khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٤) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە Empty مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٤) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە

الإثنين أبريل 15, 2024 9:59 pm
مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٤) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە Kmc_2010

📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (٤)
📖قۆناغی دووەم: گواستنەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔸ئیمامی شافیعی ڕەزای خوای لێ بێ لە مانگی ڕەجەبی ساڵی (٢٠٤ك) وەفاتی کرد، لە دوای خۆشی کتێبگەلێکی بەجێ هێشت کە ژمارەیان دەگاتە سەد، وە هەروەها کۆمەڵە قوتابی و هاوەڵانێکی لە دوای خۆی بەجێ هێشت کە گرینگیان بە فیقهەکەی ئەودا، لە کۆکردنەوەو نەقڵ کردن و بڵاوکردنەوەدا، ئەمانەش ناژمێردرێن لەبەر زۆریان، تاج الدینی سوبوکی لە (الطبقات)کەی خۆیدا چل کەسی لەوانە باسکردووە، جا ئەمەش ژمارەیەکی کەمە لەچاو ئەوانەی کە لە ئیمام شافیعیەوە ڕیوایەتیان کردووە، هەروەها داڕەقوطنیش کتێبێکی تایبەت کردووە لە باسی ئەو ناوانەی کە ڕیوایەتیان لە ئیمام شافیعیەوە کردووە.

بەڵام ئەوەی کە گرینگ بێ بۆ قوتابی لە فێربوونی مەزهەب ئەوە چوار کەسن، ئەمانە ژیانی خۆیان بەخت کرد لە پێناو خزمەتکردنی فیقهی شافیعی، لە کۆکردنەوەو نەقڵکردنی وتەکانی، وە کتێبگەلێکیشیان لەو بارەوە دانا.

⚪یەکەم: ئیمامی بوەیطی (و٢٣١ك)

ناوی تەواوی: ئەبو یەعقوبی یوسفی کوڕی یەحیایە، کە گەورەترینی هاوەڵانی ئیمامی شافیعی و میسریەکانە، وە خەلیفەی ئەو بووە لە حەلەقاتی زانستی لە دوای خۆی.

ئیمامێکی قەدرگران و خواپەرست و زاهید و فەقیهێکی مەزن و خاوەن مونازەڕە بووە، چیایەک بووە لە چیاکانی زانست و دین، زۆربەی کاتەکانی لە زیکرو سەرقاڵ بوون بەزانست بووە، وە زۆربەی کاتەکانی شەوێشی بە شەو نوێژو قوڕئان خوێندن بووە، لە فرمێسک ڕێژتنیش زۆر خێرابووە.

لە خزمەت ئیمامی شافیعی فێری فیقهـ بووە، وە خۆی تایبەت کرد بە هاوەڵایەتی ئەو.

ئیمامی سوبوکی لە پێناسەکەی دەفەرمووێ: "ئیمامی شافیعی ڕەزای خوای لێ بێ پشتی بە بوەیطی دەبەست لە فەتوادان، ئەگەر پرسیارێکی بۆ بهاتبایە ڕەوانەی لای بوەیطی دەکرد بۆ وەڵامدانەوەکەی".

وە ئیمام لەدوای وەفاتی وەکوو جێنیشینی خۆی بەجێی هێشت لەناو هاوەڵەکانی، هەربۆیەش زۆر لە پێشەوایەکان لەسەردەستی پێگەیین و دەرچوون و بڵاوبوونەوە بە وڵاتاندا، وە زانستی ئیمامی شافیعیان لە ئاسۆیەکان بڵاوکردەوە.

ڕەبیع دەفەرمووێ: "ئەبو یەعقوب لای شافیعی خاوەن پێگە بوو".

🔹خزمەتەکەی بۆ مەزهەب🔸

کتێبی (مختصر الأم)ی هەیە هەروەکوو (مختصر المزني)، بەڵام ئەوەندە هەیە نەیتوانی ڕێکی بخات و پاڵفتەی بکات هەروەکوو ئەوەی کە موزەنی کردوویەتی، هۆکاری ئەمەش بۆ سێ شت دەگەڕێتەوە؛
🔸۱. نزیکی مردنەکەی لە مردنی ئیمامی شافیعی.
🔹۲. سەرقاڵبوونی بە وانە گوتنەوە لەدوای وەفاتی ئیمامی شافیعی.
🔸۳. بەهۆی بەدیلگیرانیەوە لە بەندیخانە و، سەرقاڵبوونی لەوێ بەخزمەتی کتێب هەتا وەفاتی کرد تیایدا.

ئەگەر چی سوود وەرگرتن لە موختەصەڕەکەی سەخت و گرانە بەڵام ئەوەندە هەیە وتەکانی دەدرێنە پاڵ ئیمامی شافیعی، وە بەمەزهەبی نوێ (جدید) هەژماردەکرێ، وە هاوەڵانیش نەقڵیان زۆر کردووە لێیەوە.

⚪دووەم: ئیمامی حەڕمەلە(و٢٤٣ك).

ناوی تەواوی: ئەبو عبد اللە حەڕمەلەی کوڕی یەحیای ئەلتوجیبیە.

یەکێک بوو لە قوتابیە گەورەکانی ئیبن و وەهب لە میسر، کاتێ ئیمامی شافیعی هاتە میسر لە لای ئەو بارگەی داخست، ئیتر لەوەوە سەرسام بوو بەفیقهی شافعی و هاوەڵایەتی کرد، ئەویش کتێبی (الأمّ)ی پوخت کردەوە هەروەکوو ئەوەی موزەنی و بوەیطی کردیان، وە کتێبێکی تریشی دانا ناوەکەی (المبسوط)ـە.

وە کتێبەکانیشی لەناو کتێبەکانی مەزهەب بەناوی (سنن الحرملة) باس دەکرێ، ابن عبد البَرّ لە کتێبی (المنتقی) دەفەرمووێ: "کتێبەکەی (السنن)ـە، کە دە بەشەو لە ئیمامی شافیعیەوە ڕیوایەتکراوە". وە ڕەنگە کتێبی (المبسوط) بێ، هاوەڵانیش زۆربەی جار چەند ناوێک دەڵێن بۆ یەک کتێب.

#ماوە....
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى