khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

صەحیحێتی فەرموودە کافیە بۆ کارکردن پێی. Empty صەحیحێتی فەرموودە کافیە بۆ کارکردن پێی.

الخميس مارس 28, 2024 9:08 pm
#سوودێکی_فەرموودەیی
نوسینی: عەللامەو لێکۆلەر محمد عەووام
وەرگێڕانی: باوکی غەزالی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەڵامی گومانێک: صەحیحێتی فەرموودە کافیە بۆ کارکردن پێی.

لێرەدا دەڵێین: بێگومان مانای صەحیحێتی فەرموودە کافیە بۆ کارکردن پێی مەبەست پێی صەڵاحییەتی فەرموودەکە بۆ کارکردن پێی کافیە بۆ ئەوە، وە صەڵاحییەتیشی بۆ کارکردن لەدوای کامڵبوونی سەنەدو مەتنەکە دەبێ کە مەرجانێکی زۆری هەیە،
لەوانە: مەرجی فەرموودەیێتی، وە مەرجی ئوصولێتی، ئیتر ئەو کارە بەتەنیا نەوەستاوەتە سەر تێڕوانینی پیاوانی سەنەدەکەی، هەروەکوو هەندێ خەڵکی وای بۆ چوونە.

بەڵکوو ئەم کارە گەورەو گرینگە یەکێکە لە کارە گرینگەکانی پێشەوا بەتواناو ڕۆچووەکان لە فەرموودەو زانستەکەی، وە ئوصول و فڕوعەکەی

هۆکاری ئەو تێگەیشتنە هەڵەیەش دەبێتە بەهەدەردانی سوننەت ـ لەکاتێکدا دەیانەوێ سەری بخەن ـ پێش بەهەدەردانی فیقهـ، ئەمەش گومڕاکردنی خەڵکی تێدایە !.

ئیبن و ئەبی خەیثەمە گێڕاویەتیەوە هەروەکوو لە "شرح العلل الترمذي"دا هاتووە، وە ئەبو نوعەیمیش لە "الحلیة"دا، هەردووکیان لە ڕێی عیسای کوڕی یونسەوە، لە ئەعمەشەوە، لەئیبڕاهیمی نوخەعییەوە، گێڕدراوەتەوە کەوا فەرموویەتی: "من گوێبیستی فەرموودە دەبم، دواتر تەماشای فەرموودەکە دەکەم، جا ئەوەی کە لێی وەردەگیرێ و منیش وەری دەگرم، وە ئەوەکەی تریشی هەمووی بەجێ دەهێڵم.

ئیمامی حافیز ئیبن عبد البر - ڕەحمەتی خوای لێ بێ - بەسەنەدی خۆی گێڕاویەتیەوە لە قازی و موجتەهید ئیبن و ئەبی لەیلاوە - ڕەحمەتی خوای لێ بێ - پیاو لە فەرموودە تێناگات هەتا لێی وەردەگرێ و وازی لێ دەهێنێ".

وە ئەبو نوعەیمیش گێڕاویەتیەوە لە یەکەم پێناسەی ئەمیری ئیمانداران لەفەرموودە عبد الرحمانی کوڕی مەهدی، کە فەرموویەتی: "پیاو نابێتە ئیمام هەتاوەکوو دەزانێ کە کامە صەحیحەو کامەش صەحیح نییە، وە هەتاوەکوو ئیحتیجاج بەهەموو شتێک نەکات، وە هەتاوەکوو دەرچەکانی زانستیش دەزانێ".

ئیبن و حیببان - ڕەحمەتی خوای لێ بێ - بەسەنەدی خۆی گێڕاویەتیەوە لە ئیمام عبد اللەکوڕی وەهب -ڕەحمەتی خوای لێ بێ - کە فەرموویەتی "بە سێ سەدو شەست زانا گەیشتم، ئەگەر مالیك و لیث نەبوایە ئەوە لەنێو زانستدا گومڕا دەبووم".

وەکوو ئەو فەوزا فیقهییەی کە لەجیهانی ئیسلامیدا بەدی دەکرێ، هەرچی هەڵدەستی ئیحتیجاج بەفەرموودە دەکات، وەکوو هاوڕێیەکم لەم ڕۆژانە پێی گوتم کە لەتیکتۆک کەسێک باسی ئەوەی دەکرد دەتوانن هەتا بانگ تەواو بوونی بەیانی شت بخۆن و بخۆنەوە. ئەویش چەندین ڕۆژ هەروای کردبوو تا ئاگادارم کردەوە کە ڕۆژووەکەت باتڵە.[٢]

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[١] بڕوانە: (أثر الحديث الشريف في اختلاف الأئمة الفقهاء رضي الله عنهم).
[٢] وتەی وەرگێڕە
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى