khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

دەستەواژەکانی تەکبیر لێدان Empty دەستەواژەکانی تەکبیر لێدان

الثلاثاء أبريل 09, 2024 9:49 pm
🕋دەستەواژەکانی تەکبیر لێدان🕋

🔸ئەو دەستەواژەی کە لەمەزهەبی شافیعیدا سوننەتە بریتیە لە: اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ.

🔹دەقی شافیعی لەسەر ئەوە هاتووە لە کتێبی (الأم) وە (المختصر).
لە (المختصر)دا دەفەرمووێ: هەرشتێکی لە زیکری خوا زیاد کرد ئەوە چاکە.
وە لە (الأم)دا دەفەرمووێ: "پێم خۆشە زیادەکە ئەوهابێ: اﻟﻠﻪ ﻛﺒﻴﺮا، ﻭاﻟﺤﻤﺪ ﻟﻠﻪ ﻛﺜﻴﺮا، ﻭﺳﺒﺤﺎﻥ اﻟﻠﻪ ﺑﻜﺮﺓ ﻭﺃﺻﻴﻼ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ اﻟﻠﻪ، ﻭﻻ ﻧﻌﺒﺪ ﺇﻻ ﺇﻳﺎﻩ، ﻣﺨﻠﺼﻴﻦ ﻟﻪ اﻟﺪﻳﻦ، ﻭﻟﻮ ﻛﺮﻩ اﻟﻜﺎﻓﺮﻭﻥ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ اﻟﻠﻪ ﻭﺣﺪﻩ، ﺻﺪﻕ ﻭﻋﺪﻩ، ﻭﻧﺼﺮ ﻋﺒﺪﻩ، ﻭﻫﺰﻡ اﻷﺣﺰاﺏ ﻭﺣﺪﻩ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ اﻟﻠﻪ ﻭاﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ.

🔸ئیمامی نەوەویش رحمە اللە دەفەرمووێ: "(ئەو زیکرەی کە ڕابوورد) بەو فەرموودەیە پاڵپشتیان کردووەو کردوویانەتە بەڵگە کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە صەفادا فەرموویەتی، ئەم فەرموودەیەش موسلیم ڕیوایەتی کردووە لە صەحیحەکەی بەکورتر لەو لەفزە لە ڕیوایەتی جابیری کوڕی عبد اللە ڕەزای خوایان لێ بێ".

🔹جا خوای گەورە فەرمانی بە تەکبیر لێدان کردووە، بەهەمان شێوە پێغەمبەرەکەشی صلی اللە علیە وسلم، هەر بۆیە هەموو دەستەواژەیەک کە پێی بگوترێ تەکبیر ئەوە دروستە.

🔸کۆمەڵە ئەسەرێکیش هاتووە لە سەلەف بەدەستەواژەی جۆراوجۆر، کە ئیبن و ئەبی شەیب لە موصەننەفەکەی خۆی، وە غەیری ئەویش ڕیوایەتیان کردووە، لەوانە: ئیبن و عەبباس ڕەزای خوایان لێ بێ لە نوێژی بەیانی ڕۆژی عەڕەفەوە تەکبیرەی لێدەدا تا کۆتایی چوارەم ڕۆژی جەژن، کە لە مەغریبدا لێی نەدەدا، بەوشێوازە دەیگوت: اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ ﻛﺒﻴﺮا، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ ﻛﺒﻴﺮا، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ ﻭﺃﺟﻞ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻭﻟﻠﻪ اﻟﺤﻤﺪ.

🔸لە ئیبڕاهیمەوە گێڕدراوەتەوە کە دەفەرمووێ: لە ڕۆژی عەڕەفە تەکبیڕاتیان لێدەدا و، ڕوویان لە قیبلەش بوو لە دوای نوێژەکانەوە: اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ اﻟﻠﻪ، ﻭاﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻭﻟﻠﻪ اﻟﺤﻤﺪ.

🔹لە ئەبی ئەحوەصەوە لە عبد اللە ڕیوایەت کراوە کە لە چوار ڕۆژەکەی جەژن تەکبیڕاتی لێدەدا بەو شێوازە: اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ اﻟﻠﻪ، ﻭاﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻭﻟﻠﻪ اﻟﺤﻤﺪ.

🔸وە لە شەریکیشەوە گێڕدراوەتەوە کە دەفەرمووێ: بە ئەبو ئیسحاقم گوت: عەلی و عبد اللە چۆن تەکبیڕاتیان لێ دەدا؟ فەرمووی: دەیانگوت: اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ اﻟﻠﻪ، ﻭاﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، ﻭﻟﻠﻪ اﻟﺤﻤﺪ.

🔹وە لە حومەیدو حەسەنەوەش گێڕدراوەتەوە کە بەو شێوازە تەکبیڕاتیان لێدەدا: (اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ، اﻟﻠﻪ ﺃﻛﺒﺮ) سێ جاران

🔺جا ئەو ئەسەرانەو غەیری ئەوانەش بەڵگەیە لەسەر فراوانێتی بابەتی صیغەی تەکبیڕە لێدان (واتە: ئیتر تەسک نەکرێتەوە تەنها لەیەک صیغەدا)[١]، والله أعلم.

✍ #سعيد_الجابري الشافعي
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[١] ئەوەی ناو کەوانەکە ڕوونکردنەوەی باوکی غەزالیە.
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى