khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۳) ????قۆناغی یەکەم: دامەزراندن Empty ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۳) ????قۆناغی یەکەم: دامەزراندن

السبت أبريل 13, 2024 11:40 pm
????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (۳) ????قۆناغی یەکەم: دامەزراندن Kmc_2015

📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (۳)
📙قۆناغی یەکەم: دامەزراندن

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸مەزهەبی شافیعی لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە وەکوو ئێستاکە نەبوو، بەڵکوو چەندین قۆناغی هەبووە کە لە ماوەیدا گەشەی سەندووە، هەتا گەیشتووە بەوەی ئیمڕۆکە، جا لە ماوەی خویندنەوەیدا دەردەکەوێ کەوا شەش قۆناغی هەبووە، وە هەر یەکێک لەو قۆناغانەش بینا کراوە لەسەر ئەوەی تر (واتە: یەک لەدوای وەکوو پایە لەسەر یەک بونیات نراون).

🔹قۆناغی یەکەم: دامەزراندن.
لێرەدا باسی کاتی دامەزراندن دەکەم، وە لەگەڵ فەتواکانی ئیمامی شافیعی پێش دامەزراندن، وە چەمکی قەدیم و جەدید (واتە: کۆن و نوێ) لە مەزهەبەکەیدا.

📖۱. کاتی دامەزراندن
ئیمامی شافیعی پێش ئەوەی سەربەخۆ بێ بەئیجتیهادی خۆی دیڕاسەی مەزهەبی ئەهلی حەدیسی دەکرد، وە هاوڕێیەتی ئیمامی مالیکی کرد هەتا وەفاتی کرد (و١٧٩ك)، پاشان چەند گەشتێکی هەبووە بۆ داواکردنی زانست بۆ یەمەن و شام و بەغداد، وە هەر لەو کاتەدا لە بەغداد زانستی خوێندووە لەسەر قوتابخانەی مەزهەبی ئەهلی ڕەئی، لەلای ئیمامەکەیان محمدی کوڕی حەسەنی شەیبانی (و١٨٩ك). پاشان بەغدای جێ هێشتوو لەدوای ئەو هەموو گەشتە دووروو درێژانەی کە کردی بۆ حیجاز جارێکی تر گەڕایەوە بەغداد وەکوو موجتەهیدێکی سەربەخۆ لە ساڵی (١٩٥ك)، وە هەم گەڕایەوە بەمەزهەبێکی نوێ لە فیقهدا کە لەمەوپێشدا جیهانی ئیسلامی شتی وای نەدی بوو تا ئولفەتی پێیەوە بگرێ، بگرە پێچەوانەی هەردوو مەزهەبە ناسراو و گەورەکە بوو لەوکاتەدا کە حەنەفی و مالیکی بوو.

📖۲. ئەوەی کە لە ئیمامەوە نەقڵ کراوە پێش سەربەخۆبوونی لە ئیجتهاددا.

ئەوەی لەو قۆناغە لە پێش سەربەخۆبوونی لە ئیجتیهاد کە لێیەوە نەقڵکراوە نادرێتە پاڵیەوە، وە ناشدرێتە پاڵ مەزهەبەکەیەوە، ئەگەرچی هەندێ فراوانیان کردووە لە دانە پاڵی وتانێک بۆ لای ئەمەش بەبێ ڕەچاوکردنی مێژووی وتەکە.

📚۳. چەمکی قەدیم (کۆن) و، جەدید (نوێ) لە مەزهەبدا.

پاشان شافیعی لە کۆتاییەکانی ساڵی (١٩٩ك) هاتە میسر، کاتێ لە ژینگەی میسریدا شت گەلێکی بینی کە پێچەوانەی ژینگەکانی تر بوون لە عورف و ئەحواڵ و خەڵکان و زانست و ڕۆشنبیریان، وە فەرموودەگەلێکی پێگەیشت کە لەمەو پێشدا پێی نەگەیشتبوو، یاخود فەرموودەگەلێک لەلای صیححەتیان دەرکەوت کە لەمەوپێشدا ڕەددی دەکردنەوە لە پێش چوونی بۆ میسر. هەر بۆیە هەندێ تەعدیلاتی کرد لە بۆچوونەکانی، وە لە هەندێکیشیان پەشیمان بۆوە نەک هەموویان، وە هەروەها تەعدیلاتی لە کتێبەکانیشی کرد، وە هەندێکیشیانی دەستکاری کرد، پاشان ئەو وتە بەناوبانگەی فەرموو: (لا أجْعَلُ في حِلِِ مَنْ رَوَی عَنِّي القَدیم)، واتە: گەردەنی ئەو کەسە ئازاد ناکەم کە مەزهەبی کۆنی من لە منەوە ڕیوایەت دەکات بۆ خەڵکی. ئیتر لەوەوە مەزهەبەکەی ناسرا ئەوەی کە کۆنەو ئەوەیشی کە نوێیە، وە هاوەڵانی مەزهەبیش ڕاجیان لە دیاری کردنی مەبەست بەو دوو چەمکە لەسەر دوو بۆچوون:

👈بۆچوونی یەکەم: کۆن و نوێ هەردووکیان بە ڕەچاوکردنی کاتە، واتە: هەموو ئەو شتانەی کە ئیمامی شافیعی گوتوویەتی پێش هاتنی بۆ میسر ئەوە کۆنە، وە هەموو ئەو شتانەیش کە گوتوویەتی دوای هاتنی بۆ میسر ئەوە نوێیە، جا بەپێی ئەم ڕایە قوتابی زیاتر پێویستی بەگەڕان و توێژینەوە هەیە لە دیاری کردنی پەشیمان بووەکانی لە وتە کۆنەکانی، چونکە هەموو ئەو شتەی کە گوتوویەتی پێش هاتنی بۆ میسر لێی پەشیمان نەبۆتەوە، ئەم ڕایەش بەناوبانگە لە ناو کتێبەکانی هاوەڵانی مەزهەب، بۆ نموونە: شافیعی لە کتێبی (الأم)دا دەقی لەسەر ئەوە هەیە کە نادروستە باوشک بکرێ لە بانگی بەیانیدا، کەچی ئیمامی نەوەوی حوکمی کۆنێتی بۆ ئەو وتەیە داوە.

👈بۆچوونی دووەم: کۆن و نوێ بەو مانایە دێ کە ئیمامی شافیعی لە هەندێ بابەت لێی پەشیمان بۆتەوە، واتە: پێش هاتنی بۆ میسر هەموو بابەتێک حوکمێکی دیاریکراوی لەبارەوە داوە، پاشان لە هەمان بابەتدا حوکمێکی تری داوە دوای ئەوەی کەهاتووەتە میسر، جا بەو پێیە ئەو بابەتە دوو وتەی لەسەرە؛ کۆن و نوێ، هەر بۆیەش هەندێ لەو بابەتانەی کە تێدایە ئیمامی شافیعی لەبارەیانەوە وای فەرمووە کە دروست نیە ڕیوایەتی کۆن لەو دوو بۆچوونانە لەوەوە.

موتابەعەی بکەن...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى