". وه زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێت: "ئیمام و ثەبت و حافیز بووه, ئه‌بو زوڕعه فه‌رموویه‌تی: ڕاستگۆیه‌و له زانستخوازه‌كانه", وه ئه‌بو حاته‌م و ئه‌حمه‌دی عیجلی و نه‌سائی و غه‌یری ئه‌مانه‌ش متمانه‌یان پێداوه". بڕوانه: (تقریب التهذیب)(ب1/ل333/ژ1993). (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب7/ل376). كه‌واته: پیاوێكە فەرموودەی صه‌حیحه.
٤ ـ عاصم.....قسەمان لەسەری کرد.
٥ ـ زیڕڕ: قسەمان لەسەری کرد.
#ڕێگای_پێنجەم
ئه‌حمه‌دی كوڕی إبراهیم له عبید الله كوڕی موساوه له فیطری كوڕی خه‌لیفه‌وه له عاصمه‌وه له زیڕری كوڕی حوبه‌یشه‌وه له عبد الله كوڕی مه‌سعووده‌وه. لەم سەنەدە عبید الله كوڕی موسا‌و فیطری كوڕی خه‌لیفه‌ی تێدایە کە تانه‌ى شیعه‌گه‌رایەتیان دراونته پاڵ, وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر عاصمیش, وه باقی پیاوه‌كانى تریش پیاوانێکن فەرموودەیان لەو پەرتووکانە هاتوون کە مەرجی صەحيحيان لێگرتووە.
١. ئەحمەدی کوڕی ابراهیم: پیاوێکە فەرموودەکانی حەسەنە.
۲. عبید اللە کوڕی مو‌سا: پیاوێکە فەرموودەکانی حەسەنەو تانە لێدراویشە بەشیعایەتی.
۳. فیطڕی كوڕی خه‌لیفه‌ی مه‌خزومی: ئیبن و حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رمووێت: "ڕاستگۆیه‌و شیعه‌گه‌ریشی دراوه‌ته پاڵیه‌وه (واته: تۆمه‌تباره به‌هۆی شیعه‌گه‌رایه‌تیه‌وه), وه له چینی پێنجه‌مه‌و له دواى ساڵی 156 كۆچیه‌وه وه‌فاتی كردووه". زه‌هه‌بیش ئه‌فه‌رمووێت: "شه‌یخ و زانا‌و فه‌رمووده گێڕه‌ڕه‌وه‌و ڕاستگۆیه, وه ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل متمانه‌ی پێداوه, وه جارێكیشان فه‌رمووی: "فیطر لاى یه‌حیاى كوڕی سه‌عیدی قه‌ططان متمانه پێكراوه, به‌ڵام وه‌كوو دار وایه‌و زیاده‌ڕه‌وه (واته: له فه‌رمووده‌كانى شت گه‌لێكی فه‌رمووه زیاده‌ڕه‌وی تێدایه). وه هه‌ر ئه‌بو به‌كری عه‌ییاش ئه‌فه‌رمووێت: "ڕیوایه‌تی فیطڕم واز لێنه‌هێناوه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه مه‌زهه‌به‌كه‌ى خراپه", وه عبد الله كوڕی ئه‌حمه‌دیش ئه‌فه‌رمووێت: "پرسیار له باوكم كرد ده‌رباره‌ى فیطڕ ئه‌ویش فه‌رمووی: متمانه پێكراوه, وه فه‌رمووده‌شی چاكه, وه فه‌رمووده‌شی فه‌رمووده‌ى پیاوێكی ژیر وایه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه شیعایه‌تی هه‌یه". وه ئه‌حمه‌دی كوڕی یونس ئه‌فه‌رمووێت: "به عه‌مدی وازم لێ هێنا, وه شیعه‌گه‌رایه‌تی ئه‌كرد", وه یه‌حیای قه‌ططان ئه‌فه‌رمووێت: "فیطر ده‌ڵێ: گوێم لێ بوو گوێم لێ بوو, له كاتێكا مه‌سعودی له‌و حافیزتره". بڕوانه: (تقریب التهذیب)(ب1/ل787/ژ5476). (سیر الأعلام النبلا‌ء)(ب7/ل31). کەواتە: پیاوێکی حەسەنەو تانەی شیعایەتی بوونیشی لێدراوە.
٤. عاصم:......
٥. زیڕڕ: ..... قسە لەسەر هەردووکیان کرا
لە هەموو ڕیوایەتەکان ئەصەححتر ڕێگای یەکەمە لە موسەددەد لە یەحیای کوڕی سەعیدی قەططانەوە لە سوفیانی سەوریەوە لە عاصمەوە لە زیڕڕەوە لە عبد اللە کوڕی مەسعودەوە. هەموویان پیاوانێکن فەرموودەیان لەو پەرتووکانە هاتوون کە مەرجی صەحيحيان لێگرتووە. جگە لە عاصم نەبێ کە فەرموودەی حەسەنە، واللە اعلم
#خوڵاصە
فەرموودەکە لەسەر مەنهەجی تەعلیلی عیللەتدارە، وە بەپێی مەنهەجی ئیستیدلالی و کارپێ کردن هیچ کێشەیەکی تێدا نییەو زاناکان ئیستیدلالیان پێ کردووە.

- فەرموودەی (إرم فداك یا سعد)
- هەندێ زانیاری گرینگ لەسەر زەکاتدان
- ئایە نوستن لەسەر سک (زگ) قەدەغە کراوە لەفەرموودە؟
- #وەڵامێک_بۆ_بانگەشەکەرانی_ئەهلی_بیدعە. ئایە صەحیحی بوخاری و موسلیم و سونەن و مەسانیدەکان نەبایە دین لە ناو دەچوو؟ هەروەک هەندێ وا گومان دەبەن بۆ تانەدان لە چوار مەزهەبەکە.
- فەرموودەی خودا سێ شتی بۆ ئێوە پێ ناخۆشە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى