khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

زەکات بە کێ دەدرێ؟???????? (بەشی ۲) Empty زەکات بە کێ دەدرێ؟???????? (بەشی ۲)

الجمعة مارس 29, 2024 9:02 pm
💸🌾زەکات بە کێ دەدرێ؟🌴🍇
(بەشی ۲)


۳#. کرێکاری زەکات: ئەو کەسەیە کە زەکات کۆ ئەکاتەوە و، دابەشی ئەکا و، ناوی زەکاتدەرەکان ئەنووسێ.

#٤. موسڵمان بووی نوێ: ئەو کەسەیە کە تازە موسڵمان بووە و، نیازی بێ هێزە، یان بەهێزە بەڵام خاوەنی پلە و، خزم و، دۆستە، ئەگەر بە زەکات پێدانی ڕێزی لێ بندرێ، کەسانی تریش چاوی لێ ئەکەن و، موسڵمان ئەبن.

#٥. کۆیلەی نوسراو پێدراو: ئەو کۆیلەیە گەورەکەی پێی ئەڵێ: "ئەگەر ئەوەندە پارەیەم بۆ بێنی ئازادت دەکەم، ئەوەش بە ئەندازەی پێویستی زەکاتی ئەدرێتێ.

#٦. قەرزدار: ئەو کەسەیە بۆ کاروباری خۆی تووشی قەرزداری بووبێ: وەک خانوو کردن و، ژن هێنان، یان بەڵایەکی هاتبێتە سەر: وەک کوشتنێکی بە هەڵە، ئەو جۆرە قەرزدارانە ـ بە ئەندازەی قەرزەکە ـ ئەیاندرێتێ، بەو مەرجەی نەتوانن قەرزەکە بدەنەوە، بەڵام ئەگەر بۆ ئاشتکردنەوە و، مراندنەوەی ئاژاوە قەرزدار بووبێ، ئەوە زەکاتی ئەدرێتێ هەر چەند دەوڵەمەندیش بێ.

۷#. سبیل اللە: واتە: جەنگاوەرانی ڕێگای خوا (واتە: موجاهیدەکان)، ئەو کەسانەن کە بەبێ موچە لە ڕێگای خوا جەنگ دەکەن، ئەوانەش بە ئەندازەی ئەرکی خواردن و، جل و بەرگی خۆیان و، منداڵیان تا ئەگەڕێنەوە، هەروەها بۆ کڕینی چەک و، تەقەمەنیش زەکاتیان ئەدرێتێ، هەر چەند دەوڵمەندیش بن.

#٨. ڕێبوار: ئەو کەسەیە کە پێویستە بۆ شوێنێک بچێ، یان ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆی، ئەمەش بەگوێرەی پێویستی سەفەرەکەی زەکاتی ئەدرێتێ، بەو مەرجەی هیچی نەبێ بۆ مەسرەفی ڕێگە و، سەفەرەکەشی بۆ گوناهکاری نەبێ.

👈بەڵگەش بۆ ئەم هەشت چینە:

[ إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفي الرقاب والغارمين وفي سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم ] سورة التوبة آية ٦۰... واتە: زەکات داندراوە تەنها بدرێتە گەدایان و، هەژاران و، کرێکارانی زەکات و، موسڵمان بووی نوێ و، کۆیلەکان و، قەرزداران و، جەنگاوەرانی ڕێگای خوا و، ڕێبوار، خوای گەورە ئەوهای واجب کردووە، بێگومان خوداش زانایە و، کار لە جێیە.

📢ئاگاداری
ئەوەی باسمان کرد، فەرموودەی ئیمامی شافیعیە ـ ڕەزای خوای لێ بێ ـ بەڵام هەندێ زانای تر فەرموویانە: "دروستە زەکات بداتە سێ کەسیش".

🔶وە هەم لە مەزهەبی ئیمامی حەنەفیدا ـ ڕەزای خوای لێ بێ ـ دروستە زەکات بدرێتە تەنها یەک کەسیش، جا سەرفیترە بێ یان زەکاتەکانی تر، زۆر لە زانایان ئەم فەرموودەیان بە پەسند زانیوە.

✍ئیمامی هەرتەلی
📚ڕۆژی پڕشنگدار (١١٩/١٢٠)
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى