سوننەتەکانی جەژنی ڕەمەزان
الثلاثاء أبريل 09, 2024 9:13 pm
سوننەتە لە جەژنی ڕەمەزاندا بەر لە چوونە نوێژی جەژن چەند دنکە خورمایەک بخوات، لە خواردنەکەش با تاک بێ...واتە: سێ یان پێنچ یان حەوت بەو جۆرە هەتا دوایی.
وە هەروەها سوننەتە لەدوای نوێژی بەیانی خۆی بشوات ئەگەر هاتوو نوێژی بەیانی نەکردبوو، وە دروستیشە لە نیوەی شەودا خۆی بشوات، وە خۆشی بۆنخۆش دەکات بۆ چوونە نوێژ، وە جوانترین جلیش لەبەر دەکات لەوەی کە هەیەتی.
هەروەها سوننەتە منداڵەکانیش ئامادەبن بەجلی جوانەوە، وە ئەو ئافرەتانەش ئامادەبن کە جێگای حەزبۆچوون نین، بەبێ ئەوەی بۆن لەخۆیان بدەن و، خۆیان بڕازێننەوە، بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە جێگای حەزبۆچوونن ئەوە ناپەسندە ئامادە بن.
ئینجا بە تەکبیڕاتەوە لە دوای بەیانی بە پێ ڕێگا دەبڕێ، وە لەکاتی گەڕانەوەش بە ڕێگایەکی تردا بگەڕێتەوە جیا لەو ڕێگایەی کە پێی چووەتە نوێژی جەژن، ئیمامیش خۆی تاخیر دەکات تا کاتی هاتنی نوێژەکە، ئینجا بانگبێژ بانگی خەڵکی دەکات چ بۆ نوێژی خۆر گیران، وە چ بۆ نوێژی مانگ گیران، وە چ بۆ نوێژی جەژنەکان، بەو شێوازە (الصلاة جامعة).
ئیمام و عەللامە ئەحمەدی کوڕی لوئلوئی کوڕی عبد اللە ناسراو بە ئیبن و نەقیبی میسری شافیعی (٧٠٢ کۆچی ٧٦٩)
(فتح الإله المالك علی عمدة السالك وعدة الناسك)(ل۲٤۳)

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى