????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۲) ????باسی دووەم: مانای مەزهەب
الأربعاء أبريل 10, 2024 6:40 pm
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
زنجیرەی (۲)
باسی دووەم: مانای مەزهەب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەزهەب لە زمانەوانی: ڕۆیشتن و چوونی مرۆڤە بۆ لای شتێک، جا یەکسانە ئەو ڕۆیشتنە بەخودی خۆی بێ، کە بریتیە لە ڕێگا، هەروەک لە فەرموودەدا هاتووە: (أن النبي صلی الله علیه وسلم كان إذا ذهب أبعد في المذهب). واتە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەگەر بڕۆیشتبایە بۆ چوونە سەرئاو بۆ قەزای حاجەت ئیتر لەو جێگایە دوور دەکەوتەوە تا لەبەرچاوان دیار نەبێ.
وە چ چوونەکەی بە بۆچوونی بێ، کە بریتیە لەو بۆچوونەی کە مرۆڤ هەڵی دەبژێرێت (واتە: ئیختیاری دەکات)، یاخود وتەیەک پەسند دەکات (واتە: تەڕجیحی دەکات).
مەزهەب لە زاراوەی فیقهیدا: مانای دووەمی زمانەوانیەکە دەدات، ئەوەی کە مرۆڤ بۆی دەچێ لە بۆچوون یاخود وتەیەک، جا بەڕاستی ئیمامی شافیعی بەو مانایە زۆری بەکارهێناوە لە کتێبی (الأم)، بۆ نموونە: (مَذْهَبُنَا) بۆچوونی ئێمە، (الذي أذهب إلیە) ئەوەی کەمن بۆی بچم، (وهو المذهب) ئەوە بۆچوونە، (وأصل مذهبنا)، بنچینەی بۆچوونی ئێمە، (کان مذهبنا) بۆچوونی ئێمە، (قد خالف مذهبنا) بەڕاستی پێچەوانەی بۆچوونی ئێمەیە، (یذهبون مذهبنا) ئەوانیش هەمان بۆچوونی ئێمەیان هەیە کە ئێمە بۆی چووینەو لەسەرینە.
جا ئەگەر وردەکاریمان کرد لە پێناسەکە ئیتر بۆمان دەردەکەوێ کە مەزهەبی شافیعی: بریتیە لەو بۆچوونە فیقهییانەی کە دەدرێتە پاڵ ئیمامی شافیعی، جا چ بەخۆی فەرمووبێتی، یاخود قیاس کرابێتە سەر وتەیەکی، یاخود موافیقی قەواعیدە ئوصوڵیەکانی بێ لە دەرهێنانی ئەحکامەکاندا.
ئاگاداری
۱. جیاوازی لەنێوان مەزهەبی ئیمامی شافیعی و فیقهەکەی عمووم (گشتی) و خصوص (تایبەت) هەیە، چونکە ئیمامی شافیعی یەکەم جار ڕێسای داناوە بۆ دەرهێنانی ئەحکامەکان، پاشان تێگەیشتنەکەی داناوە بۆ دەرهێنانیان، هەرچی ئەو ئەحکامانەی کە بەخۆی دەریهێناون پێی دەگوترێ: (فقە الشافعي) تێگەیشتنی شافیعی، بەڵام هەرچی ئەو ئەحکامانەی کە غەیری خۆی لەزاناکانی مەزهەبی شافیعی دەریانهێناون پێیان دەگوترێ: (مذهب الشافعي) بۆچوونی شافیعی. جا ئەگەر گوتمان فیقهی شافیعی ئەوە دەگەیەنێ کەوا دەقی وتەی خۆی لەسەر هەیە و، بۆچوونی هاوەڵانی مەزهەبەکەی ناگرێتەوە مەگەر ئیللا بەمەجازی (خواستراو) نەبێ، ئەمەش بە پێچەوانەی مەزهەب.
۲. لە کتێبە فیقهیەکاندا کۆمەڵە باسێک باس دەکرێ کە یەکدەنگیان لەسەرەو، ناچنە ناو باس و بابەتە فیقهیەکان، وە ئەو کەسەیش کە ئەو یەکدەنگیەی ناسیوە پێی ناگوترێ: فەقیهـ، هۆکاری ئەمەش: کۆکردنەوەی باسانێکە کە پەیوەندیان بە بابێکی دیاریکراوی فیقهی هەیە لە یەک جێگەدا بەبێ جیاکردنەوەی نێوان باسە زەننیەکان و قەتعیەکان، ئەمەش ئاسانکاریە بۆ فێرخوازانی زانست، بەتایبەتی کەسە سەرەتاییەکانیان.
موتابەعەی دواتر بکە....

- مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی زنجیرەی (١) باسی یەکەم: مانای فیقهـ (فقە) ن: شێخ عبد اللە ئەڕغەوانی و: باوکی غەزالی
- مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٤) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە
- خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی????: ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٥) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە ئیمامی موزەنی ـ ئیمامی ڕەبیعی موڕادی
- ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۳) ????قۆناغی یەکەم: دامەزراندن
- ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٨) ????قۆناغی چوارەم: لێکۆڵینەوە ئیمامی ڕافیعی ـ ئیمامی نەوەوی
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى