khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

بۆ ئەوەی ببیتە فەقیهێکی شافیعی، یاخود ببیتە نەفەسێکی شافیعی، پێویستە ئەم ١٠ زانستەی فیقهـ بزانی Empty بۆ ئەوەی ببیتە فەقیهێکی شافیعی، یاخود ببیتە نەفەسێکی شافیعی، پێویستە ئەم ١٠ زانستەی فیقهـ بزانی

الثلاثاء أبريل 02, 2024 5:21 am
📙بۆ ئەوەی ببیتە فەقیهێکی شافیعی، یاخود ببیتە نەفەسێکی شافیعی، پێویستە ئەم ١٠ زانستەی فیقهـ بزانی📙.

📖بەڕێزان: شێخ محمد سالم بوحەیری خودا بیپارێزێ مەقالەیەکی هەیە سەبارەت بەو بابەتە، کە ئەو پێی وایە کەسێ بیەوێ ببێتە نەفەسێکی شافیعی یاخود حافیزی مەزهەبی شافیعی پێویستە ئەم ۱۰ زانستەی خوارەوە دیراسەو موتاڵەعە بکات، وە دەشڵێ: ئەمە مەنهەجی سەرتاسەری نییە، بەڵکوو ئەوە بۆچوونیەتی، چونکە دەکرێ خیلاف هەبێ لەجۆری کتێبەکانی ناو ئەو زانستانە.

📚١. أصول الفقهية:
خوێندنی کتێبەکانی (شرح المحلي على الورقات ـ پاشان ـ اللمع للشیرازي ـ پاشان ـ شرح المحلي على جمع الجوامع).

📚۲. الفروع الفقهية:
(شرح الغزي على أبي شجاع ـ پاشان ـ الاقناع في حل ألفاظ أبي شجاع للخطيب ـ پاشان ـ كنز الراغبين في شرح منهاج الطالبين للمحلي ـ پاشان ـ نهاية المحتاج للرملي ـ پاشان ـ الإلمام بخلافات المتأخرين من (حاشية الشرواني على التحفة) وە (الحواشي المدنية) ، هەروەها ئەمانەش: (إثمد العينين ـ فتح العلي ـ المنهل النضاخ).

📚۳. القواعد الفقهية:
(إيضاح القواعد الفقهية للحجي ـ پاشان الأشباه والنظائر للتاج السبكي پاشان قواعد العلائي).

📚٤. الفروق الفقهية:
(الجمع والفرق لأبي محمد الجويني).

📚٥. تخريج الفروع على الأصول:
(التمهيد في تخريج الفروع على الأصول للإسنوي).

📚٦. الجدل الفقهي على طريقة علماء المذهب:
(المعونة في الجدل للشیرازي ـ پاشان ـ الملخص في الجدل) هەر هی ئەوە، ئەوەی یەکەم چاپکراوە، ئەوەی دووەمیش لەژێر چاپدایە ان شاء اللە.

📚۷. تاريخ المذهب واصطلاحاته وبيان المعتمدين:
(المذهب عند الشافعية) ئەمە توێژینەوەیەکە بڵاو کراوەتەوەش هی دكتور محمد إبراهيم أحمد عەلیە ـ پاشان ـ (المدخل إلى
دراسة المذهب الشافعي) هی دكتور أكرم القواسمي ـ پاشان ـ (مقدمة العلامة الدكتور عبد العظيم الديب رحمه الله لەسەر نهاية المطلب هی امام الحرمين ـ پاشان ـ (الفوائد المدنية للكردي) ـ پاشان ـ (الفوائد المكية للسقاف) وە هەروەها (مرشد الأنام لبر أم الإمام) للعلامة أحمد بك الحسيني، ئەمە دەستنووسە لە ـ دار الكتب المصرية ـ بیست و چوار بەرگە.

📚٨. الخلافيات:
(الدرة المضية للجويني ـ پاشان ـ الإصطلام لأبي المظفر السمعاني ـ پاشان ـ خلافيات الشیرازي).

📚٩. الفتوى والتنزيل:
(فەتواکانی قازی حوسێن و، بەغەوی و، ئیبن و صەڵاح و، نەوەوی و، سوبوکی و، بولقینی و، هەیتەمی و، شیهابی ڕەملی).

📚١٠. الطبقات:
(طبقات الشافعية الکبری) هی تاج الدینی سوبوکی ـ پاشان ـ (طبقات الشافعية) هی هداية الله حوسەینی ـ پاشان ـ (طبقات الشافعية) هی شێخ عبد اللە شەڕقاوی.

🔷ئەوەی بیڵێم ئەوەیە بەڕاشکاوی: "من تا ئێستاکە لە کوردستان بەخزمەت کەسێکی وا نەگەیشتووم لەم هەموو زانستەی ناو فیقهـ موتەمەککین بێ، چونکە موتەمەککین بوون لەوانە وەکوو ئەوە وایە بووبێتە هەردوو قەففاڵ و، مەڕوەزی و، ڕەویانی و، شیرازی و، کەیا هەڕڕاسی و، غەزالی و، ڕافیعی و، نەوەوی و، هەیتەمی و، ئیبن و دەقیق و، شێخ زەکەریا و، ڕەملی و، ئیسنەوی و، سیوطی و، هەردوو سوبوکیەکان و، گەورە فەقیهەکانی تری شافیعی، هەموو ئەوانەش موجتەهید بوونە و، حافیزی مەزهەب و، نەفەسێکی شافیعیان هەبووە".

🔶هەر بۆیەش پێتان عەجیب نەبێ کە مامۆستا هەرتەلی بەڕەحمەت بێ دەیفەرموو: "منیش و مامۆستا عبد الکریمی مودەڕڕیسیش رحمە اللە موقەللیدین نەک موجتەهید".

😔ئیتر عەجیب لەوەدایە کابرا دەیەوێ ڕاستەوخۆ حوکم لە قوڕئان و سوننەت دەربێنێ، یان کاتێ دەڵێ: "ئەو بابەتە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە، ما انزل اللە بها من سلطان"، ئایە دەزانن ئەمە مایەی گاڵتە جاریە؟

🤔وە یەکێکی تر لە مایەی تێڕامان ئەوەیە بەتەنها خوێندنی فروعی فیقهی و، ئوصوڵ فیقهـ تۆ نابیتە نەفەسێکی شافیعی و حافیزی مەزهەب، هەر بۆیەش ئاگاداربە و، نەفست هەڵت نەخەڵەتێنێ.

🪶ن. باوکی غەزالی

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸بڕوانە: (التفقه علی مذهب الشافعي) الاعداد فداء مناذر عبد اللطيف...جمع مقالات الشيخ محمد سالم البحيري
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى