khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

خەڵکی غەززەو سەرفیترە ـ ڕەمەرانی ١٤٤٥کۆچی Empty خەڵکی غەززەو سەرفیترە ـ ڕەمەرانی ١٤٤٥کۆچی

الأحد مارس 31, 2024 4:10 am
ئەگەر بیر لە واقیع و زەکاتی سەرفیترە بکەین دەبینین ڕەچاوی حاڵی خەڵکی کراوە، بۆ نموونە: خەڵکی غەززە لە ئێستا بەهۆی ئەو حصاڕە بەهێزەی لەسەریانە خەڵک وا لەبرسان دەمرێ لەوێ، قووتی بەلەدی خۆیان دەست ناکەوێ، جا لێرەدا خەڵکانێک بە پارە زەکات و سەرفیترەکەیان بداتێ ئەوان چ لەو پارەیە بکەن؟
بێگومان خۆ پارەکەی ناخۆن لەبری قووت؟
بێگومان دەبێ بە خواردن زەکات و سەرفیترەکەیان بدەنێ، چونکە ئەوان لەوەزعێکدان پارە ڕاستەوخۆ پارەدان پێیان سوودی لێ نابینن، کەسی وا هەبووە پارچە گۆشتێکی بچووک و نیو مستە برنجی بەسەد دۆلار لەوێ دەستکەوتووە ئەمە حاڵی غەززەیە...
جا بیر لە وڵاتانی تریش بکەوە. بۆ نموونە فەقیری خۆمان مانگانە لە حکومەت بایەع وەردەگرێ، دەبینی کرێچیە، یان نەخۆشی هەیە، یان پێداویستی تری پێویستە کە جگە لە پارە نەبێ چارەی ناکات، لێرەدا تۆ بچی گەنم یان جۆ یان برنج یان کەشک یان خورمای بدەیێ ئەو فەقیرە چ لەو شتانە بکات ؟ هی وا هەیە وەردەگرێ لە کۆڵان برنجەکە دەفرۆشێتە جەماعەتی خوێ بەپەلکەنانی، یاخود دەفرۆشێتە کەسێکی تر تاوەکوو بیکاتەوە پارە، لێرەدا تۆ ئەو هەژارەت خستە سەغڵەتیەوە لەجیاتی باری سووک بکەی کەچی خستە ناو تەسکاییەکی ترەوە. چونکە ئەو خۆراکەی ئەتۆ بەوتداوە هەیە لەماڵێ، ئەو پێویستی بەپارەکەیە...

موعازی کوڕی جەبەل بەخەڵکی یەمەنی دەگوت: لەبری زەکاتی دانەوێڵەو میوەکانتان قوماش یان جل و بەرگم بۆ بێنن، لەبەرئەوەی بۆ هاوەڵانی پێغەمبەر دەبەم، جا کاتێ جلەکانیشی هێنایەوە مەدینە، سەروەرمان ئینکاری لێ نەکرد". بیر لەجل بکەوە دیارە بەزەحمەت دەستکەوتووە لە مەدینە.

جا دەقی قوڕئان و فەرموودەو، وتەی زانایان گشتی قاعیدەو قالبن، ئیتر دەگەڕێتەوە سەر کەسی فەقیهـی شەڕعزان کەچۆن ئەو قاعیدەو قالبانە لەواقیعدا جێ بەجێ دەکات.

زەکات و سەرفیترەش ڕاستەوخۆ چۆنیەتیەکەیان دەگۆڕێ بەپێی حاڵ و واقیعی خەڵکی، چ بەپارە چ بەخۆراک، یان شتێکی تر وەکوو ئەوەی موعاز کردوویەتی.

باوکی غەزالی
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى